ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

خێزان

کچە مۆدێل فاتمە کاوە کە ناسراوە بە (فاتۆ)  بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات لە ڕۆژئاوای کوردستان.

فاتیمە کۆمەڵێک وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە ڕوخسار و جەستەی بریندارە و دەستەواژەی (جەنگ بوەستێنن)ی بە دەستەوەیە.

فاتیمە وتویەتی”تکایە شـەڕ بـووەسـتـێـنـن، چیتان دەوێت داوای بکەن بەس چی تر مرۆڤی بێتاوان مەکوژن ئەوان چی بکەن، ئێمە لەوەتەی ھەین ھەر کۆچبەرین، لەوەتەی من ھەم ڕۆژانە دەبینم کورد دەکوژرێ، مروڤى ئاوا تاوانی چییە جگە لەوەی ڕێگامان پێ بدەن با ئاسایی بژین و ژیانی خۆمان بکەن”

هەواڵەکان

لەیسینگ لوقمان: دەمەوێت ڕیکلام بۆ جلی کوردی سلێمانی بکەم!

خێزان

خانمە مۆدێل لەیسینگ لوقمان ڕایدەگەیەنێت کە ئەو لە کاری مۆدێلدا زیاتر حەز بە جلوبەرگی کوردی و بەتایبەتیش ستایل و مۆدێلی سلێمانیانە دەکات.

لەیسینگ لوقمان ڕایگەیاندووە”من سەرەتا کە دەستم کرد بە کاری مۆدێل هەر زیاتر ڕیکلامم بۆ جلوبەرگی کوردی دەکرد، بە هۆی ئەوەشەوە زیاتر بەو جۆرە ناسرام”

لەیسینگ وتیشی”ئەو جلوبەرگە کوردییانەی کە ڕیکلامم بۆ دەکردن زیاتر مۆدێلی سلێمانی بوون، کە ڕەمزی شارەکەمە، شاری ڕۆشنبیری و حەبسەخانی نەقیبە، هەر بۆیە بەو کارە زۆر دڵخۆش بووم، بەڵام وەک بەکارهێنانی ڕۆژانە ئەوەیان پەیوەستە بە شوێن و کارەکەمەوە و هەموو کات بە کاری ناهێنم”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئارامۆ پاش دابڕانێکی زۆر دەردەکەوێتەوە، ئێستا خەریکی چییە؟

خێزان

ڕاگەیاندکار ئارامۆ پاش ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو لە چاوی میدیاکان بەدوور بوو، ئەمڕۆ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێستا سەرپەرشتیاری گشتی کۆمپانیای ئارامۆ میدیایە کە خاوەنی کەناڵی نێت تیڤیە.

ڕاگه‌یه‌ندكار ئارامۆ(46 ساڵ)، هه‌چه‌نده‌ پاش هاتنی بۆ كوردستان له‌ ساڵی 2007 سه‌ره‌تا وه‌ك گۆرانیبێژێك له‌ كوردستان ده‌ركه‌وت و له‌ كه‌ناڵه‌كانی خۆیه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات به‌ڕێوبه‌ری بوو(كۆره‌ك و كه‌ناڵ 4) ریكلامێكی زۆری بۆخۆی ده‌كرد له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانیه‌وه‌ خۆی وه‌ك ئیمپراتۆرێكی میدیای كوردی ده‌ناسان و له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی كۆره‌ك و كه‌ناڵ 4 و پرۆگرامه‌كانی (میڤان شۆ – چەرخ و فەلەك – من جیاوازم – تۆ نمونەی – ملیۆنێر – ئارامۆ شۆ – ئەڤین ژن و ژیان )  له‌ میدیادا ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام دواتر سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له‌ پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا كه‌مبویه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش پرۆگرامی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) بوو، له‌و پرۆگرامه‌شدا ته‌نها ئه‌ڤین ئاسۆ به‌دیار ده‌كه‌وت و ئارامۆ به‌ یه‌كجاری دیار نه‌ما.

هۆكاری سه‌ره‌كی دیارنه‌مانی ئارامۆش پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌ڕێوبه‌رانی كۆمپانیای كۆره‌ك كه‌ خاوه‌نی كه‌ناڵی كۆرك بوو، پشتیان له‌ ئارامۆ كرد و چیدیكه‌ هاوكاری داراییان نه‌كرد به‌وه‌ش ئارامۆ نه‌یده‌توانی درێژه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆشی بدات (كه‌ناڵ 4).

لەپاش ئەوەش ئارامۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی دامەزراند بەناوی (ئارامۆ میدیا) کە ئێستا خۆی سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکەیە و ئەڤین ئاسۆ بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکەیە، هاوکات دانیاڵ مادلاند وەک پرۆسیوسەری گشتی ناسێندراوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پەرواز گۆرانی بۆ دۆخی شێواوی ئێستا دەڵێت

خێزان

خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن گۆرانیەکەی بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە کە تێیدا باس لە دۆخی شێواوی ئێستای وڵاتان دەکات.

پەرواز حسێن ڕایگەیاندووە کە گۆرانیەکەی بەناوی (ماذا جري)یە و باس لەو دۆخە شێواوەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و گۆرانیەکە لە هۆندراوەی سامی ئەرگوشی و ئاوازی هەڵکەو زاهیرە.

پەرواز حسێن دەڵێت”هیوادارم بەم گورانییە بتوانن لە خەم و ئازارەکانی هەموو ئەو شوێنانە کەم بکەینەوە کە دۆخی وڵاتەکەیان نالەبارە، ئەم، گۆرانییە هەنگاوێکی گرنگی مرۆڤایەتییە و بە زوترین کات بڵاو دەبێتەوە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان