ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی وڵاتان و ڕێكخراوەكان دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ سێ شەممە ۱٥ی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۹ حكومەتی هەرێم لەگەڵ كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان تایبەت بەڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان كۆبووەوە، وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت لە ٥٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار كەس لە سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لەباری ئەگەری هاتنی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو شەڕەی لە سوریا هەیە، پەیامی حكومەتمان گەیاندە كۆنسوڵخانەكان و ئەو هاوكاری و پێویستیە مرۆییانەی پێویستن و ئامادەكاریان، كە پێویستە لە ڕووی مرۆیی پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بكەن.

دەشڵێت: “وەك حكومەت پێمان باش بوو، كە كونسوڵخانەكان و نوێنەری دیبلۆماسی وڵاتان هاوكاربن و پەیامی حكومەت بە ڕوونی پێیان بگات، تاوەكو ئەوانیش ئەم داواكاریانەی ئێمە ئاڕاستەی وڵاتەكانیان بكەن و وەڵامی ئێمە بدەنەوە”.

بەوتەی جوتیار عادل، “بۆ هاوكاری ئاوارەكان و پەنابەران وەكو حكومەت تا توانامان هەبێت هاوكار دەبین و پێویستییەكانیان بۆ دابین دەكەین، بەڵام بەهۆی سنورداربوونی توانای حكومەت داوا لە هەموو لایەك دەكەین لە كونسوڵخانەی وڵاتانی بیانی و ڕێكخراوەكان هاوكارمان بن، لەگەڵ حكومەتی عیراقیش گفتووگۆمان كردوە و پلانێكی باشمان داناوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین، چاوەڕوانیشین وەڵامی وڵاتان ئەرێنی بێت”.

وتیشی، “پێشبینی دەكەین لە ٥٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار كەس لە سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببن، تاوەكو ئێستاش نزیكەی ٢٠٠ خێزان هاتونەتە هەرێمی كوردستان و بە پێی پێویست هاوكارمان كردون، وەك هەرێمی كوردستانیش لە هەر چوار پارێزگا ئامادەكاریان كردوە بۆ پێشوازی لە ئاوارە و پەنابەران، بەڵام بەهۆی ئەوەی فشارێكی گەورەمان لەسەرە وەك حكومەت و داوای هاوكاریمان لە وڵاتان كردوە، ئێمەش ئامادەین ئەوەی لەتوانادابێت هاوكاری ئاوارەكان بكەین”.

کوردستان

نووسەر ڕۆژنامەوانێك داوای سزادانی بەڕێوەبەرێكی گشتی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسەر و ڕۆژنامەوانێك داوا لە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەكات بەڕێوەبەرێكی گشتی سەر بە وەزارەتەكەی سزا بدات.

هونەر تۆفیق نووسەر و ڕۆژنامەوان داوا لە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات:”بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان سزا بدات، لەبەرئەوەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بڕیارێكی لە دژی فەرهەنگ و ڕۆشنبیری دەركردووە”.

دەقی داواكارییەكە:

بۆ كاكە حەمەی حەمە سەعید – وەزیری رۆشنبیری

بەڕێز جەنابی وەزیر ، لەبەر ئەوەی ئیدارەی رۆشنبیری ئەم هەرێمە لە ئەستۆی ئێوەیە ..

ئاگادارن كە مدیر عامێكت لە ئیدارەی گەرمیان لەسەر هاوڕانەبوونی لەگەڵ دەقێكی شانۆیی ، سزای ساڵێك سڕكردنی ئەو گەنجە هونەرمەندانەی داوە !! قەرارێكی فەوری دەركردووە لەدژی فەرهەنگ و رۆشنبیری .

داواكارم بەڕێزیشتان لەپێناو پاراستنی شكۆی فەرهەنگی كوردیدا ، ئێوەش قەرارێكی سەوری و فەوری دەربكەن بە سزای سڕكردنی ئەو مدیرعامە بۆ ماوەی ساڵێك . لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاكەی بەسەر ئەو گروپی شانۆیەدا ، ماوەی سزای سڕكردنەكەی ئەویش تەواوببێت .

لەگەڵ ڕێزماندا ..

هونەر تۆفیق

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم بۆ نەجەف ڕاگیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف، گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم بۆ ئەو پارێزگایە ڕاگیرا.

ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لەڕێی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێرەوە بۆ پارێزگای نەجەف ڕاگیران.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ 24/2/2020 حكومەتی عیراق بە فەڕمی حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی : نابێت مووچە و قوتی فەرمانبەرانی ھەرێم ببەسترێتەوە بە كێشە سیاسییەكانەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە ھەولێر لەگەڵ ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەھەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە سەعدی ئەحمەد پیرە و ھەرێم كەمال ئاغا ، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەیبوون، باس لەدواین ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق و دەرئەنجامی گفتوگۆكانی شاندی دانوستانكاری ھەرێم بۆ بەغدا كرا و تێڕوانین و سیاسەتی یەكێتیی لەوڕووەوە خرایەڕوو.

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گفتوگۆی جددی و بنیادنەرانە لەنێوان ھەرێم و عیراق كردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك و ڕایگەیاند، یەكێتی پەرۆشی پێكھێنانی حكومەتێكە كە ڕەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەك بێت و نابێت مووچە و قوتی فەرمانبەرانی ھەرێمیش ببەسترێتەوە بە كێشە سیاسییەكانەوە.

بافڵ تاڵەبانی دووپاتیشیكردەوە، كورد وەك ھەمیشە بەشێك دەبێت لەچارەسەركردنی كێشەكان.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان