ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەبوبەكر هەڵەدنی: لە پەیامەكەی پەرلەمان ناوی سوپای توركیا نەهێنراوە


خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ۱٥ ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ پەڕلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لە ۱۲ خاڵدا هەڵوێستی خۆی وەک ڕاسپاردە بک لایەنە پەیوەندیدارەکان پەسەندکردو لەکۆی ۹۷ ئەندامی ئامادەبوو بەدەنگی ۹٦ ئەندام پەڕلەمان پەسەندکرا.

ئەبوبەکر هەڵەدنی پەڕلەمانتاری فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەپەڕلەمانی کوردستان کە دەنگی بەڕاسپاردەکان نەدا و بەناونیشانی، بۆ دەنگم نەدا بەڕاسپاردەکانی ئەمڕۆی پارلەمان، ڕایدەگەیەنێت، لەبەرئەوەی کۆبونەوەکە درەنگ ئەنجام درا،دوای حەوت ڕۆژ لەشەڕوکاولکاری، بەهیچ شێوەیەک لەڕاسپاردەکاندا ناوی سوپای تورکیا نەهاتوە،لەکاتێکدا بەقورسترین و پێشکەوتووترین چەکی سەربازی ڕووبەرووی گەلێکی سڤیل بۆتەوە کە لەسەر خاکی خۆی دەژی و داوای کەرامەت و ئازادی خۆی دەکات.

دەشڵێت، دەبوایە لەڕاسپاردەکاندا جەخت بکرایەتەوە لەهەردوو بڕیاری پێشووی پارلەمان ژمارە(٣٧)ی ساڵی (٢٠٠٣) کە داوای چونەدەرەوەو گەڕانەوەی سوپای تورکیا دەکات بۆ تورکیا و بڕیاری ژمارە(٢٤)ی ساڵی (٣٠١٤) کە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بەداننان و پاڵپشتی شێوازی خۆبەڕێوەبردنی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان و بەپێی توانای دارایی خۆی هاوکاری پێویست پێشکەش بە ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

لەکۆتاییشدا ئەوەدەخاتەڕوو، ڕێز لە دەنگی خوشک و برا هاوکارەکانم لەپەرلەمان دەگرم،بەڵام پێم وابوو قەبارەی کۆستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکەی ڕۆژئاوا لێی دەخواستین هەڵوێستمان ڕاشکاوانەترو برهێزتر بوایە.

ریکلام

کوردستان

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانى سەر بەوەزارەتى پەروەردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەتى پەروەردەخۆپیشاندانێکیان لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

 

گرفتى ئەو خوێندکارانە ئەوەیە، کە تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵیان نمرەیەکی زۆری لەسەرە و هەر هەڵەیەکی بچوک بکەن، نمرەیەکی زۆریان لێ دەڕوات، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێژەى نمرەکانیان بۆ کاتی وەرگرتنیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان.

 

ئەو خوێندکارانە داواکارن وەزیری پەروەردە چاوبخشێنێتەوە بە بڕیارەکەیدا و بەمیکانیزمێکی دیکە نمرەکانیان بۆ هەژماربکات.

 

ئەو خوێندکارانە فشاردەکەن، ئەگەر وەڵامی داواکەیان نەدرێتەوە، بایکۆتى تاقیکردنەوەکان دەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەى شێوازی دەوامی فەرمانبەران دەدات


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیران چەند زانیارییەک لەبارەی دەوامی فەرمانگە حکومیەکان ئاشکرا دەکات.

د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “وەکو پێش جەژن بە هەمان ڕێنمایی و میکانیزم دەوامی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەست پێدەکاتەوە”.

وتیشی “بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی دەبێت 25%ی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان دەوام بکەن، دەسەڵاتیش بە وەزیرەکان دراوە ڕێژەکە کەم بکەنەوە و زیاتر ئەو فەرمانگانە بکرێنەوە کە پێویستن، چونکە بە هۆی کۆرۆنا ئاڕاستەی حکومەت بەو جۆرەیە کەمترین فەرمانبەر داوام بکات و زیاتریش فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەوام بکەن”.

جەختیشی کردەوە دەوامی فەرمانبەران لە کاتژمێر 9 بۆ 1ی دوای نیوەڕۆ دەبێ، وتیشی بەشێک لەو وەزارەتانەشی خزمەتگوزاری نین ڕۆژانی پێنجشەممانیان کراوە بە پشوو، دەمانەوێ دەوام بە جۆرێک بێ کەمترین بەریەک کەوتن هەبێت.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاماژەی بەوەش دا، دەبێت فەمانگەکان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەوام بکەن، دەبێ فەرمانبەرانیش بە نۆرە دەوام بکەن و نێوانی فەرمانبەرانیش زۆربێ و بەریەک کەوتن کەم بێ.

دوای وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ دوو مانگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە 11ی 5ی 2020 فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامیان دەست پێکردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان