ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فەڕەنسا: داعش دەگەڕێتەوە سوریا و عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكانی توركیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان لە سوریا، بەرەنجامی خراپی بۆ ناوچەكە دەبێت و ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، بە دڵنیاییەوە دەبێتە مایەی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عیراق.

ئیدوارد فیلیپ، سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا لە وەڵامی پرسیاری پەڕلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، “گەڕانەوەی داعش لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا حەتمییە و ڕەنگە ڕێكخراوەكە بە هەمان شێوە لە باكووری خۆرئاوای عیراقیشیدا سەرهەڵبداتەوە، ئەمەش مانای خاپوركرنی ئاسایشی ئێمە دەگەیەنێت”.

سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا، واشنتن-ی بە ڕێگەدان بە هێرشەكەی توركیا و پشتیوانیكردن لە هێرشەكە تۆمەتبار كرد، كە لەڕێی بڕیاری پاشەكشەپێكردنی هەزار سەربازی ئەمریكایی بوو بەشێوەیەكی تاكلایەنە لە سوریا.

ئەم لێدوانانەی ئیدوارد فیلیپ لەكاتێكدایە، كە هێزەكانی سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبەن و دەیان هاووڵاتی مەدەنی كوردیان شەهید و بریندار كردووە، بەڵام بەو پێیەی دەستدرێژییە بۆ سەر دەوڵەتێكی تر، بەشێوەیەكی فراوان ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بۆتەوە.

لە 9ی تشرینی یەكەمی 2019، سوپای توركیا لەڕێی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی، هێرش و پەلامارەكانی بۆسەر شار و شارۆچكەكانی ڕۆژئاوا دەستپێكرد، دەستپێكردنی ئەم هێرش و پەلامارانەش، هاوكات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، كە لەلایەن كوردەوە بەڕێوەدەبرێن.

جیهان

ئەمریكا هەڕەشە لە سەركردە عیراقییەكان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە سزا بەسەر ئەو بەرپرسە عیراقیانە بسەپێنێت كە سەروەتی وڵاتەكەیان دزیوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمەریكا ئامادەیە سزا بسەپێنێت بەسەر ئەو بەرپرسە عیراقیانەدا كە سامانی وڵاتەكە دەدزن و بەشداریشیان كردووە لە كوشتنی خۆپیشاندەراندا.

ناوبراو لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دەستەوەستان ناوەستین لەبەرانبەر ئەو بەرپرسە گەندەڵانەی كە بوونەتە هۆی ئازاری عیراقییەكان.

وتیشی”ئەمەریكا دەسەڵاتە یاساییەكانی بەكاردەهێنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو كەسانەی گەندەڵن و سەروەتی عیراقییەكان دەدزن و هاوكات خۆپیشاندەرانیش بریندار دەكەن و دەیانكوژن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كازاخستان: كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەبارەی سوریا دەستپێدەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریای بۆ سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو، دەستپێدەكەنەوە.

موختار تلیۆبردی وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایگەیاند: بڕیارە كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی ڕوونكردنەوەیە لە ئێران و ڕوسیا و توركیا.

جێی ئاماژەیە، دوواهەمین كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریا، لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، بە بەشداری لێپرسراوانی حكومەتی دیمەشق و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئوردن و لوبنانیش وەك چاودێر، بەڕێوەچوو بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان