ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لاپتۆپە نایابەکەی گووگڵ هەڵگری سیستەمێکی زیرەک و پارێزراوە

خەڵک-

کۆنگرەکەی گووگڵ بەرهەمی لاپتۆپیشی تێدابوو، بەرهەمەکەی دوو ئامێرە لە یەک دانە بەناوی پیکسێڵ بووک گۆو کە لە لیستی کڕۆم بووکەکان هەژمار دەکرێت کە زنجیرەی ئەم کڕۆم بووکانە لە ٢٠١٧ ـەوە دەستی پێکردووە.

لاپتۆپەکە هەڵگری شاشەیەکی ١٣.٣ ئینجە و لەمسە هەروەها بە ئەستووری ١٣ ملمە، باترییەکەی توانای بەرگەگرتنی هەیە بۆ ١٢ کاتژمێر، و بە زۆری بۆ کاری بزنس گونجاوە
دەتوانرێت بە سیستەمی کڕۆمیش کاربکات کە خێرا و زیرەک و پارێزراوە کامێرای پێشەوەی بەڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ دەبێت کە بۆ کۆبونەوەی ئۆنلاین چێژبەخشە، و هەروەها هەڵگری پڕۆسێسەری کۆرئای ٧ـە لەگەڵ ڕامێکی ١٦ گێگابایت.

بەکارهێنەر دەتوانێت بە شێوازێکی ئاسان مامەڵە بکات لەگەڵ کیبۆردەکەیدا، نرخی دەستپێکی پیکسێڵ بووک گۆو ٦٤٩ دۆلارە و بە ڕەنگەکانی ڕەش و پەمەیی بەردەست دەخرێت.

داواکاری پێشوەختە کراوەتەوە بۆ داواکردنی لە ئەمریکا و لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا لە بەریتانیا بەردەست دەخرێت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فێری چۆنیەتی دەستکاریکردن و درووستکردنی ڤیدیۆ ببە بێ بەکارهێنانی بەرنامە!

خەڵک

لەم بابەتەدا ماڵپەرێکی سەرنجڕاکێش و بەهێزمان بۆ هێناون بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەبێ بوونی هیچ بەرنامەیەک و بەشێوەی ئۆنلاین(سەرهێڵ) بەردەستە.

بۆ چوونە نێو ماڵپەرەکە کرتە لێرە بکە.

کرتە لە “Upload Video” بکە یاخوود  “Try a sample” دابگرە بۆ تاقیکردنەوەی پڕۆجێکتێکی ئامادەی ناو سایتەکە کە ١١ چرکە دەبێت.

بەشەکانی پاش داخڵبوونی دروستکردن ڤیدیۆ:

1-تووڵە پێویستەکانی وەکو نوسین و زیادکردنی وێنەی جیاواز بۆ سەر ڤیدیۆکە.

2- دیارکردنی قەبارەیی ڤیدیۆکە لەسەر شاشە.

3- پاشەکەوت کردن و داگرتنی ڤیدیۆکە.

4-کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی ڤیدیۆکە.

 

 

دەتوانیت هاوشێوەی ئەم بەشەی خوارەوە لە بەشی یەکەمدا ئیفێکت(کاریگەری) جوان زیاد بکەیت بۆ ڤیدیۆکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینتەرنێتی 5G لە بیربکە، و چین کار لەسەر گەشەپێدانی 6G دەکاتەوە!

خەڵک-

تەنانەت هێشتا بەکارهێنانی ئینتەرنێتی 5G نەگەشتووەتە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و چەند ساڵێکی پێدەچێت هەتاوەکوو بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە، بەڵام وڵاتی چین سەرقاڵی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 6G ییە.

ئینتەرنێتی 5G دەجار خێراترە لە ئینتەرنێتی 4G سەرەتا لە وڵاتی چینەوە بڵاوکرایەوە، و دەیەوێت شانازی ئینتەرنێتی 6G یش هەر بۆ خۆی بنوسێتەوە.

Forget 5G, 6G Is Already on the Way

بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی چین ٣٧ زانایان کۆکردووەتەوە لەسەر جەم شارەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ بەرەوپێش بردن و تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی 6G.

هەروەها ئەگەر ئەم هەنگاوانەی وڵاتی چین کردویەتی بە پێشەنگ لە کیشوەری ئاسیادا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ببێتە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیا بەهۆی ئەوەی خاوەنی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 5G دەبێت لە جیهاندا، و کۆمپانیاکانی هواوی و شاومی و ئۆپۆ و وەنپڵەسیش لەو وڵاتەوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە بە جیهاندا و ناوی چینیان زیاتر بە جیهان ناساندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ: چەند ڕۆبۆتێک، کە توانای سەرنجڕاکێشیان هەیە

خەڵک-

کۆمپانیای بۆستن داینەمیکس لە بواری پەرەپێدان و درووستکردنی ڕبۆتەکاندا کاردەکات، وەکوو هەمیشە چەند مانگێک جارێک بە ڕۆبۆتی نوێ و بەهێزەوە دەردەکەوێت کە دەبێتە جێی سەرسوڕمانی هەموو جیهان.

تاقیگەی Biomimetics MIT کە سەر بە پەیمانگای ماساچوسە بۆ تەکنەلۆژیا لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی ڕۆبۆتی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت توانایەکی بەهێزیان هەیە، وەکو بازی بەرز و ڕاکردن و هەڵبەز و دابەزی بەردەوام و هەروەها دەشتوانن خۆیان بخەنە سەر لا و خۆیان هەڵبگەڕێننەوە و ڕاست ببنەوە.

ڤیدیۆکە ٩ ڕۆبۆتی Mini Cheetah ـی بۆستن داینەمیکسە کە کۆنتڕۆڵ و فرمانەکانیان ئاڕاستە دەکرێت، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانا بەهێزەکانی ئەم ڕۆبۆتانە ببینن.

هەروەها کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆبۆتی دیکەی زۆر ڕاگەیاندووە، کە توانایان هەبوو هەڵبگەڕێت بە شوێنە بەرزەکاندا، و جۆرێکی دیکەش توانای سەماکردنی هەبوو هەروەها دەیتوانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە ڕابکێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان