ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كەسوكاری چەكدارانی داعش دەگوازرێنەوە بۆ موسڵ


 

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كەسوكار و خێزانەكانی چەكدارانی داعش لە كەمپی ئەلهولەوە لە سوریا، دەگوازرێنەوە بۆ موسڵ.

شیروان دوبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”بەمزوانە، كەسوكار و خێزانەكانی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش، لە كەمپی ئەلهولی سوریاوە دەگوازرێنەوە بۆ شاری موسڵ لە عیراق”.

بە وتەی دوبەردانی”بەمنزیكانە، یەكەم كاروانی خێزان و كەسوكارەكانی چەكدارانی داعش، لە كەمپی ئەلهولەوە لە سوریا، دەگەنە كەمپی جەزعە لە باشووری موسڵ و ژمارەیان لەنێوان 200 خێزاندا دەبێت”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە خەڵەف حەدیدی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی موسڵ، بەڵام پەیوەنییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

لەئێستادا بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی سوپای توركیا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، مەترسی لەسەر هەڵاتنی دیل و دەستبەسەركراوانی داعش هەیە لە وڵاتەكە، بۆیە هەوڵ دەدرێت ئەو دەستبەسەرانە بگوازرێنەوە بۆ عیراق.

عێراق

لە دیوانیە حەوت كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ دوو شەممە تووشبوونی حەوت كەسی دیكە بە كۆرۆنا لە دیوانیە ڕاگەیەندرا.

فەرمانگەی تەندروستی دیوانیە ڕایگەیاند ئەنجامی پشكنینەكان دەریخست كە حەوت هاووڵاتی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و گوزرانەوە بۆ ژێر چاودێری پزیشكی.

زیاتر لە هەفتەیە تووشبووانی پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە بە تایبەتیش لە بەغدا و شەوی ڕابردووش تەنها لە پارێزگای سلێمانی 101 حاڵەتی نوێ ڕاگەیەندرا.

لێپرسراوانی تەندروستی هۆكاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بۆ ساردبوونەوەی هاووڵاتییان لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان دەگێڕنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“دەست بە ئامادەكاری بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنی داهاتوو كراوە”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەكانی عیراق، كە لەلایەن نوجێفی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە كوتلە سیاسییەكان دەستیان كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

حازم جەنابی، سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بە ئاژانسی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ڕوودەدات لە گۆڕانكاری لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن نیشانەی ئەوەیە، كە هەندێك لە كوتلە سیاسیەكان دەیانەوێت دەستوەردان و یاری بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، بەشدارانی پڕۆسەی سیاسی كاردەكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ساختەكاری گەورە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پاك و بێگەرد نابن بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا سیاسییەكان كۆنتڕۆڵی دۆخی سیاسی وڵاتیان كردووە.

لای خۆشیەوە، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دا بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە دانانی بەرپرسی ئۆفیس و بەش و لقەكانی لە پارێزگاكان دوور لە حیزبە باڵادەستەكان بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ویستوویانە لەڕێگەی چاوپێكەوتنی سكایبەوە، كە تەنها چەند خوولەكێكی خایاندووە بەرپرسی ئۆفیس و بەشەكان دابمەزرێنێت، كە ئەمەش كارەساتی گەورەی لێدەكەوێـتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق 260 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ یەكشەممە 260 كەس تووشبوون و 46 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 381 ئەنجامدراوە و 260 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 24 كەسیش لە سلێمانی و 7 لەكەركوك و 4 لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 46 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 439 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 156 كەس و مردنیش 205 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 78 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 46 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان