ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: خۆم سەرپەرشتی دۆسیەی تیرۆركردنی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و جگەرگۆشەكەیان دەكەم

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕۆژنامەنووس هێمن نوری، ناسراو بە (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و (جگەرگۆشەكەیان) بە هۆی دەستڕێژی گوللەوە تیرۆر كران، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: خۆم سەرپەرشتی ئەو دۆسیەیە دەكەم.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) ڕایگەیاند: خۆی سەرپەرشتی دۆسەی تیرۆركردنی هەردوو ڕۆژنامەوان (ئامانج بابانی) و (لانە حەمەساڵح)ی هاوسەری و (هانۆ)ی جگەرگۆشەیان دەكات.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوڕێكانی، خۆی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، سەرپەرشتی دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی ڕۆژنامەوانان ئامانج بابانی و لانە حەمە ساڵح و هانۆی جگەرگۆشەیان دەكات.

جێی ئاماژەیە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو ڕۆژنامەوان هێمن نوری، ناسراو بە (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و (جگەرگۆشەكەیان) لە نزیك تێرمیناڵی شارەزور بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە تیرۆر كران و تا ئێستاش هۆكاری تیرۆر كردنەكەیان نادیارە.

کوردستان

دوكان؛ ئەو گەنجەی هەفتەی پێشوو خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دوكاندا خنكاوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێی بچوك لە گوندی بۆگدی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بڵاویكردەوە، ئەو گەنجەی پێنج شەممەی هەفتەی پێشوو لە زێی دوكاندا لەكاتی مەلەكردندا خنكا ئەمڕۆ لە لایەن تیمی غەواس لە نزیك گوندی بۆگدی شارەدێی ئاشتی لە زێی بچوكدا بە خنكاوی دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، گەنجەكە دانیشتوی شاری بەغدا بووە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢-ە دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی دراوە بە پۆلیسی دوكان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كەس و كارەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دكتۆر زانا دزەیی چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی ڤایرەسی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن زیاتر بۆ ئەوانەی كۆكە و ھەناسە تووندییان ھەیە.

دكتۆر زانا دزەیی ، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن پیویستە ئەم ئامۆژگارییانە لەبەر چاو بگرن ، كە ئەمانە پێشتر تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە و سەركەوتوو بووە .

ڕاشیگەیاندووە، كەسی توشبوو تاپێی دەكرێت ڕۆژانە و لە كاتی خەوتن لەسەر سك پاڵكەوە، تا پێت دەكرێت خۆت نەخەیتە سەر پشت چونكە بەشێكی زۆری سییەكان (سیپەلاك) دەكەوێتە بەشی پشتەوەو بەمەش ئاڵوگۆڕی ئۆكسجین چاڵاكتر و باشتر دەبێت ئەگەر لەسەر سك پاڵكەویت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ھەندێك وەرزشی تایبەت بە سییەكان ھەیە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت ، ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران ، بۆ نزیكەی ٢٠-٣٠ جار، ھەناسەی قوڵ لە ڕێی لووتەوە ھەڵمژە و پاشان بە ڕێگای دەمتەوە تەواوی سییەكانت بەتاڵ بكەوە، لە كۆتایی ھەر جارێك تا پێت دەكرێت كۆكەیەكی تووند بكە.

لەگەڵ ئەم ئاماژگارییانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ دەبیت :

بۆ ئەوانەی كۆكەی بێزاركەر یان ھەناسە تووندییان ھەیە، جۆرێكی تر لە وەرزشی سییەكان بریتییە لە لێدان لە پشتەوەی سنگ، واتا بەناو لەپی دەستت لە سنگی كەسی تووشبوو دەدەیت بەشێوەیەكی ھێواش و لەسەرخۆ بەجۆرێك بێت لەپی دەستەكانت لە خوارەوەی سنگەوە بۆ سەرەوەی سنگ لێدانەكە بكەیت، ئەمە ڕۆژانە بەیانی و عەسر و شەو ھەرجارە پێنج بۆ دە خولەك بەردەوام بێت.
– تا پێت دەكرێت بكۆكە و بەڵغەم فڕێبدە دەرەوە و قووتی مەدە ئەگەر بەڵغەمت ھەبێت، تا پێت دەكرێتە بە كۆكە سییەكانت لە بەلغەم خاوێن بكەوە.
– تا پێت دەكرێت سیڕەپ (شڕوب) ی كۆكە بەبێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ بەكارمەھێنە، كۆكە نیشانەیەكی باشی بەرگری سییەكانتە دژی ڤایرەسەكە، تا دەكرێت ئەگەر تەحەممول دەكەیت، سیڕەپی كۆكە بەكارمەھێنە.
– ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی گەرم لە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەكێك، كاریگەریی ئیجابی ھەیە لەسەر كردنەوەو خاوكردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسە و ئەم كردارەش ڕۆژانە دووبارە بكەوە.
– لە ھەفتەی یەكەم و تا دە ڕۆژی یەكەم ھەوڵ بدە پشووی تەواو وەربگریت، ڕۆژانە لە ژوورەكەت بەیانیان بۆ ماوەی دوو سەعاتێك پەنجەرەكان بكەوەو ھەواگۆڕكێی ناو ژوورەكەت پێویستە.
– تا پێت دەكرێت خۆت بە خوێندنەوە خەریك بكە جا ھەر شتێك بێت، یان یان ھەر زیكرێكی ئاینیی یان قسەكردن لەڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ خۆشەویستانت و تا دەكرێت تەركیزت نەخەیتە سەر ھەناسە و سنگت و كەمتریین ماوە ھەوڵ بدە موتابەعەی ھەواڵەكانی تایبەت بە كۆڕۆنا بیت.
– ئامێری ئۆكسجین پێوی خوێن، با لەلات بێت و ڕۆژانە شەش یان ھەشت سەعات جارێك قیاسی بكە و ھەركاتێ دابەزێت، پزیشكەكەتی لێ ئاگادار بكەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ لەوارماوا خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی (سلێمانی – دەربەندیخان) یان داخست

خەڵك – یەحیا حبیب
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و گەنجانی شارەزوور لە دەروازەی شارەدێی وارماوا ڕێگای سەرەكی (سلێمانی – دەربەندیخان) یان داخست .
پەیامنێری تۆڕی میدیایی (خەڵك) ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و گەنجانی شارەزوور لە دەروازەی شارەدێی وارماوای شارۆچكەكە نزیك پەیكەری مەولەوی هەستان بە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگاكە.

ڕاشیگەیاند، بۆ ماوەیەك داخستنی ڕێگاكە بەردەوامی هەبوو، هۆكارەكەشی داواكردنی مووچە بوو لە كاتی خۆیدا.

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان