ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“هەرێمی كوردستان ڕوبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی و شارەزا لە كاروباری توركیا ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی ناوچەكە كاریگەری نەرێنی خراپیان لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان دەبێت.

توركیا هەشت ڕۆژە هێرشەكانی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و هەرچەندە وڵاتانی جیهان داوای كشانەوەی توركیا دەكەن، بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، ئەوان ناكشێنەوە و بەهیچ شێوەیەكیش ئاگربەست ئەنجام نادەن، چاودێرانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دۆخەكە مەترسیدارە و كاریگەری لەسەر هەرێمیش دروست دەكات.

لوقمان حەسەن چاودێری سیاسی و شارەزا لە كاروباری توركیا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەر ئاڵۆزییەك لە ناوچەكە ڕووبدات هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە لەو هەڵكەوتە جوگرافیەدان.

وتیشی”دۆخی ناوچەكە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان دەبێت بەتایبەت لەكاتی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژییەكان لە سوریا كاریگەرییەكان بۆ هەریەك لە وڵاتانی ئوردون و ئیسڕائیل و لوبنان و توركیاش دەبێت، لەبەرئەوە بەداخەوە تائێستا ئاڵۆزییەكان بەرەو زیاتر دەڕۆن”.

ئاشكراشیكرد، ئەو سیناریۆیەی داڕێژراوە و ئەوانەی لە پشتییەوەن تا ئێستا نادیارن، و نازانرێت بۆچی ئەم كارەیان كردووە، بەڵام لە كۆی ڕووداوەكان خوێندنەوەكە بەو شێوەیەیە كە بابەتی زۆر خراپ بەڕێوەیە.

عێراق

“دەركردنی یاسا بە پەلە هەڵەیەكی گەورەیە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، “ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت”.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:”ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت جا چ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێت یا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە چەند پڕۆژە یاسایەك ئامادەكراوە لە ناویشیاندا هەمواركردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عیرا و ژمارەیەكیش لەو پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراون بۆ دەنگدان لەسەری و پەسندكردنی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژمارەیەك گومانلێكراو لە باكووری كەركوك دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە: لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا لەزنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان لەباكوری كەركوك ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیركران و چەند بۆمبێكیش پووچەڵكرانەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 14/11/2019 مەفرەزەكانی تیپی شەشی پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزەكانی حەشدی شەعبی و عەشایەری، بەپشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی باكووری كەركوك دەستپێكردووە و بە تایبەت لە زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان، لەو هەڵمەتەشدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە سێ گومانلێكراو دەستگیربكەن و سەرجەم مۆڵگەكانی تیرۆریستان لەو ناوچەیە خاپوور بكەن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەر لەو هەڵمەتەدا هێزە ئەمنییەكان لەقوڵایی زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان تونێلێكیان دۆزیوەتەوە كە لەشێوەی ئەشكەوتدا بووە و درێژییەكەی 75 مەتر بووە و بە تەواوەتی خاپووریان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی وەزيری كشتوكاڵ چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی هەر كۆمپانیایەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە بكات دەخرێتە لیستی ڕەشەوە، دەشڵێت،”بڕیاردرا بەدروستكردنی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر”.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/11/2019 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە گەڵ كۆمەڵە و ڕێكخراو كۆمپانیاكانی تایبەت بە پەلەوەر و ئالیك كۆبووە و كۆبونەوەكەش تایبەت بوو بە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی بەردەم پیشەسازی پەلەوەر لەپێناو بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆی و سنورداركردنی بەرهەمی هاوردە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا بەدروستكردنی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر و كۆبوونەوەی بەردەوامی دەوری، كە هەر دوومانگ جارێك كۆببێتەوە و لەكاتی پێویستیش كۆبوونەوەكە بكرێت، ئەمەش بەمەستی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی پیشەسازی پەلەوەر.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لەمەبەدوا هەر كۆمپانیایەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە بكات دەخرێتە لیستی ڕەشەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی، هەروەها بڕیاردرا بەسنورداركردنی هێلكەی ترووكان‌، كە تەنها لەسەر خواست و پێویستی پرۆژەكانی هەڵهێنەر دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەپێناو بایەخدان بەبەرهەمی ناوخۆیی و كەمكردنەوەی خەرجی لەسەر خاوەن كارگەئالیكییەكان نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی كارەبا بكرێت، بۆ ئەوەی نرخی كارەبایان لەسەر كەمبكرێتەوە وەك پرۆژە كشتوكاڵییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان