ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ ئامێرێکی زیرەک و گرنگی ناوماڵی ڕاگەیاند

خەڵک-

لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی بەرهەمەکانیدا گووگڵ بەرهەمێکی دیکەی سەرنجڕاکێشی ڕاگەیاند ئەویش یاریدەدەری دەنگی Nest Mini بوو.

ئامێرە دەنگییەکە دەتوانیت بە قسەکردن لەگەڵیدا چەندین کرداری گرنگت بۆ ئەنجامبدات هاوشێوەی کەسێکی زیرەک، و توانای لێدانی میوزیک و چەندین کرداری دیکەی گرنگی هەیە و بە ٤ ڕەنگی جیاواز بەردەستە لەگەڵ دیزاینێکی سادە.

لە یاریدەدەری دەنگی گووگڵ خێراترە بۆ ئەنجامدانی کردارەکان لە ڕێی تەکنەلۆژیای ئۆڵترا سۆنیکەوە ئەزمونێکی نایابت پێشکەش دەکات و لە ڕێی دەست هێنان بەسەریدا لیدەکانی دادەگیرسێن و دەتوانیت لەڕێی دەست دان لەلاکانی دەنگی کەم و زیاد بکەن و لە ناوەڕاستیشەوە دەتوانیت میوزیکەکە بوەستێنیت.

ئامێرەکە وەشانێکی نوێی هۆم مینییە کە گەشەپێدانی زۆری تێداکراوە و زیاتر زیرەک کراوە و کوالێتی بەرزکراوەتەوە.

٢٢ ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن و بەنرخی ٤٩ دۆلار دەبێت.

ریکلام

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆنی وادەی خستنەبازاڕی (پلایستەيشن 5) ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای (سۆنی) ژاپۆنی، وادەی خستنەبازاڕی (پلایستەیشن 5) ئاشكرادەكات و ناوی ئەو وڵاتانەش ڕادەگەیەنێت كە لە سەرەتاوە ئامێرەكەیان بۆ هەناردە دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەز) لە زاریی بەرپرسانی كۆمپانیای (سۆنی) ژاپۆنی بڵاویكردەوە”نەوەی نوێی یارییە بەناوبانگەكەی، لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بە نرخی 499 دۆلار، و 399 دۆلار بۆ كۆپییەكی تری، دەخاتە بازاڕەوە”.

وابڕیارە (سۆنی) ئامێرە نوێیەكەی لە 12ی تشرینی دووەمی داهاتوو لە چەند وڵاتێكی وەك ژاپۆن و ئەمریكا بۆ فرۆشتن بخاتەبازاڕەوە، دوای هەفتەیەكیش لەو وادەیە لە وڵاتانی تردا دەفرۆشرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە، بە پێچەوانەی ڕاپۆرتەكانی پێشووەوەیە كە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ئاماژەیان بە دواخستنی خستنەبازاڕی (پلایستەیشن 5) كردبوو لەلایەن كۆمپانیای (سۆنی).

بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەكان، (سۆنی) بەنیازە نزیكەی 10 ملیۆن ئامێری (پلایستەیشن 5) لەگەڵ هاتنەبەری كۆتایی ساڵی 2020 بەرهەمبهێنێت، پێشبينيش دەكرێت، تا مانگی ئاداری 2021، ئەو ژمارەیە بگاتە 11 ملیۆن ئامێر.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان