ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەزگای دژە تیرۆر ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەزگای دژە تیرۆر و لایەنە ئەمنییەكانی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی هاوبەشیان لەسەر كردەوە خۆكوژییەكەی ئامانج بابانی و خێزان و منداڵە بێتاوانەكەی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕووداوە دورو نزیك پەیوەندی بە كردەوەی تیرۆرستییەوە نییە و بابەتەكە كۆمەڵایەتییە و كردەوەكەش خۆكوژبووە.

دەزگای دژە تیرۆر و لایەنە ئەمنییەكانی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، تاوانە خۆكوژییەكەی ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەدی خێزانی و منداڵەكەیان چەندە روداوێكی ناخ هەژێنبوو بۆ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، ئەوەندەش بەلارێدابردنی ئەم رووداوە بۆ لەكەداركردنی رۆڵەكانی دژە تیرۆر و سەرجەم هێزەئەمنییەكانی سلێمانی كارێكی قێزەونبوو.

لە ڕاگەیەنرتاوەكەداهاتووە ، وشەی تیرۆر وێناكردن بە ڕووداوێكی خۆكوژی، تڕۆپكی نەزانی و نەشارەزایی ئەو كەس و لایەن و ڕاگەیاندنانە نیشاندەدات، كە بێ‌ گەڕانەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەست بەجێی ژمارەیەك لێدوانی نابەرپرسانەیان لە میدیاكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:
تاوانە خۆكوژییەكەی رۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەدی خێزانی و منداڵەكەیان چەندە روداوێكی ناخ هەژێنبوو بۆ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، ئەوەندەش بەلارێدابردنی ئەم رووداوە بۆ لەكەداركردنی رۆڵەكانی دژە تیرۆر و سەرجەم هێزەئەمنییەكانی سلێمانی ، كارێكی قێزەونبوو، كە حكومەت و پەرلەمان و ژمارەیەك رۆژنامەنوس و میدیا و راگەیاندنی كوردی پێش لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە و دەرخستەی ئەنجامەكانی ئەم كارە خۆكوژییە، كەخۆی لە خۆیدا تاوانێكە و كەمن ئەو كەسانەی پەنای بۆدەبەن.
بەڵام مەخابن ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و پەرلەمان و دامەزراوەی میدیایی و راگەیاندنی سێبەری لایەنێكی هەرێم ، لەسەرو بەندی بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەدا بەبێ‌ زانیاری و بەڵگە تەواوی دەزگا شەرعییەكانی ئەمنی سلێمانیان كردە ئامانج و وشەی تیرۆریان نوساند بە روداوەكەوە، هەر بەوەشەوە ئەم تۆمەتە نەوەستاو بگرە بكەری ئەو تاوانە ناخ هەژێنەشیان خستە پاڵ پارێزەرانی ئەمنی و ئاسایشی سلێمانی.
دەمانەوێت لەم رونكردنەوەیەدا ئەو ڕاستییە بۆ هەموو لایەك شیبكەینەوە، كە وشەی تیرۆر وێناكردن بە روداوێكی خۆكوژی ، تروپكی نەزانی و نەشارەزایی ئەو كەس و لایەن و راگەیاندنانە نیشاندەدات، كە بێ‌ گەڕانەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەست بەجێی ژمارەیەك لێدوانی نابەرپرسانەیان لە میدیاكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە، ئەمەش بەمەبەستی گۆڕینی كەیسی ئامانج بابانی بۆ بابەتێكی سیاسی و كردەوەیەكی تیرۆرستی، هەر بۆیە دەڵێین: ئەم ڕەفتارە نەك ژەهرێكی كوشندەبوو، بەڵكو ئەوهەڵمەتە چەواشەكارییە لەسەر بەلارێدابردنی روداوەكە، جۆرێكبوو لەپیلان بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایشی سلێمانی و لاواز نیشاندانی بەرپرسانی ئەمنی شارەكە.

بەڵام سەرەنجام پاش چەند سەعاتێك لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ، بۆ هەموو لایەك رونبۆوە ، كە ئەو ڕووداوەی ئامانج بابانی و لانەمحەمەد و منداڵەكەیان، كە تێیدا گیانیان لەدەستدا، لە دورو نزیكەوە پەیوەندی بە كردەوەی تیرۆرستییەوە نییە و بابەتەكە كۆمەڵایەتییە و كردەوەكەش خۆكوژبووە، هەموو بەڵگەكانیش لەسەر روداوەكە ئەوە نیشاندەدەن، ئامانج بابانی كۆتایی بە ژیانی خێزان و منداڵەكەی پاشان خۆی هێناوە.
ئەوەی ماوەتەوە لەم رونكردنەوەیدا بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو ،داواكارییە لەهەموو ئەو كەس و لایەن و دامەزراوە میدیایی و بەپرسە حكومییانەی، كە تۆۆمەتیان خستە پاڵ پارێزەرانی خاك و ئارامی شاری سلێمانی، لێرەوە پێیان دەڵێین : وانەیەك لەم ڕوداوە فێربن و داوای لێبوردرنیش بكەن و بە هەستی بەرپرسیارییتیشەوە لە ڕوداوەكان بڕوانن ، نەك ببنە لایەنێك بۆ تەمومژاویكردنی كۆی ئەو ڕوداوانەی ، كەلەهەموو كۆمەڵگایەكی جیهاندا رۆژانە ئەگەری رودانیان هەیە .
لەكۆتایشدا خوازیارین كۆمەڵگاكەمان لەم روداوە ناخ هەژێنانە دوربێت و خوای گەورەش سەبوری هەردوو بنەماڵەی كاك ئامانج و لانەخان بدات و بە سۆزی خۆشی لەم خێزانە خۆشبێت.

دەزگای دژە تیرۆر و لایەنە ئەمنییەكانی سلێمانی
17/10/2019

کوردستان

“ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر ئەگەرێكی دوورە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاساییە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەت ئاساییەو ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێكی دوورە.

وتیشی”ئەگەر هاووڵاتیان پابەندنەبن، ناچاردەبین ڕێكارەكان توندتر بكەینەوە، كە ئەگەری قەدەغەی هەیە هاتوچۆ وەك بژاردە بەكاربێنین”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بەڕێژیەیەكی بەرچاو زیادی كرد و بەو هۆیەشەوە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دواخرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی لە حەفتانین ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند سەربازێكی هێزەكانیان لە ناوچەی حەفتانین كوژراوە و سیانی دیكەش بریندار بوون.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە 13 سەربازیان لە ناوچەی پیربولای حەفتانین كوشتووە و شەڕیش درێژەی هەیە.

ئەمشەویش فڕۆكەكانی توركیا شوێنی شەڕوپێكدانانەكەیان بۆردومان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی سەربازیی كازمی: داعش بۆ هەرێمی كوردستانیش هەڕەشەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق جەخت لە هەماهەنگی سوپا لەگەڵ پێشمەرگە دەكاتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو كە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەكان، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند كۆبوونەوە و لێكگەیشتنی ئەمنی هاوبەش هەیە لە نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزەكانی پاراستنی سنووری هەرێمی كوردستان (پێشمەرگە)، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی كە زانیارییە هەواڵگرییەكان ئاماژە بە بوونی شانەی تیرۆریستانی داعش دەكەن تێیاندا.

ڕوونیشیكردەوە كە هەماهەنگییەكە، ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە ئەمنییە جۆراوجۆرەكان دەگرێتەوە، بە تایبەتیش لە بواری كۆنترۆڵكردنی سنوور لەگەڵ هەندێك وڵات بۆ ڕێگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان.

یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند كە هەر لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنە، ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنراون، كە ژمارەیەك ئەفسەر بە نوێنەرایەتی سوپای عیراق و حكومەتی هەرێم كاری تێدا دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو كە ناوەندە هاوبەشەكان لە دیالە و خانەقین و ناوچەكانی كەركوك و هەندێك ناوچەی دیكە كاردەكەن كە ئاماژە هەیە بۆ بوونی تیرۆریستانی داعش تێیاندا.

یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند تیرۆریستانی داعش هەڕەشەن بۆ سەر هەموو ناوچەكان لە نێویشیاندا هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان