ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند ئاماژەیەکی خراپ لە کاتی دەستگیرانی کە نیشانی دەدات لە پاش گواستنەوە دڵت دەشکێنیت

خێزان

ماوەی دەستگیرانی بۆ زیاتر یەکترناسین و کچ و کوڕە، بەڵام زۆرجار کەسەکان ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان لەم ماوەیەدا دەرناخەن، ئەمەی خوارەوە چەند ئاماژەیەکی خراپە لە کاتی دەستگیرانی کە نیشانی دەدات لە پاش گواستنەوە دڵت دەشکێنیت:

 

-هیچ ژیانی تایبەتت نامێنێت و بەبێ ئەوەی بەخۆت بزانیت لە هەموو هاوڕێ و کەسەکانت دوورکەوتوویتەتەوە

-زیاتر لە جارێک ناچاردەبیت لە هەڵسوکەوتی خراپی بەرامبەرەکەت ببوریت

-بەرامبەرەکەت بەرواودکاری زۆر دەکات و کاتێک شتێک دەبێت دەڵێت کەپڵە کۆنەکەم وانەبوو، یاخود هاوڕێکەم واناکات!

-لە سەرەتای پەیوەندیەکەتان و بێ ئەوەی باش ناسیبێتت زیاد لەپێویست پێیدا هەڵدەدەیت کە دواتر وادەرناچێت.

-ئەو وێنایەی تۆ هەتە بۆ ئەو کەسە زۆر دورە لە وێنا ڕاستیەکەی خۆی

-هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵت بکات و هەموو شتێک بەدەستی خۆی بێت

-ئەو جیاوازیە زۆرانە پشتگوێ دەخەن کە لەبیرکردنەوەتاندا هەتانە، کە دواتر کێشە درووستدەکات.

-زیاد لەپێویستە بەیەکەوە وابەستە دەبن کە لە خاڵێکدا ئیدی لێک بێزار دەبن!

 

ریکلام

خۆشەویستی

ئەم 5 رێگایە بۆ دەستخستنی دڵی خۆشەویستەكەت خێراترینە!

خێزان
زۆرجار دوو كەس هەرچەندە بەیەكیشەوەبن، بەڵام هێشتا گومانیان لە خۆشەویستیەكەیان بۆ یەكدی هەیە، بەكارهێنانی ئەم رێكارانەی خوارەوە خێراترین رێگایە بۆ ئەوەی بتوانیت دڵی خۆشەویستەكەت بە یەكجاری بەریت:

 

-گاڵتەوگەپ

-گاڵتەوگەپ و خستنەپێكەنین كلیلێكی گرنگە بۆ چونە دڵی هەر كەسێكەوە، بەتایبەتیش بۆ نێو دڵی خانمان.

 

-گرنگیدان بە وردەكاریەكان

گرنگیدان مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو كەسە تۆی خۆشدەوێت، كاتێك ئەو گرنگیدانە بە وردەكاریەكانی ژیان بێت بۆنمونە كاتی خەوتن و جۆری جلوبەرگ، ئەوا زیاتر وادەكات بەرامبەرەكەت پێوە پەیوەست ببێت.

 

-قسەكردن لەسەر ژیانی تایبەت

-لە بارەی ژیانی تایبەتی خۆتەوە قسەی لەگەڵ بكەو بەشێك لە زانیاریەكانی پێ بدە بۆ ئەوەی متمانەی زیاتری پێتبێت.

 

 

-گرنگی بە شیكپۆشی بدە

شتێكی ئاساییە كە كاتێك ئەوت لێدورە خۆت قۆز نەكەیت، بەڵام گرنگە كە ئەو هەستەی لا دروست بكەیت ناتەوێت ئەو بە جۆرێك بیتبینێت كە شیكپۆش نەبیت.

 

 

-كات بەسەربردن

پێكەوەبون و كات بەسەربردن زۆر گرنگە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەك ڕابێن و حەز بە مامەڵەی یەكدی بكەن، بەتایبەتیش گەر دەسپێكەكەی بە پێشكەشكردنی گوڵێك بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

ئاگاداربه‌ گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ئه‌م پرسیاره‌ی كرد، واتای ئه‌وه‌یه‌ به‌نیازی جیابونه‌وه‌یه‌

خێزان

په‌یوه‌ندیه‌ خۆشه‌ویستیه‌كان به‌ چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕ ده‌بن، كه‌ له‌ به‌شێك له‌و كێشانه‌دا كه‌سه‌كان ده‌توانن تێیدا سه‌ركه‌وتوو ببن و تێی په‌رێنن، به‌ڵام له‌ به‌شێكیاندا ناتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

به‌وته‌ی جیمس بریس پسپۆڕی په‌یوه‌ندیه‌ خۆشه‌ویستیه‌كان پرسیارێك هه‌یه‌ كاتێك كه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت لێتی ده‌كات پێویسته‌ پشتی ئه‌و پرسیاره‌ بخوێنیته‌وه‌ چونكه‌ هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ ئاسوده‌ نیه‌و بیر له‌ جیابونه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێت ده‌پرسێت (گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا په‌یوه‌ندی هه‌بووایه‌ ئێستا ژیانی چۆن ده‌بوو؟)، ئه‌م پرسیاره‌ش له‌ كاتێكدا ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ له‌ دۆخێكی خراپادابێت.

هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا پێویسته‌ هه‌ردوو لا به‌دوای هۆكاری كێشه‌كاندا بگه‌ڕێن و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بده‌ن گه‌رنا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی جیابونه‌وه‌ ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٧ نیشانە کە دەری دەخات پەیوەندیەکەتان قۆناغێکی دیکەشی بڕیوە! بەردەوام بن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە دەری دەخات پەیوەندیەکەتان قۆناغێکی دیکەشی بڕیوە و دەتوانن هەر بەو جۆرە بەردەوام بن:

 

-بەبێ ئەوەی بە خۆتان بزانن، هیچکات لەگەڵ یەک قسەتان نابڕێت و بەردەوام بابەتی زۆرتان هەیە بۆ قسەکردن!

-چیدیکە شەرم لە یەکتر و عەیبەکانی خۆتان ناکەن لەبەردەم یەکدا و شتەکان بە گاڵتە و خۆشی وەردەگرن

-چیدیکە بە خووە خراپەکانی یەکدی بێزار نین و بگرە وەک خاڵێکی جوانیش دەیبینن!

 

-کاتێک شەوێک بەتەنها دەخەویت ئاسوودە نابیت و هەر بیری دەکەیت

 

-کاتێک قسە دەکەن زیاتر (ئێمە) بەکار دەهێنن نەک (من)

 

-بەبێ ئەوەی بە خۆتان بزانن لە زۆرێک لە گفتوگۆکاندا باسی ئەو دەکەن و ناوی دەبەن

 

-وەک هەموو ژن و مێردێکی دیکە ناکۆکی و دەمەبۆڵەتان دەبێت، بەڵام زوو ئاشدەبنەوە و هیچکات کێشەکان گەورە ناکەن

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان