ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بۆ ڕاگرتنی هێرشەكەی سەر ڕۆژئاوایە
جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئەنقەرە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و وابڕیارە لەگەڵ سەرۆكی توركیا، گفتووگۆ لەبارەی پرسی ڕاگرتنی هێرشەكەی توركیا بۆسەر رۆژئاوا بكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، مایك پینس جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، وابڕیارە چاوی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بكەوێت و پرسی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی وڵاتەكە بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستانی لەگەڵدا تاوتوێ بكات؟

بە گوێرەی هەواڵ، مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی پینس بۆ توركیا داواكردنی ئەمریكایە لە وڵاتەكە، تا هێرشەكانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ڕابگرێت.

بەر لە سەردانەكەی پێنس بۆ توركیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو” ئەگەر كۆبوونەوەكانی جێگرەكەی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامی خوازراوییان بەدەستەوەنەدا، ئەوا وڵاتەكەی سزایەكی قورس بەسەر توركیادا دەسەپێنێت”.

لە 9ی تشرینی یەكەمی 2019، سوپای توركیا لەڕێی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی، هێرش و پەلامارەكانی بۆسەر شار و شارۆچكەكانی ڕۆژئاوا دەستپێكرد، دەستپێكردنی ئەم هێرش و پەلامارانەش، هاوكات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، كە لەلایەن كوردەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش لەئێستادا وێڕای تەنگژە ئەمنییەكان بەهۆی مەترسی زیندووبونەوەی داعش، تەنگژەیەكی سیاسی گەورەی لە ناوچەكەدا دروستكردووە.

جیهان

سبەینێ كۆبوونەوەی هاوپەیمانی دژی داعشە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ لە واشنتن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆببێتەوە.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان، سبەینێ كۆبوونەوەی گشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكرێت كە 35 وڵات لە خۆی دەگرێت.

لەو كۆبوونەوەیەدا تاووتوێی دوایین هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ داعش و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەسەدە و ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا و عیراق بە گشتی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

غەزە بۆردومان دەكرێت

خەڵك –بەشی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بۆردومانكردنی شاری غەزەی فەلەستینی دەستپێكردەوە.

بۆ دووهەمین ڕۆژ سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانكردنی شاری غەزە لەوەڵامی هێرشە موشەكییەكانی سەرای قوودس بۆ ناوچەكانی ئیسرائیل و تەلئەبیبی پایتەخت.

هێرشە موشەكییەكانی گرووپە چەكدارە فەلەستینییەكان لە دوای كوژرانی ئەبو بەها عەتا سەركردەی دیاری بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بوو لەلایەن ئیسرائیلەوە.

حكومەتی ئیسرائیل ڕێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتەبەر لە ناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ غەزە و دەوامی خوێندنیش ڕاگیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە..تیشێرتێك كە وێنەی مەزڵوم كۆبانێى لەسەره لە ئەمریكا دەفرۆشرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

لەگەڵ سەردانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەمریكا، لە نێو بازاڕەكانی ئەمریكا تیشێرتێك دەفرۆشرێت كە وێنەی مەزڵوم كۆبانی لەسەرە.

بڕیارە ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەردۆغان و تڕەمپ گفتوگۆ لەسەر كێشەی سوریا و ناوچەی ئارام دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، 17 كۆنگرێسمانی دیومكراتەكان و كۆمارییەكان، ناڕەزایەتی خۆیان نیشانداوە لە سەردانەكەی ئەردۆغان و ئەگەری هەیە ڕەوەندی كوردی لە ئەمریكا خۆپیشاندان دژی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا ساز بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان