ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ دامەزراندن دەركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و چەند بڕیارێكی دەركرد، كە یەكێك لە بڕیارەكان تایبەت بوو بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ لە دامەزراوەكانی هەرێم.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بڕیاریان داوە بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ لە دامەزراوەكانی هەرێم.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/١٦ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەن كۆبووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی بابەتی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان كرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦. لەمبارەیەوە دوای ئەوەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راپۆرتێكی پێشكەشكرد. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنیان وەك قۆناخی یەكەمی دامەزراندنی یەكەمەكان.

دواتر بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پڕۆژەیەكی دەربارەی بەبازاڕكردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو. سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ یەكێكە لە ئەركە لە پێشینەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك كە پێویستە كار لە سەر دابینكردنی ئاسایشی خۆراك بكەین و هەوڵیش بدەین بازاڕ بۆ بەرهەمە كشتوكاڵییە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بدۆزینەوە. ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەیەوە بڕیاریدا چەند وەزارەت و فەرمانگە و دەستەیەكی حكومەت رابسپێرێت بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی پرۆژەكە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی چەند گرفتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی كرد كە لەلایەن كەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی پێشكەش كراو لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران بۆ چارەسەركردنیان.

لە كۆتاییدا وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ڤاڵا فەرید كورتەیەكی دەربارەی پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەكان پێشكەشكرد. وەزیرە پەیوەندیدارەكان راسپێردران لە داهاتوویەكی نزیكدا را و سەرنجی خۆی دەربارەی ئەو ماددانە بخەنەڕوو كە پەیوەندیدارن بە كاروباری وەزارەتەكانیان تا لە نزیكترین دەرفەتدا بنێردرێت پەرلەمان بكرێت.

ئابوری

ئێران بڕیارێكی نوێی بۆ پاراستنی بەرهەمە نەوتییەكانی جێبەجێ كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئێران بە ئامانجی پاراستنی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەكان و پاراستنی بازاڕی دارایی ئێران، ڕێگەدان بە گواستنەوەی بەرهەمەنەوتییەكانی وڵاتان و گواستنەوەیان بۆ ژمارەیەك وڵاتی دیكە بەناو خاكی ئێراندا كەم دەكاتەوە.

ئاژانسی فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، حەمید حوسەینی وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی نەوتی ئێران ڕاگەیاند، بڕیارەكەی حكومەت بەهۆكاری دابەزینی بەهای نەوت و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمەنەوتییەكان بەهۆی كۆرۆنا دەركراوە.
وتیشی”بڕیارەكە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان بەناوخاكی ئێران بۆ عیراق، ئەفغانستان و ئەرمینیا سنووردار دەكات و دوای بڕیارەكەش خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران زیادیكردووە و ئەوەش نیشانەی دروستی بڕیارەكە بووە.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو ئاڵوگۆڕەكان لەو ڕووەوە زیاتر ببن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوادەکرێت لەیەک ڕۆژدا موچەی مۆچەخۆران دابەشبکرێت


خەلک – بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێکی کوردستان داوادەکات لەیەک ڕۆژدا موچەى موچەخۆران دابەشبکرێت.

 

سیروان بابان، پەرلەمانتاری سەربەخۆی کوردستان لەنوسراوێکیدا بۆ وەزیری دارایی حکومەتى هەرێم داوا دەکات لەیەک یان دوو ڕۆژدا موچەى سەرجەم موچەخۆران دابەشبکرێت.

 

هاوکات داوای کردووە، کۆتایی بە بڵاوکردنەوەی لیست و دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بهێنن.

 

وتیشی: هەموو مانگێک کە پارەی بەغداد بەیەک گوژم دێتە کوردستان و داهاتی ناوخۆش بەوشێوەیە کۆدەبێتەوە، دەبێت چیدی ئەم چاوەڕوانیەی چینی موچەخۆران کۆتایی بێت و هیچ بیانوویەک نیە بۆ ئەم فێڵە نایاساییە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 30ی‌ ئایاری 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 37 دۆلار و 73 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 35 دۆلارو 34 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان