ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەنجوومەنی ئاسایش دەربارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ جاری دووەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی هێرشە داگیركارییەكەی توركیا بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی دبلۆماسی بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە، كە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان كردووە سبەینێ‌ كۆبوونەوەیەكی دیكەی داخراوی ئەنجوومەنەكە ئەنجام بدرێت دەربارەی هێرشی توركیا بۆ سەر باكووری سوریا.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای بەلجیكا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و پۆڵەندا و بەریتانیا كۆبووەوە بەشێوەی داخرا، بەڵام تەنها وڵاتانی ئەوروپای ناو ئەنجوومەنەكە بەیاننامەیەكیان دەركرد و تێیدا داوای ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەكانیان كرد و هەریەكە لە ڕوسیا و چین ڤیتۆیان بەكارهێنا دژی ئەو پڕۆژەیەی ئەمریكا ئامادەی كردبوو، كە تێیدا داوای كردبوو توركیا كۆتایی بە پڕۆسە سەربازییەكانی بهێنێت.

جیهان

ئەردۆغان: مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراقدا هەیە و نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر دۆخی عیراق و بە ناجێگیر وەسفی كرد.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ ئەنجلینا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕونیكردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی ئیدلب.

وتیشی”ناردنی سەربازەكانمان بۆ لیبیا لەسەر داوای حكومەتی ئەو وڵاتە تەنها بووە و تەنها بۆ مەشقكردن بووە، بەڵام كێشەی لیبیا تەنها بە شەڕ چارەسەرنابێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەرهەم ساڵح: 600 خۆپیشاندەری عیراقی كوژراون

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح رایگەیاند كە لەو خۆپیشاندانانەی ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە عێراق درێژەیان هەیە، بەهۆی ئەو كردە توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر كوژراون.

بەرهەم ساڵح لە كۆڕبەندی داڤۆس لە گوتارێكدا رایگەیاند “گەنجانی عێراقی لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر، هەلی كاری زیاتر، باشتركردنی كەرتی خزمەتگوزاری و كۆتاییهێنان بەو گەندەڵییەی ماوەیەكی زۆرە وڵاتی ئیفلیج كردووە خۆپیشان سازدەكەن”.

دەشڵێت “بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەری ئاشتیخوازی بێتاوان كە زۆربەیان گەنج بوون، كوژراون”.

وتیشی “خۆپیشاندەران داوای ئیدارەیەكی سیاسیی دیموكراسیی دەكەن كە رەنگدانەوەی هەموو پێكهاتەكان بێت و شكۆی لەدەستچوویان بۆ بگێڕێتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

راوێژكاری ئەڵمانیا لەسەر داوای ئەردۆغان گەیشتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ، لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گەیشتە ئیستانبوڵ.

بەپێی زانیارییەكان، كاروانەكەی مێركڵ و شاندی یاوەری لەژێر‌ رێوشوێنێكی ئەمنیی توندوتۆڵدا گەیشتە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستەنبوڵ.

مێركڵ كە چاوەڕوان دەكرێت زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام بدات، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەركۆماری توركیا ئەردۆغان تاوتوێی پەیوەندیە دوو قۆڵییەكان بكات.

هاوكات لە چوارچێوەی سەرۆكایەتی یەكێتیی ئەورووپا لە لایەن ئەڵمانیاوە كە مانگی تەمووز دەستپێدەكات تاوتوێی بابەتەكانی وەك پەیوەندییەكانی توركیا- یەكێتیی ئەورووپا، قۆناغی بەشداری لە یەكێتییەكە، نوێكردنەوەی یەكێتیی گومرك و هەڵگرتنی ڤیزە بكات.

هاوكات پێشبینی دەكرێت لە كۆبوونەوەكاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكرێت سەبارەت بە بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، بە تایبەتی لیبیا و سووریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان