ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

نایمار لەگەڵ چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید خیانەتی لە بەرشلۆنە کردووە !

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا هەموو هەوڵێکی داوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام تەواوی هەوڵەکان بەهۆی شکستی گواستنەوەی دوو یاریزانی یانەی شاهانەوە ئەنجامی نەبووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی زانیاری نەبیستراو دەربارەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان و ئەگەرەکانی گواستنەوەی ڕووە و خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی: لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە نایمار لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر هێڵە و دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، بەڵام ئەوەی پێی نەزانراوە پەیوەندی نهێنی نێوان یاریزانە ناودارەکە و ئیدارە و یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کاتێکدا ئیدارەی بارسا سەرقاڵی گفتوگۆی ئەستێرەکەی سیلیساو بوون دووبارە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام یاریزانەکە لەهەمان کاتدا پەیوەندی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و چوار یاریزانی ئەو یانەیەدا هەبووە، ئەو یاریزانانەش بریتی بوون لە: سێرجیۆ ڕامۆس، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ و مارسێلۆ، بەڵێنی بەهەر چوار یاریزانەکەش داوە کە ئەگەر یانەی شاهانە هەوڵی بۆبدەن راستەوخۆ بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل ببێت.

“مارکا” جەخت دەکاتەوە، پێرێز و هاوەڵانی هەوڵی زۆریانداوە باشترینی بەرازیل لە پاریس سانت جێرمانەوە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەلام شکستهێنانیان لە فرۆشتنی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز کۆتایی بەسەرجەم چانسەکان هێناوە.

جیهانی

ڕاهێنەری جەزائیر هاوشێوەی دیشامپ دەرگای بەڕووی بنزیمەدا داخست !

خەڵک سپۆرت

جەمال بلمازی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل هەموو دەرگاکانی گەڕانەوەی بەڕووی کەریم بنزیمەدا داخست و دووپاتیکردەوە، کە بەهۆی زۆری هێرشبەرانی هەڵبژاردەی جەزائیرەوە مەحاڵە بانگهێشتی پێکهاتەکانی بکات.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا جەنگی لێدوانی قورس لەنێوان مانوێل لوگرێتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا و دیدێ دیشامپی ڕاهێنەر لەگەڵ کەریم بنزیمەی فەرەنسی دروست بوو، دوو بەرپرسە فەرەنسیەکە بەهەموو شێوەیەک دەرگای گەڕانەوەیان بۆ پێکهاتەی کەڵەشێرەکان لە کەریمی هێرشبەری یانەی شاهانەی مەدرید داخست.

لەم بارەیەوە بنزیمە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەروە پۆستێکی کرد و نوسی: ئەگەر لو گرێت و دیشامپ پێیان وایە کۆتاییم هاتووە، با دەستبەردارم بن لەهەڵبژاردەیەکی تر یاریی بکەم، ئەوکات دەزانین کێ کۆتایی هاتووە”.

لەدوای ئەم لێدوانە، میدیاکان ئاماژەیان بە پەیوەندی کردنی کەریم بنزیمە کرد بە هەڵبژاردەی دایکەوە (جەزائیر) و فشاریشیان خستە سەر جەمال بلمازی ڕاهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە تا لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.

بلمازی پاڵەوانی کیشوەری ئەفریقا بە “دی زێد فوت”ی ڕاگەیاند :” چەندین هێرشبەری وەک بەغداد و سلێمانی و دیلۆرت و سودانی لەپێکهاتەکەمدا یاریی دەکەن، خۆشحاڵم پێیان”.

لێدوانەکانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل بەڕوونی دەریدەخات، کە بەهیچ شێوەیەک لە پلانیدا نییە کەریم بنزیمە بانگهێشتی هەڵبژاردەی جەزائیر بکات نە لەئێستا و نە داهاتوو، بەڵکو گرنگی بە هێرشبەرە خۆماڵیەکان دەدات کە لەپێشودا توانیویانە نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدەست بهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کریستیانۆ بێدەنگی شکاند هۆکارەکانی ئاڵوگۆڕکردنی لە دوو یاریی یوڤانتۆس ئاشکرا کرد !

خەڵک سپۆرت

بۆ یەکەم جار لەدوای ئاڵوگۆڕکردنی بەرامبەر یانەکانی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ و میلان، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات.

لە دوو ڕووبەروبونەوەی کۆتایی یانەی یوڤانتۆس بەرامبەر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ناوخۆی ئیتاڵیا، ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەر دووجار لەسەریەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی یانەی هێنایە دەرەوەی یاریگا و بە یاریزانە یەدەگەکان پێگەکەی پڕکردەوە، ئەوەش نیگەرانی یاریزانە ناودارەکەی پورتوگالی لێکەوتەوە و بابەتەکە لەڕێگەی میدیاکانەوە سەدایەکی بەهێزی دایەوە.

دواتر “دۆن کریستیانۆ” لە دوو ڕووبەروبونەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد، لە چاوپێکەوتنێکیشدا پاش بردنەوەی پورتوگال لە لۆکسمبۆرگ بۆ یەکەم جار بێدەنگی شکاند و بە پەیامنێری کەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانی ڕاگەیاند :” لەکۆتا سێ هەفتەدا تواناکانم سنوردار بوون، هەمووان دەزانن من حەز ناکەم ئاڵوگۆڕ بکرێم، بەڵام لەدوای ئەوەی بڕیاری دانیشاندنم درا هیچ ئاماژەیەکی خراپیشم نەکرد، هەوڵمدا بەوپەڕی توانامەوە یاریدەی یوڤانتۆس بدەم لەکاتێکدا پێکراو بووم”.

هەروەها دەڵێت :” هیچ یاریزانێک حەز ناکات ئاڵوگۆڕی پێبکرێت، بەڵام من تێدەگەم لەبەرئەوەی لەو دوو یارییەدا باش نەبووم، لە لەسەدا سەدی تواناکانمدا نەبووم”.

کریستیانۆ لە دوو ڕووبەروبونەوەی کۆتایی پورتوگال توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات و یاریدەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیی دا بۆ گەیشتن بە ململانێکانی یورۆی ٢٠٢٠.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

“گەوهەرەکەی ئەڵمانیا” کۆتینیۆ ڕەوانەی بەرشلۆنە دەکاتەوە !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بیر لە ئیمزاکردنی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ فیلیپی کۆتینیۆ ناکاتەوە و لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ڕەوانەی یانەی بەرشلۆنی دەکەنەوە.

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، لەم وەرزەدا ئاستی بەرز لە خولی ئەڵمانیا پێشکەش ناکات و ئیدارەی نوێی یانە باڤارییەکە بڕیاریانداوە دوای کۆتایی هاتنی وادەی خواستنەکەی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا ئیمزا نەکەن.

ماڵپەڕی “سپۆرت ١”ی ئەڵمانی لەسەرچاوە نزیکەکانی بایرنەوە ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ فیلیپی کۆتینیۆ کۆتایی بە وادەی خواستنی دێت و دووبارە ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، ئەم هەنگاوەی یانە ئەڵمانیەکەش پەیوەندی بە کڕینی یاریزانێکی ترەوە هەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، هێربەرت هاینەر و هاوەڵانی لە سەرۆکایەتی بایرن بڕیاریانداوە بەهەموو هێزیانەوە هەوڵی گواستنەوەی کای هاڤێرتزی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بایەرلیڤەرکوزن بدەن کە چەندین یانەی زەبەلاحی تری ئەوروپا چاویان لە تواناکانی بڕیوە، بەڵام نوێنەرانی بایرن بەهێزی ئەڵمانی بوون دەیانەوێت بۆندەکەی یەکلایی بکەنەوە، ئەگەر ئەم هەنگاوەش ڕووبدات ئەوا پێگەی کۆتینیۆ بەتەواوی پڕدەبێتەوە و چیتر بایرن پێویستی بە یاریزانە بەرازیلیەکە نامێنێت.

کۆتینیۆ بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕوویکردە یانەی بایرن میونشن و تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستە ناوازەکەی سەردەمی لیڤەرپوڵ بگەڕینێتەوە، ئەوەش وایکردووە کە لەلایەن ئەڵمانیەکانەوە متمانەی تەواو بەتواناکانی نەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان