ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتووگۆكانی ڕێككەوتن بۆ مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوامیان هەیە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”ئەگەری ڕێككەوتن زۆرە و شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوام گفتووگۆ دەكەن”.

هەدار بارزانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو پێشبینی ئەوەی لێدەكرا لە ڕووی داراییەوە قورس بێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەپێی دەرئەنجامی گفتووگۆكانی هەرێم و بەغدا بێت، ڕێككەوتن دەكرێت.

وتیشی”ئەوەیشی دەربارەی خۆپیشاندانەكان و كاریگەریان لەسەر هەرێم دەوتران ڕاست دەرنەچوون، چونكە ئەوكاتە خۆپیشاندەران دەیانوت ئێمە پێمانباشە بەغداش وەكو هەرێمی كوردستانی لێبكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و گفتووگۆكان بەردەوامن.

ئابوری

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە ڕاگەیاند.

بەپێی خشتەكە كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، سبەینێ‌ چوارشەممە، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە و ناشزانرێت ساڵی داهاتوو حكومەت دەتوانێت مووچە دابەش بكات یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی دارایی و ئابووری جكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوكراوەتەوە و كۆپیەكەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ نادیارە و ناشزانرێت ساڵی داهاتوو حكومەت دەتوانێت مووچە دابەش بكات یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ لە شۆفێران هەڵوەشێنرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی فیدڕاڵی عیراق وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ، كە بە “كرێی خزمەت” ناسراوە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لیوا زهێر خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عیراق لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كە بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی كرێی خزمەت، كە لە یاسای نوێی هاتووچۆدا هاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هۆكاری بڕیارەكەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناكرێت لە یەك مامەڵەدا دوو جۆر ڕسومات لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.

وتوشیەتی، “بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە تاوەكو باری سەرشانی هاووڵاتیان سووك بكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان