ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، دوای ئەوەی گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا ،ئێوارەی ئەمڕۆ هاتە هەولێر و لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

بە گوێرەی هەواڵ، پرسی سەرەكی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان، هێرشی توركیایە بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان و چارەنوسی دیلەكانی داعشە كە لەئێستادا لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ەوە دەستبەسەركراون و لەگەڵ ئەوەشدا سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەی توركیان.

لەئێستادا ترسی هەڵاتنی چەكدارە دیلەكانی داعش هەیە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشەكانی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە، لەگەڵ ئەمەشدا خواستێك هەیە لەلایەن ئەوروپاییەكانەوە، تا ئەو چەكدارە دیلانە بهێنرێنە عیراق و بەر لە گواستنەوەیان بۆ وڵاتەكانیان، دادگایی بكرێن.

کوردستان

وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بڵاوكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسیار و وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی بەشەكانی زانستی و وێژەیی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەمموزی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیان پێكرد و وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەلامەكانی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ (زیندەوەرزانی)ی زانستی و (مێژووو)ی وێژەیی بڵاوكردەوە.

لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، 144 هەزار و 142 خوێندكار بەشداریان كردوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە چاكسازی

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند خەڵكی سلێمانی شایانی ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزارین.

وتیشی: ئەم پرۆژەیە نەك هەر بۆ سلێمانی، بەڵكو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

جەختیشیكردەوە لەوەی قەیرانی ئابووری لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان نایانوەستێنێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەكەی كرد كە پێكەوە هاوكار بوون لە سەرخستنی كارەكانی حكومەت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی مووچەش ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی، بەڵكو بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ ئەو بودجەیەی لەبەردەستدا بووە.

جەختیشیكردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی دیكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوی خەرجی.

مەسرور بارزانی ئاماژەشیدا بەوەی بەردەوام دەبن لە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان