ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سەرۆکایەتی بەرشلۆنە لە کڕینی نایمار پەشیمان بۆتەوە و بیر لە بۆندێکی تر دەکەنەوە !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی گواستنەوەی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی هاوشێوەی بەهەدەردانی پارەیە و بڕیاریانداوە هەوڵ بۆ گواستنەوەیەکی گەورەی تر بدەن.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، لەوادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا ئیدارەی ئازولگرانا ئەوپەڕی هەوڵیانداوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی نایمار دا سیلڤا لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا، بەڵام لەکۆتاییدا بەهۆی پێداگری ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان لەبەدەستهێنانی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ تەواوی گفتوگۆکان شکستیان هێناوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، ئیریک ئەبیدال و ئۆسکار گورۆی بەڕێوەبەرانی بارسا لە هاوینی ٢٠١٩ ناوی پێنج یاریزانیان خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆکان، بەڵام نوێنەرانی پاریس سانت جێرمان ئامادە نەبوون نایمار بەهیچکام لەو یاریزانانە ئاڵوگۆڕ بکەن و لەئێستاشدا بیرکردنەوەی کەتەلۆنیەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئەبیدال و هاوەڵانی پەشیمانن لەهاوینی ٢٠١٩ هەوڵیان بۆ ئەستێرەکەی سیلیساو داوە، بەڵکو پێیان وایە ئەم یاریزانە بەهۆی پێکانەوە هەرگیز ناتوانێت وەک ڕابردوو بگاتە ترۆپکی تواناکانی و لەئێستادا زیاتر گرنگی بەبوارە بازرگانیەکان دەدات، پێشنیاریشیان کردووە ئەو پارەیەی بۆ گواستنەوەی “نێی” تەرخان کراوە دووبارە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا دەست بخرێتەوە و لەپێناو ئەستێرەیەک بۆ پێگەی هێرشبەری سەرەڕم بەکاربخرێت.

“موندۆ” نوسیویەتی، نوێنەرانی بارسا دەیانەوێت دەرفەتی زیاتر بە ئانسو فاتی بدەن و گەڕانەوەی نایمار ئەو دەرفەتە لەناودەبات، بەم هۆیەشەوە لەناوخۆی بارسا پێیان وایە گەڕانەوەی نایمار مەحاڵە.

جیهانی

گواردیۆلا پەیوەندی ژێر بەژێری لەگەڵ ئەڵمانیەکاندا ماوە و ئەگەری گەڕانەوەی هەیە !

خەڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن نەبچڕاندووە و ئەگەر هەیە لە هاوینی ٢٠٢٠ دووبارە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانیا.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی لەچەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانە باڤارییەکەوە بڵاویکردۆتەوە، گواردیۆلا تا ئەم ساتەش پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی یانەی بایرن میونشندا بەهێزە بەتایبەت ئولی هۆنێس و کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار، پەیوەندیەکانیش لە ئاستێکدان کە ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی ڕووە و خولی ئەڵمانیا بە بەهێزی دەهێڵنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سەرچاوەکە کەوتووە، پیپی کەتەلۆنی لەماوەی ڕابردوودا دووجار سەردانی ناوچەی مەشقەکانی بایرنی کردووە و لە بارودۆخی یانەکەی کۆڵیوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هاتووە کە هاوسەر و منداڵەکانی نەیانتوانیوە لە شاری مانچستەر خۆیان بگونجێنن و بۆ بەڕێکردنی ژیانیان گەڕاونەتەوە بۆ ئیسپانیا.

“بێلد” ئاماژەی بەوەش کردووە، گواردیۆلا بە تەنها لە ئینگلتەرا دەژی و لەڕووی دەرونیەوە دوورکەوتنەوەی خێزانەکەی کاریگەری دروست کردووە، بۆیە نوێنەرانی بایرن دووبارە پەیوەندیان پێوەکردووە و لەدوای دوورخستنەوەی کۆڤاچ پۆستی ڕاهێنەری یانە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیایان بۆ پێشنیار کردووە، ڕاهێنەرەکەش وەڵامی ئەرێنی بووە، بەڵام لەهەمان کاتدا بەڵێنی گەڕانەوەی نەداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆراتا: یاریزانانی چێڵسی بەرەو شێتیان بردم، لە داخدا چەندین مۆبایلم شکاند !

خەڵک سپۆرت

ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید زانیاری دەربارەی ئەو سەردەمە ئاشکرا دەکات، کە لەڕیزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاریی کردووە.

هێرشبەرە ئیسپانیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئێزگەی “کادینا کۆپێ”ی ڕاگەیاندووە :” ئێستا توانیومە متمانە بەدەست بهێنمەوە و خودی خۆم متمانە بەخۆم بکەم، لە مەدرید ئەو بەختەوەریەم بەدەستهێنایەوە کە لەدەستم دابوو، لەژیانی وەرزشییمدا کاتەکانم بەخۆشی بەڕێنەکرد، گەیشتمە ئەو ئاستەی بێهیوا بووم، تەنانەت هەندێجار متمانەم بەخۆم نەدەما”.

هەروەها دەڵێت :” کاتێک لە ئینگلتەرا یارییم دەکرد وا هەستم دەکرد لە بۆشایی ئاسماندام، هاوڕێکانم لە چێڵسی تەماشایان دەکردم و وا بیریان دەکردەوە لەگەڵ تۆپدا هیچم پێناکرێت، ئەوەش بەرەو شێتی دەبردم، لە ئینگلتەرا کاتێکی زۆر ناخۆشم بەڕێکرد”.

مۆراتا ڕوونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە سەردەمی چێڵسی دەدات و ڕایدەگەیەنێت :” لەدوای چەندین یاریی و پاش گەیشتنەوەم بۆ ماڵەوە مۆبایلەکانمم دەشکاند، دەمکێشان بە دیواری ماڵەوەدا و پارچە پارچەم دەکردن، بەبیرم دێت توشی پێکان بووم و ناچاربووم سەردانی ئەڵمانیا بکەم، بەگەیشتنم بۆ ئەو وڵاتە چەندین نامەی هەڕەشە و سوکایەتی پێکردنم بۆهات، توڕە بووم مۆبایلم کێشا بە دیوارێکدا و شکاندم”.

مۆراتای ٢٧ ساڵ ماوەی ١٨ مانگ بەشێوەی خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کرد و دواتر بۆندەکەی کرا بە هەمیشەیی، حاڵی حازر لە مەدرید دووبارە لەگەڵ هاوژینەکەی ژیانی پێکهێناوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ماتادۆرێکی تری سەردەمی زێڕینی ئیسپانیا وازهێنانی ڕاگەیاند !

خەڵک سپۆرت

داڤید ڤیا ئەستێرەی ناوداری ئیسپانیا بەفەرمی ئەم وەرزەی وەک کۆتا وەرز دیاری کرد و بڕیاریدا لە هاوینی داهاتودا ماڵئاوایی لە چوارچێوە سەوزەکانی تۆپی پێ بکات.

ڤیای تەمەن ٣٧ ساڵ بڕیاریدا ئەم وەرزە وەک کۆتا وەرز لەژیانی وەرزشییدا بەڕێبکات پاش چەندین ساڵ یاریکردن و چنینەوەی نازناوەکان، گرنگترینیان نازناوی مۆندیالی ٢٠١٠ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا ماوەی ١٩ ساڵ لەیاریگا نێودەوڵەتیەکاندا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی ڤالێنسیا، بەرشلۆنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کردووە، بەدرێسی هەڵبژاردەی لارۆخای ئیسپانیاوە سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی ٥٩ گۆڵ لە ٩٨ ڕووبەڕوبونەوەدا و بەو ڕێژەیەشەوە دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکە.

ناوبراو حاڵی حازر بۆ یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی دەکات و دووپاتی کردۆتەوە، لەدوای کۆتایی هاتنی چالاکیەکانی ئەم وەرزە بەفەرمی واز لەیاریکردن دەهێنێت، بەڵێنیشی بە هەوادارانی داوە لەدەرەوەی یاریگا لە بوارە ئیداریەکاندا بەردەوام بێت.

ڤیا یەکێکە لە یاریزانە ناودارەکانی سەردەمی زێڕینی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هاوشانی ئەندرێس ئینێستا کۆتا دوو جەنگاوەری پاڵەوانی وڵاتەکەیانن کە تائێستا لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامن، بە وازهێنانی ئەم ئەستێرەیە و ئینێستا چیتر نەوەی سەردەمی زێڕین کۆتاییان دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان