ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ناكۆكی یەكێتی و پارتی، ڕاكان جبوری لە پۆستی پارێزگاردا دەهێڵێتەوە”


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی توركمانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، پێیوایە مانەوەی ڕاكان جبوری، پارێزگاری ئێستای كەركوك بە وەكالەت لە پۆستی پارێزگاردا، هۆكارەكەی ناكۆكی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، بەو پێیەی تائێستاش لەو بارەیەوە ناكۆكییەكانیان بەردەوامە.

نەجات حسێن، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “مانەوەی ڕاكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، پەیوەندی بە بەردەوامبوونی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتییەوە هەیە، هەر كاتێك ئەوان ئامادەبن بێنە ئەنجوومەنی پارێزگا، دەستبەجێ‌ پرسەكە یەكلایی دەبێتەوە و پارێزگاری نوێ‌ بۆ كەركوك دادەنرێت”.

بە وتەی نەجات حسێن، “پۆستی پارێزگاری كەركوك وەك خۆی دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەكان ئەنجام دەدرێت، چونكە ڕێكەوتنە سیاسییەكە ئاشكرایە و ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هۆكارن لە یەكلایی نەبوونەوەی دۆسێی پۆستی پارێزگاری نوێ‌”.

ئەو ئەندامە توركمانەی ئەنجوومەنی پارێزگەی كەركوك پێیوایە، “بەپێی ڕەوشی ڕەخساوی ئێستا، ڕاكان جبوری لە پۆستی پارێزگاردا دەمێنێتەوە، تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت”.

کوردستان

تەندروستی كەركوك: تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند: تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك گیانی لەدەستدا.

زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك بە وەكالەت ئاشكرایكرد: ئەمشەو تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك بە وەكالەت ڕوونیشیكردەوە: تووشبووەكە تەمەنی 70 ساڵ بووە ئێوارەی دوێنێ‌ هێنراوەتە نەخۆشخانە و دوای تێكچوونی باری تەندروستی و تەنگبوونی هەناسەدانی خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە.

بەپێی ئامارەكان، تائێستا 79 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك دەستنیشان كراوە و لەو ژمارەیەش 69 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 3 كەسیش گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شانەی قەیرانەكانی كەركوك: ڕۆژانە 12 كاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ‌ دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریدا، لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك ئەمڕۆ شەممە، لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووەوە و بڕیاریدا، دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان لە 31/5/2020 تا 4/6/2020 ڕابگیرێت.

هەر لە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا قەدەغەكردنی ھاتوچۆ لە كاتژمێر ٦ بەیانی بۆ ٧ی ئێوارە لە كەركوك ھەڵبگیرێت، ھاوكات لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت و ڕۆژانی هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە پارێزگاكە جێبەجێ دەكرێت تا كاتێكی نادیار.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریشدا، ڕێگە بە ھاتوچۆكردنی ھاووڵاتیانی شارەدێی شوان و قەرەھەنجیر و قەرەحەسەن بۆ ناو شاری كەركوك بدرێت.

هەروەها بڕیاردرا، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، بازگەكانی دەرەوەی پارێزگای كەركوك بە داخراوی بمینێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. لە ڕووادێكی هاتوچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت: لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ڕێگای كۆیە – هەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی تریش برینداربوو.

عەقید زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕایگەیاند: كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگای هەولێر – كۆیە ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا / هایلۆكس) كە بە (مەرزیە) ناسراوە لەگەڵ بارهەڵگرێك ڕوویداوە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە وتیشی، لە ڕووداوەكەدا شۆفێری تۆیۆتاكە برینداربووە و سەرنشینێكیش گیانی لەدەستداوە كە لە دایكبووی ساڵی 1989یە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان