ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ شوێن پێت هەڵدەگرێت تەنانەت دەزانێت بۆ کوێ دەچیت، چۆن ئەمە ڕادەگریت؟

خەڵک-

شوێن پێ هەڵگرتنت لەلایەن گووگڵەوە کارێکە و دەمێک هەیە تەنانەت لە کۆمپیوتەریشدا سەرجەم زانیارییەکانت تۆماردەکات بە وردی و تەنانەت ئەگەر لە باری ئیکۆگنۆتۆدا پەڕەکانی وێبیش بکەیتەوە.

ئەم کردارانەی گووگڵ سوودی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی دواتر بەپێی خواستی خۆت یاخوود وەکوو ڕاپۆرتی مانگانە پێشکەشت دەکات کە جووڵە و هاتووچۆکانت چۆن بووە، و یاخوود بەپێی ئەو شتانەی سەیریان دەکەیت و گەڕانیان بۆ دەکەیت بابەتت پیشان دەدات لە گووگڵ و تەنانەت یوتیوب و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش دیکەشدا.

ئەگەر تۆ کەسێکیت ناتەوێت ئەم زانیارییانە تۆمارببن و دەتەوێت ڕایان بگریت، لە ڕێی ئەم ڕێنماییەی خوارەوە دەتوانیت کردارەکە جێبەجێ بکەیت.
بڕاوسەری کڕۆم بکەوە و پاشان بڕۆ سەر ئەم بەستەرە و دواتر بڕۆ سەر بەشی سێتینگس و دواتر Privacy بکەوە و پاشان بەشی Manage your data & personalization بکەوە.

پاشان دەتوانیت هاوشێوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە چێک بۆکسی ئەو بەشە لاببەیت کە ناتەوێت گووگڵ زانیارییەکانی تۆمار بکات و پاشان پاشەکەوتی هەنگاوەکانت بکە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فێری چۆنیەتی دەستکاریکردن و درووستکردنی ڤیدیۆ ببە بێ بەکارهێنانی بەرنامە!

خەڵک

لەم بابەتەدا ماڵپەرێکی سەرنجڕاکێش و بەهێزمان بۆ هێناون بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەبێ بوونی هیچ بەرنامەیەک و بەشێوەی ئۆنلاین(سەرهێڵ) بەردەستە.

بۆ چوونە نێو ماڵپەرەکە کرتە لێرە بکە.

کرتە لە “Upload Video” بکە یاخوود  “Try a sample” دابگرە بۆ تاقیکردنەوەی پڕۆجێکتێکی ئامادەی ناو سایتەکە کە ١١ چرکە دەبێت.

بەشەکانی پاش داخڵبوونی دروستکردن ڤیدیۆ:

1-تووڵە پێویستەکانی وەکو نوسین و زیادکردنی وێنەی جیاواز بۆ سەر ڤیدیۆکە.

2- دیارکردنی قەبارەیی ڤیدیۆکە لەسەر شاشە.

3- پاشەکەوت کردن و داگرتنی ڤیدیۆکە.

4-کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی ڤیدیۆکە.

 

 

دەتوانیت هاوشێوەی ئەم بەشەی خوارەوە لە بەشی یەکەمدا ئیفێکت(کاریگەری) جوان زیاد بکەیت بۆ ڤیدیۆکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینتەرنێتی 5G لە بیربکە، و چین کار لەسەر گەشەپێدانی 6G دەکاتەوە!

خەڵک-

تەنانەت هێشتا بەکارهێنانی ئینتەرنێتی 5G نەگەشتووەتە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و چەند ساڵێکی پێدەچێت هەتاوەکوو بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە، بەڵام وڵاتی چین سەرقاڵی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 6G ییە.

ئینتەرنێتی 5G دەجار خێراترە لە ئینتەرنێتی 4G سەرەتا لە وڵاتی چینەوە بڵاوکرایەوە، و دەیەوێت شانازی ئینتەرنێتی 6G یش هەر بۆ خۆی بنوسێتەوە.

Forget 5G, 6G Is Already on the Way

بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی چین ٣٧ زانایان کۆکردووەتەوە لەسەر جەم شارەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ بەرەوپێش بردن و تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی 6G.

هەروەها ئەگەر ئەم هەنگاوانەی وڵاتی چین کردویەتی بە پێشەنگ لە کیشوەری ئاسیادا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ببێتە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیا بەهۆی ئەوەی خاوەنی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 5G دەبێت لە جیهاندا، و کۆمپانیاکانی هواوی و شاومی و ئۆپۆ و وەنپڵەسیش لەو وڵاتەوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە بە جیهاندا و ناوی چینیان زیاتر بە جیهان ناساندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ: چەند ڕۆبۆتێک، کە توانای سەرنجڕاکێشیان هەیە

خەڵک-

کۆمپانیای بۆستن داینەمیکس لە بواری پەرەپێدان و درووستکردنی ڕبۆتەکاندا کاردەکات، وەکوو هەمیشە چەند مانگێک جارێک بە ڕۆبۆتی نوێ و بەهێزەوە دەردەکەوێت کە دەبێتە جێی سەرسوڕمانی هەموو جیهان.

تاقیگەی Biomimetics MIT کە سەر بە پەیمانگای ماساچوسە بۆ تەکنەلۆژیا لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی ڕۆبۆتی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت توانایەکی بەهێزیان هەیە، وەکو بازی بەرز و ڕاکردن و هەڵبەز و دابەزی بەردەوام و هەروەها دەشتوانن خۆیان بخەنە سەر لا و خۆیان هەڵبگەڕێننەوە و ڕاست ببنەوە.

ڤیدیۆکە ٩ ڕۆبۆتی Mini Cheetah ـی بۆستن داینەمیکسە کە کۆنتڕۆڵ و فرمانەکانیان ئاڕاستە دەکرێت، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانا بەهێزەکانی ئەم ڕۆبۆتانە ببینن.

هەروەها کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆبۆتی دیکەی زۆر ڕاگەیاندووە، کە توانایان هەبوو هەڵبگەڕێت بە شوێنە بەرزەکاندا، و جۆرێکی دیکەش توانای سەماکردنی هەبوو هەروەها دەیتوانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە ڕابکێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان