ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بە یەک وێنەی سێڵفی ئینستەگرامی وەستاند و ناوی چووە کتێبی گینسەوە


خەڵک-

جێنیفەر ئەنیستۆن ڕۆژی سێ شەممە هەژماری درووست کرد لە ئینستەگرامدا بەڵام بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی سێڵفییەکەیەوە ترافیکێکی زۆری درووست کرد لەسەر ئینستەگرام.

پێش کڕاش بوونەکە ئیسنتەگرامەکەی ١١٦ هەزار فۆڵۆوەرزی هەبوو لەگەڵ سەد هەزار لایک بۆ پۆستی سێڵفییەکەی.

Image result for And now we’re Instagram FRIENDS too. HI INSTAGRAM 👋🏻

بەڵام ئەم وێنەیە لەماوەیەکی کەمدا چووە سەدان هەزار لایک و هەتاوەکو ئێستاش ١٢ ملیۆن لایکی هەیە، هەروەها هەژمارەکەی جێنیفەریشی گەیاندە ١١ ملیۆن فۆڵۆوەرز.

ئەم پۆستەی جێنیفەر لە کاتی کڕاش بوونەکەی ئینستەگرامدا بۆ ماوەیەکی کەم پەڕەکەی بەردەست نەما، هەتاوەکوو ترافیکی پۆستەکە کەم بوویەوە پاشان کێشەکە چارەسەر بوو کە ڕیکۆردەکەی لە کتێبی گینسدا تۆمار کراوە و ماوەکەی ٦ کاتژمێر بوو.

ئەم هونەرمەندە تەمەنی ٥٠ ساڵە و بە خاوەنی جوانترین قژ ناسراوە لە هەموو کاتەکاندا، و بەشداری چەندین فیلمی کردووە وەکوو فرێندس و پێشکەشکاری بەرنامەی The Morning Show ـە.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

كۆمپانیای “Baojun” هەرزانترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەرهەمهێنا


خەڵك

كۆمپانیای “Baojun “ی چینی بەهاوبەشی لەگەڵ “SAIC-GM-Wuling” بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی قەبارەی بچووك و كارەبای و سەردەم، چارەسەری پاڵەپەستۆی شەقاك و بەهەدەردانی سووتەمەنی لەشارەكاندا دەكات لەڕێی ئۆتۆمبێلێكی بچوكی كارەبایی و كەم خەرج و هەرزان لە نرخدا.

ئۆتۆمبێلی (E300 – Baojun) ئۆتۆمبێلێكی قەبارە بچووكی كارەباییە، كە درێژییەكەی 2مەتر و 625 سانتیم و پانیەكەی 1 مەتر و 647 سانتم و بەرزیەكەی 1 مەتر و 588 سانتیمە.


ئۆتۆمبێلەكە بۆ هاتووچۆی نێو شارەكان شیاوە و ئاسانكاری دەكات لە ڕووی دروستنەبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆی شەقام و پارككردن و ڕێگرتنی لەشەقامەكاندا كەمترین شوێنی دەوێت.

ئۆتۆمبێلی (E300 – Baojun) بە دوو شێواز بەردەست دەبێت چوار سەرنشینی و دوو سەرنشینی.


بزوێنەری ئەم بەرهەمە نوێیە، دۆستی ژینگەیە كە بەتوانای 39 و 55 ئەسپ بەردەست دەبن، باتریەكانیان لیسیۆمە و بۆ بڕینی 260كم – 305 كم، یەك جار بارگاویكردنەوەیان دەوێت.

وابڕیارە ئەم ئۆتۆمبێلە لە بازاڕەكانی چین و جیهاندا لە مانگی 9ی ئەمساڵدا بەردەست بێت بە نرخەكانی 7000$ تا 7700$ بە پێی تایبەتمەندی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەو هەڵانەى نابێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بکرێن


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی دیاریکردووە، كه‌ نابێت لە ئۆتۆمبێلی ‌گێڕ ئۆتۆماتیكدا ئه‌نجامبدرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه‌ هۆی تێكدان و له‌كاركه‌وتنی گێڕەکە:

 

1- نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ڕابكێشرێت له‌ D یان له‌ R یان له‌ P جگه‌ له‌ N ئه‌ویش بۆ مه‌ودایه‌كی زۆر كورت.

2- نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ئۆتۆمبێلێكی تر ابكێشرێت، چونكه‌ زیان به‌ كلاجه‌كانی ناو گێڕ ده‌گه‌یه‌نێت.

3- نابێت له‌ڕێگادا بیده‌ی به‌ N دواتر بیده‌یته‌وه‌ به‌ D ئه‌وه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ گێڕ.

4- نابێت گێڕ له‌ D بده‌ی به‌ R یان به‌ پێچه‌وانه‌ وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی به‌ ته‌واوی ده‌وه‌ستێت.

5- هه‌ندێ له‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كان پله‌ی گه‌رمی رۆنی گێڕت پێ ده‌ڵێن، هه‌ركاتی ئاگاداری كردیه‌وه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمی ڕۆنی گێڕ به‌رزبۆته‌وه‌، ده‌بێت ڕایبگری تا سارد ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ورازی زۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزی كه‌ش و هه‌وا.

6- هه‌وڵ بده‌ن له‌كاتێك كه‌ ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرن سه‌ره‌تا بیكه‌نه‌ N ، پاشان برێك ڕابكێشن، دواتر بیكه‌نه‌ P، بۆئه‌وه‌ی دوایی كه‌ داتانه‌وه‌ به‌گێڕ D به‌ زه‌حمه‌ت نه‌چێته‌ گێڕ و كرته‌ی نه‌یات به‌ تایبه‌تی له‌ شوێنی به‌رز و نزم.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

كۆمپانیای (Huami) چین، دەمامكێكی زیرەكی بەرهەمهێنا


خەڵك

پاش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا و بەكارهێنانی دەمامك بۆ خۆپارێزی، یەكێك لە گرفتەكانی ئەو بەكارهێنانە ئەوە بوو، كە كەسی بەرامبەرت بە ئاستەم بۆ دەناسرایەوە، پاش خستنەڕووی چەندین جۆری دەمامك سەرەنجام چینییەكان توانیان دەمامكێكی زیرەك بۆ ناسینەوەی بەرامبەر بەرهەمبهێنن.

ئەم بەرهەمەی چینییەكان، لەرێگای تەكنەلۆجیای(Face Recognition)، كەسی بەرامبەر تۆمار دەكات و دەیناسێتەوە، كە دەتوانرێت لەسەر سەرجەم مۆبایلە زیرەكەكان تەكنەلۆجیاكە بەگەڕ بخرێت، بەمەش گرفتی نەناسینەوەی بەرامبەر لە كاتی بەكارهێنانی دەمامكدا چارەسەر كرا.

كۆمپانیای هوامی(Huami) چینی خاوەنی داهێنانی ئەم دەمامكە نوێیەیە كەناوی (Aeri)ە و فلتەری دەمامكی N95ی لەسەرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان