ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ: یەكێتی بەئەركی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری هەریەك لە ڕەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی ڕێكخستنی چەمچەماڵیان كرد و لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، باسی دۆخی كوردستان و ناوچەكە و دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و دووپاتیكردەوە كە پێویستە لەشكركێشییەكانی سەر ڕۆژئاوا ڕابگیرێ و چیتر ژن و منداڵ و خەڵكی سڤیل نەكرێنە قوربانی.

كۆسرەت ڕەسوڵ وتیشی: بۆ ئێمەی كورد زۆر قورسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانی خۆیان و خەریكە ناوچەكە دەسپێرن بەدۆخێكی نەخوازراو، كە هیچ كەسێكمان ئومێدی بۆ ناخوازین و كاریگەری خراپ دەكاتە سەر داهاتووی ناوچەكە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا كۆسرەت ڕەسوڵ، باسی لەهەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە كرد و دووپاتی كردەوە كە یەكێتی بەئەركی سەرشانی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەباتی كردووە و خەبات دەكات بۆ سەركەوتنی دیموكراسی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدەستهێنانی مافە دیموكراتی و نەتەوەییەكانی گەلی كورد.

کوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێك گەیشتە بەغدا.

نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق.

سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی خۆپیشاندانەكان و دەنگوباسی سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەمواركردنەوەی دەستووری عیراق.

هاوكاتیشە لەگەڵ هەڵپەساردنی گفتووگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر بابەتەكانی بودجە و موچە و نەوت، كە بودجەی 2019 دوو مانگی ماوە كە بە پێی ئەو یاسایە بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێمن هەورامی: بەرهەمی كاری پێكەوەییمان بۆ گەلەكەمان چنییەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سیاسەت و بڕیارمان لە خولی پێنجەمی پەڕلەمان، كاری پێكەوەیی و تەبایی نێوان سەرجەم فراكسیۆنەكان و كاركردنە لەسەر بابەتە نیشتیمانیەكان و ئارامی كوردستان.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرایدەكات، پاش ئەوەی پەڕلەمانی عیراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی تێپەڕاند و دەنگدەرانی كورد لە كەركوك و خانەقین و شنگال و مەخمور و خورماتوو كرابوونە ئامانج و زۆربەیان بێبەش دەكران.
ڕوونیشیكردەوە، دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان لە ڕێگای لیژنەی ناوچە كوردستانیەكان و بە هەماهەنگی تێكڕای فراكسیۆنەكان، وێڕای تانەدان لە دادگای فیدڕاڵی لە ڕێگای پارێزەرەوە، هەڵمەتێكی چڕو پڕی دیپلۆماسی و لۆبیكردن لەگەل نەتەوەیەكگرتووەكان و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی حیزبە سیاسیەكان و فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە بەغدا و پەڕلەمانتارانی كوردستان لە لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عیراق، ڕۆژی ۱۲ی ۱۱ بەرهەمی كاری پێكەوەییمان بۆ گەلەكەمان و حەقانیەتی مافی دەنگدەرانی كورد لە ناوچە كوردستانیەكان بە ڕێگای یاسا و بەهێزی ئەرگۆمێنتی دەستوری داواكەمان، دادگای ئیتیحادی بڕیاری یەكلاكەرەوەیدا بە ڕەتكردنەوەی ئەو هەوڵانەی لە پەڕلەمانی عیراق درابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی هەرێم: دروستكردنی هێزی نیشتمانی پێداویستییەكی هەنووكەییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت پێشمەرگە ببێتە پێشمەرگەی حیزب و دروستكردنی هێزی نیشتمانی پێداویستییەكی هەنووكەییە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ سێشەممە 12/11/2019 لە وتارێكدا كە لەمیانەی بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 26ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی كوردستاندا لە كۆلێژی سەربازیی زاخۆ پێشكەشی كرد ڕایگەیاند: “هەرێمی كوردستان پێویستی بە هێزێكی چەكداری نیشتمانیی خاوەن دیسپلین و پرەنسیپی پێشكەوتووە. هێزی یەكگرتوو، خاوەن بیروباوەڕی نیشتمانی، لە سەرووی هەموو مەبەستێكی سیاسی، حیزبی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەوە بێت. هێزێكی گۆشكراو لەسەر بنەما مرۆییەكان و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە جەنگ”.

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێكی تری وتارەكەیدا، پێشمەرگەی بە سیمبولی بەرخودان و ئازایەتی ناوبرد و وتی:”پێشمەرگە و سەرجەم هێزە چەكدارەكانی كوردستان، هێزی خاوەن مۆراڵ و ئاشتیخواز و ژیاندۆستن. ئێوە خاوەن ئەم بیروباوەڕەن. پێشمەرگە كە لە جیهاندا بە سیمبولی ئیرادە و بەرگری لە ئازادی و شارستانیی مرۆڤایەتی ناسراوە، خاوەن ئەو پاشخانەیە لە بیروباوەڕ و بەهای مرۆیی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان