ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کەمال محەمەد، بەرهەمێکی تایبەت بە ڕۆژئاوای بڵاوکردەوە، بۆ یەکەمجار لە خەڵکەوە بیسەری بە

خێزان

هونەرمەند کەمال محەمەد، گۆرانیەکی تایبەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی کەمال محەمەد بەناوی (کۆست)ە و ئاماژەشی بەوە داوە کە تایبەتە  بەم دۆخەی ئێستای کوردستان

ئەم بەرهەمە، لە هۆنراوەی سەروەر تۆفیقە و میلۆدی شادمیر نامۆیە، زانیار ئازەری کاری دەرهێنانی بۆ بەرهەمەکە کردووە.

هەواڵەکان

ئارامۆ پاش دابڕانێکی زۆر دەردەکەوێتەوە، ئێستا خەریکی چییە؟

خێزان

ڕاگەیاندکار ئارامۆ پاش ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو لە چاوی میدیاکان بەدوور بوو، ئەمڕۆ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێستا سەرپەرشتیاری گشتی کۆمپانیای ئارامۆ میدیایە کە خاوەنی کەناڵی نێت تیڤیە.

ڕاگه‌یه‌ندكار ئارامۆ(46 ساڵ)، هه‌چه‌نده‌ پاش هاتنی بۆ كوردستان له‌ ساڵی 2007 سه‌ره‌تا وه‌ك گۆرانیبێژێك له‌ كوردستان ده‌ركه‌وت و له‌ كه‌ناڵه‌كانی خۆیه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات به‌ڕێوبه‌ری بوو(كۆره‌ك و كه‌ناڵ 4) ریكلامێكی زۆری بۆخۆی ده‌كرد له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانیه‌وه‌ خۆی وه‌ك ئیمپراتۆرێكی میدیای كوردی ده‌ناسان و له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی كۆره‌ك و كه‌ناڵ 4 و پرۆگرامه‌كانی (میڤان شۆ – چەرخ و فەلەك – من جیاوازم – تۆ نمونەی – ملیۆنێر – ئارامۆ شۆ – ئەڤین ژن و ژیان )  له‌ میدیادا ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام دواتر سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له‌ پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا كه‌مبویه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش پرۆگرامی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) بوو، له‌و پرۆگرامه‌شدا ته‌نها ئه‌ڤین ئاسۆ به‌دیار ده‌كه‌وت و ئارامۆ به‌ یه‌كجاری دیار نه‌ما.

هۆكاری سه‌ره‌كی دیارنه‌مانی ئارامۆش پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌ڕێوبه‌رانی كۆمپانیای كۆره‌ك كه‌ خاوه‌نی كه‌ناڵی كۆرك بوو، پشتیان له‌ ئارامۆ كرد و چیدیكه‌ هاوكاری داراییان نه‌كرد به‌وه‌ش ئارامۆ نه‌یده‌توانی درێژه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆشی بدات (كه‌ناڵ 4).

لەپاش ئەوەش ئارامۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی دامەزراند بەناوی (ئارامۆ میدیا) کە ئێستا خۆی سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکەیە و ئەڤین ئاسۆ بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکەیە، هاوکات دانیاڵ مادلاند وەک پرۆسیوسەری گشتی ناسێندراوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پەرواز گۆرانی بۆ دۆخی شێواوی ئێستا دەڵێت

خێزان

خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن گۆرانیەکەی بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە کە تێیدا باس لە دۆخی شێواوی ئێستای وڵاتان دەکات.

پەرواز حسێن ڕایگەیاندووە کە گۆرانیەکەی بەناوی (ماذا جري)یە و باس لەو دۆخە شێواوەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و گۆرانیەکە لە هۆندراوەی سامی ئەرگوشی و ئاوازی هەڵکەو زاهیرە.

پەرواز حسێن دەڵێت”هیوادارم بەم گورانییە بتوانن لە خەم و ئازارەکانی هەموو ئەو شوێنانە کەم بکەینەوە کە دۆخی وڵاتەکەیان نالەبارە، ئەم، گۆرانییە هەنگاوێکی گرنگی مرۆڤایەتییە و بە زوترین کات بڵاو دەبێتەوە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هێلی لەڤ لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا بەرهەمەکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت هەموان دەتوانن بێن بۆلام!

خێزان

هونەرمەند هێلی لەڤ ڕایدەگەیەنێت کە یەکەم بەرهەمی خۆی کە برژانگە لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا بڵاودەکاتەوە.

هێڵی لەڤ دەڵیت”زۆر خۆشحاڵم کە دەتوانم بۆ جاری یەکەم لە رێککەوتی ١١/١٦ یەکێك لە بەرهەمەکانم لە بواری جوانکاری بڵاوبکەمەوە،یەکەم بەرهەمم برژانگ دەبێت کە پێکهاتووە لە ٨ جۆری جیاواز، لە رێککەوتی دیاری کراو لە هەرسێ شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بەردەست دەبێت، بۆ ئەو خەلکانەی لە دەرەوەی کوردستان نیشتەجێن دەتوانن لە رێگەی وێب سایتی لەڤیۆن بە دەست بێنن”

هێڵی لەڤ وتوشیەتی”بۆ هەموو فانە خۆشەویستەکانم لە رێککەوتی ١٦ی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایك بونم یەکەم بەرهەمم لە ساڵۆن لەڤیۆن بڵاودەکەمەوە کە خۆشم ئامادە دەبم و دەتوانم بۆ جاری یەکەم لە نزیکەوە هەموو فانەکانم ببینم و وێنەی یادگاری بگرین، هاتن بۆ هەمووانە”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان