ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆنگرەی گوگڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL بە نرخەکانی 799$ و899$

خەڵک-

لە کۆنگرەیەکی گرنگدا دوێنێ کۆمپانیای گووگڵ دوو مۆبایلی گرنگی ساڵی خۆی ڕاگەیاند بە ناوەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL.
تایبەتمەندییەکانی دوو مۆبایلەکە تەواو سەرنجڕاکێشن و توانای ڕیکۆردکردنی دەنگی کەسەکانیان هەیە لە ڕێی ئەپی Recorder ـەوە پاشان دەتوانێت بە نوسینی تێکستێکی ناو دەنگەکە دەقی قسەکەت بۆ بدۆزێتەوە.
تایبەتمەندییەکانی HDR+ Live و HDR+ لە خۆدەگرێت کە شێوازێکی نایاب و جوانی وێنەگرتنە.
هەروەها ئەو کەسانەی مۆبایلەکان دەکڕن بڕی ١٠٠ گێگابایت دیاری کڵاودی گووگڵ وەردەگرن کە دەتوانن لەو ڕێیەوە زانیارییەکانیان لە ئینتەرنێتدا پاشەکەوت بکەن.

تایبەتمەندییەکانی پیسکێڵ ٤:


هەڵگری شاشەیەکی ٥.٧ ئینجییە لە جۆری ئۆلێد و بە توانای نوێبوونەوەی ٩٠ هێرتز بەڵام مۆبایلەکە هەڵگری پەنجەمۆری ناو شاشە نییە.

هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ ـە بە ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت، هەڵگری باترییەکە بە توانای ٢٨٠٠ میلی ئەمپێر و پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای ١٨ وات و خاوەنی وەشانی ئەندرۆید ١٠ ـە.

مۆبایلەکە بە نرخی ٧٩٩ دۆلاری ئەمریکییە و لە ٢٤ ئۆکتۆبەردا بەردەست دەخرێت.

تایبەتمەندییەکانی پیکسێڵ ٤ ئێکس ئێڵ:


هەڵگری شاشەیە بە قەبارەی ٦.٣ ئینج و لە جۆری ئۆلێد و توانای نوێبوونەوەی ٩٠ هێرتز و بەبێ بوونی پەنجەمۆری ناو شاشەبە ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەکانی ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت دەبێت و بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥.

خاوەنی باترییەکە بە توانای ٣٧٠٠ میلی ئەمپێر پشتیگیری بارگاویکردنەوەی خێرادەکات بە توانای ١٨ وات.
مۆبایلەکە لە ٢٤ ی ئۆکتۆبەردا بەردەست دەخرێت بە نرخی ٨٩٩ دۆلاری ئەمریکی.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان