ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چاودێرێك: حكومەتی هەرێم ناتوانێت بەرەوڕووی توركیا بوەستێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەینێت، حكومەتی هەرێم ئەگەر بیەوێت ڕووبەڕووی توركیا ببێتەوە ناتوانێت، بۆیە باشترە بەرپرسانی حكومەت پەیامیان نەرمبێت.

سیروان حەمە شەریف، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵانی پێشوو ئەخلاق و یاسای نێودەوڵەتی هەبوو، سزا و لێپرسینەوە هەبوو، بەڵام ئێستا ئەم یاسایە نەماوە، بەڵكو بەرژەوەندی نێودەوڵەتی هەیە و وڵاتانیش بەرژوەندییان لەچیدا هەبێت ئەوە دەكەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بۆیە لەم دۆخەدا پێویستە بەرپرسانی حكومەتی كوردستان پەیامێكی نەرم و دیبلۆماسییان هەبێت و ڕۆڵێكی ئاشتی و خێر بگێڕن.

باسی لەئەوەشكرد، هیچ گرەنتییەك نییە بۆئەوەی، ئەوەی بەسەر سوریادا هات بەسەر باشووری كوردستانیشدا نەیەت، چونكە سوریا سەركردایەتی هەیە و دەوڵەتە و سنووری هەیە، بەڵام توركیا ئەو سنوورە هەر دەشكێنێت، بەڵام باشووری كوردستان، كە بەو جۆرە نییە بۆیە بۆ توركیا ئاسانترە بێتە باشووری كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەركی مامۆستایان و ڕۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگەیە فشار دروست بكەن لەسەر كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم، كە ئەم هێرشانە ڕابگیرێن.

زیاتر ڕوونیكردەوە، فشارەكان جۆراوجۆرن، بۆ نمونە لەڕێگەی میدیا و سۆشیالمیدیا و مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕێپێوان و پەیوەندییە تایبەتییەكانی سەركردەكانەوە فشار دروست بكرێت.

وتیشی، “حكومەتی هەرێم ئەگەر بیشیەوێت ڕووبەڕووی توركیا ببێتەوە ناتوانێت، بۆیە باشترە بەرپرسانی حكومەت پەیامیان نەرمبێت و تاكو ئێستا پەیامی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم لەهەوڵی چارەسەری دیبلۆماسییانەیەی كێشەكەدایە”.

ئەو چاودێرە سیاسیە جەختیشی كردەوە، بێدەنگی پەكەكە لە باكووری كوردستان مەترسیدارترە، بۆ نمونە ئەگەر بەشێكی زۆر لەكوردانی توركیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەرببڕن ئەوە كێشەی ناوخۆیی بۆ توركیا دروست دەبێت.

جیهان

سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: نازانین توركیا دۆستە یان دوژمن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سیناتۆریكی كۆمارییەكانی ئەمریكا دووپاتی دەكاتەوە، تا ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە یان دوژمن.

جۆن نیڵی كەنەدی، سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، ڕایگەیاندووە:” تاكو ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە، یان دوژمن”.

ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان ڕونیشكردووەتەوە:” دەبێت ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەوە یەكلابكاتەوە”.

جۆن نیڵی كەنەدی باسی لەوەشكردووە:” توركیا لەلایەكەوە خۆی بەدۆست دەزانێت، بەڵام دەچێت دژە مووشەكی ئێس لە سەرۆك پوتن دەكڕێت، ئەمە كاریگەری خراپی لەسەر چەكی ئەمریكا دەبێت”.

هەروەها ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەبارەی كێشەی باكووری سوریا و هێرش كردنی توركیا بۆ سەر كوردەكان، دەڵێت:”گوشاری ترەمپ بەهەڕەشەكردنی لاوازكردنی ئابووری توركیا وایكرد ئەردۆغان ئاگربەست ئەنجام بدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەولێر.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە هاووڵاتیان بە بڕی 200 ملیۆن دینار سزادراون

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوونەوە، بڕی 200 ملیۆن دینار سزای هاووڵاتییان دراوە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەك قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر، سەرپەرشتی 28 لیژنە دەكەن، كە ڕۆژانە كاری چاودێری هەموو سێكتەرەكان دەكەن.

قائیمقامی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، “لە یەكەم ڕۆژی ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە 200 ملیۆن دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە، كە سەرپێچییان كردووە، بە سەدان تۆن خۆراك و دەرمان دەستیان بەسەرداگیراوە، سەدان شوێن داخراون، كافتریاكانی كە بەدەر لە ڕێنماییەكان كرابوونەوە و شوێنی قوماركردن بوون داخران، لیژنەكانمان بەردەوامن و پێویستمان بە هاوكاری هاووڵاتیان هەیە، ئەگەر تێبینی یان هەر شوێنێك هەیەتی ئەوا ئاگادارمان بكاتەوە”.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەكرد، دەیانەوێت شێوازی نووسینی تابلۆكان ڕێكبخەنەوە و بەو هەڵانەدا بچنەوە، كە لە نووسینی تابلۆكاندا هەیە.

قائیمقامی هەولێر وتیشی،”ئاگاداری گەشتوگوزار كراوەتەوە لەكاتی نوێكردنەوەی مۆڵەت، پێداچوونەوە بۆ تابلۆكان بكرێت و پێویستە بە زمانێكی كوردی پاراو بنووسرێت و ئەوەش مەرجی سەرەكی نوێكردنەوەی مۆڵەتە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لە كفری كەسێك كوژرا و سێ كەسی تریش برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچكەی كفری چوار بریندار هێنرانە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی بەركەوتنی گوللەوە بریندارببوون، دواتریش كەسێكیان گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا،”ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچكەی كفری چوار بریندار هێنرانە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كەبەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە بریندارببوون، دوای چارەسەری خێرا یەكێك لەبریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا و دووانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كران”.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە،”بەوتەی بریندارەكان كێشەی كۆمەڵایەتییان هەیە و ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەنێو شارەدێی سەرقەڵا دەستڕێژی گوللە لەئۆتۆمبێلەكەیان كراوە”.

عەلی جەمال قدووری ئەوەشی خستەڕوو، “لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە چەندین بەڵگە لەشوێنی ڕووداوەكە كۆكراوەتەوە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند تومەتبارێك دەرچووە و پۆلیس گەڕانی بەدوای تۆمەتباراندا دەستپێكردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان