ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

30 دۆنم پووش و داری سروشتی لە سنووری ماوەت سوتا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری ماوەت ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات،
لە سنووری گوندی كوڕەداوێی سەر بە قەزای ماوەت بە هۆكارێكی نادیارە ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە و مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتە شوێنی مەبەست و بە هاوكاری لەگەڵ بنكەی ئاگركوژێنەوەی ماوەت دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

ئاشكراشیدەكات، زیانی ئاگرەكە بووەتە هۆی سووتانی نزیكەی ٣٠دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی ناوچەكە و هۆكاری ئاگرەكەش نادیارە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەوە بەردەوامە.

کوردستان

كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی دەستیپێكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئێستا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە بەغدا لە كۆبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و هاوكات بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقیشدا كۆببێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ كاربەدەستانی باڵای عیراق، سەرۆكی هەرێم باسی كێشەكانی ئێستای عیراق و خۆپیشاندانەكانی و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهد سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆخی خۆپیشاندانەكانی عیراقیان تاوتوێ كرد.

هاوكات بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانیشدا كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیس هاوڵاتییەكی بە تۆمەتی كاری نایاسایی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی، هاووڵاتییەك دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە ئامانجی چاودێریكردن و پاراستنی سروشت و ژینگە و ڕێگەگرتن لە سەرپێچیكاران، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە سەردانی گوندی (مایاوا)ی سەر بە ناحیەی بەرزنجەیان كرد و لە ئەنجامدا توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی.

ڕاشیدەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە داری بڕاوەو مشارێكی دار بڕینەوە، پاشان تۆمەتبارەكە ڕووبەڕووی یاسا كرایەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان