ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ سەکۆیەکی گەورەی یاریکردنی ڕاگەیاند کە پێویست بە داونلۆدکردنی یارییەکان ناکات

خەڵک-

لە کۆنگرە گرنگ و پڕ بەرهەمەکەیدا گووگڵ سەکۆی یاریکردنی ستەیدیای ڕاگەیاند کە ماوەیەکی زۆرە گەیمەران چاوەڕێین و لە مانگی داهاتوودا بەردەست دەخرێت.

یاریکەران دەتوانن لە ڕێی خزمەتگوزاری Stadia Founder Editionـەوە داواکاری پێشوەختە تۆماربکەن و دەتوانن لە سەکۆیەکی زەبەلاحی یاریکردندا یارییەکان تاقی بکەنەوە و ئەزموونیان بکەن.

تایبەتمەندی جیاوازی خزمەتگوزارییەکە ئەوەیە دەتوانرێت لەسەر هەموو جۆرە ئامێرەکان تاقی بکرێتەوە، وەکو کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و تابلێتەکان و تەنانەت مۆبایلەکانیش.

Image result for Stadia

تایبەتمەندی گرنگی ستەیدیا ئەوەیە پێویست بە داونلۆدکردنی یارییەکان ناکات و پێویستە لەسەر بەکارهێنەر لە ڕێی کڕۆمکاستەوە مۆبایل و تیڤییەکەی پەیوەست بکات بە یەکەوە و پاشان دەتوانێت یارییەکان لەسەر تەلەفزیۆنیش ببینێت، بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە پێویستی بە ئینتەرنێتی زۆر خێرا و ئاست بەرزە.

گووگڵ دڵنیای داوەتە بەکارهێنەرانی Stadia Founder’s Editions و Stadia Premiere Editions کە خزمەتگوزارییەکەیان لە هەمان کاتدا پێدەگات و پاشان دەتوانن کۆدی چالاک بوون لەسەر سەکۆکانی ستەیدیا و ستەیدیا پڕۆ بەکاربهێنن.

ڤیدیۆی ڕیکلامی فەرمی ستەیدیا:

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دایکان و باوکان لەمەودوا دەتوانن مۆبایلی منداڵەکانیان کۆنترۆڵ بکەن!

خەڵک-

ئەپڵ نوێترین وەشانی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ڕەوانە کرد بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆد پێش کۆتایی هاتنی ساڵ و ئەم وەشانەی ژمارە 13.3 دەبێت کە دەتوانێت دەسەڵاتێکی زۆر زیاتر بدات بە دایک و باوکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێری منداڵەکانیان.

لە ڕێی تایبەتمەندی کۆنترۆڵکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان Communication Limits کە ڕێ دەدات بە دایکان و باوکان کۆنترۆڵی ئامێری منداڵەکانیان بکەن کە کێ بتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات.

ئەم تایبەتمەندییەی سەرەوە تەنها پەیوەندی ئاسایی ناگرێتەوە بەڵکو فەیس تایم و ئەپی مەسجیش دەگرێتەوە.

هەروەها دەتوانیت کلیلی پاراستنی USB دابنێیت کە پشتگیری ستانداردی FIDO2 بکات، کە لە ڕێی NFC و دەرچەی Lightningـەوەو لە یارمەتی وێبگەڕی سەفاری کۆنترۆڵ دەکرێت، هەروەها کۆمەڵێک ئیمۆجی نوێش بەردەست خراوە لە نوێکارییەکەدا.

ئەم ئەپدەیتانەی سەرەوە و زیاتریش بەردەستە بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ئەپڵ وەکوو Apple TV OS و ماک و ئایپادیش و لە Settings ئەم هەڵبژاردەی کۆنترۆڵ کردنانە بەردەستە.

ئای ئۆ ئێس(iOS) سیستمێکی بەکارخەریی مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵە وەک ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد، کۆمپانیاکە پشت بەم سیستمە دەبەستێت لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە تاوەکوو ئێستا.

Image result for iOS 13.3"

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

باشترین ڕێگە بۆ بینینی لایکی پۆستەکانی ئینستەگرام!

خەڵک-

وەکو ئاگادارین و لەماوەی پێشوودا ئینستەگرام ڕایگەیاندبوو کە هەڵدەستێت بە شاردنەوەی لایکی پۆستەکانی بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی پێگەکەی.

ئێمە لێرەدا شێوازێکی نوێتان پێ ئاشنا دەکەین تاوەکوو ژمارەی لایکی پۆستی سەرجەم پەیجەکان ببینن، ئەویش لە ڕێی دابەزاندنی زیادکراوەیەکەوە بۆ گووگڵ کڕۆم کە هەڵدەستێت بە زیادکردنی لەیەرێک لە بەشی سەرەوەی پۆستەکەتدا.

زیادکراوەکە ناوی “The Return of the Likes” ـە و هیچ زانیارییەک نانێرێت بۆ بۆ سێرڤەرەکان لە ئەنجامی بەکارهێنانیدا.

سەرەتا کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ دابەزاندنی زیادکراوەکە، و کرتە لەم دووگمەیەی خوارەوە بکە هاوشێوەی وێنەکە.

پاشان دەتوانیت سەردانی ئینستەگرام بکەیت، و وەک دەبینیت لەسەرەوەی پۆستەکان کە بەشێوازێکی زۆر دیارتر دەردەکەوێت کە ژمارەی لایک و کۆمێنتی سەر پۆستەکان چەندە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆدە تازەکەی پەبجیتان تاقی کردووەتەوە؟ گۆڕانکاری زۆری تێدا کراوە!

خەڵک-
پەبجی نوێترین وەشانی خۆی ڕەوانە کرد بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کە بە وەشانی 16 ناسراوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆری تێدا بەدی دەکرێت و هاوکات وەکو پێشوازییەکە لە وەرزی بەفر و زستان.

نەخشەی ئیرانگڵ بەفری بۆ زیاد بووە و یاریزانەکان دەتوانن بە ئۆتۆمبێل سەر شاخەکان بکەون بۆ بینینی دیمەنی بەفربارین.

زیادبوونی مۆدی شەڕە سەیارە بە ناوی RageGear کە تێیدا بە سێ جۆر ئۆتۆمبێل و سێ جۆری چەک یاریزانەکان ڕووبەروی یەکدی دەبنەوە، واتە هەر تیمەی شەش یاریزان دەبن و دانەیەک سەر ئۆتۆمبێل دەکەوێت و دانەیەکیش چەکی پێیە و دەتوانن لە ڕێی خولانەوەکانی نێو مەیدانەکەوە ئۆتۆمبێلەکانیشیان نوێ بکەنەوە پاش ئەوەی لە شەڕەکەدا تووشی تێکشکان دەبێتەوە و بردنەوەی یارییەکە لەسەر ٢٠ پۆینتە واتە تێکشکاندنی ٢٠ ئۆتۆمبێلی بەرامبەر.

Image may contain: one or more people and people standing

زیادبوونی دووگمەیەک بۆ ئەوەی یاریزان شێوازی پیشاندانی دیمەنەکان بگۆڕێت لە چاوەوە بۆ پشتەوەی یاریزانەکە واتە first-person یەک کەسی بۆ third-person سێ کەسی، کە ئەمەش بە پێی ئەزموونی یاریزانان گڵیچی زۆری درووست کردووە لە یارییەکەدا و پێویستی بە نوێکاری زیاترە.

لە ڕێی زەنگۆڵەیەکەوە کە یاریزان لە یارییەکەدا دەستی دەکەوێت دەتوانێت لەسەر درەختی کریسمس زەنگ لێبدات و دوو پارچەی بۆ دەردەچێت کە دەتوانێت بۆ بەهێز کردنی خۆی بەکاری بهێنێت لە یارییەکەدا.

زیادبوونی تەختەی یاریکردنی سەر بەفر بۆ نەخشەی ڤیکێندی.

Image may contain: one or more people and people standingImage result for PUBG MOBILE 0.16.0 update"

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان