ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەڕووداوێكی هاتووچۆداشۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای كفری كەلار شۆفێری ماتۆڕسكیلێك بەسەختی برینداربوو پاش گەیاندنی نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دەشڵێت،”شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 ی هاتووچۆ بەندكراوە”.

عەلی جەمال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆدووشەمە 14-10-2019 لەسەر ڕێگای كفری-كەلار نزیك ناحییەی سەرقەڵا ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری سوناتا + ماتۆڕسكیل ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بەناوی (میران عەباس ئەحمەد) لەدایكبووی 2003 دانیشتووی كفری بەسەختی برینداربوو پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار گیانی لەدەستدا.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە ئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشكنین براوەتە پزیشكی دادوەری شارۆچكەی كەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 ی هاتووچۆ بەند كراوە.

کوردستان

كەسوكاری شەهیدان چاوەڕوانی هاوتاكردنی مووچەكانیانن

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژانە نوێنەرانی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان سەردانیان دەكەن و پرسیاری هاوتاكردنی مووچەكانیان لەگەڵ بەغدا دەكەن.

ناوبراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ماوەی ڕابردوودا گفتووگۆ و لێكتێگەیشتن هەبووە لەگەڵ بەغدا بۆ هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، بەڵام تائێستا بەغدا ڕەزامەندی دەرنەبڕیووە.

وتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا شاندنی حكومەتی هەرێم چووە بەغدا و لەسەر ئەو پرسە قسەیان كردووە و بڕیارە جارێكی دیكە وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان سەردانی بەغدا بكاتەوە و لەوبارەوە گفتووگۆ بكەن”.

پێشتر بەغدا و هەرێم گەیشتنە ئەوەی پێشنیازی دروستكردنی وەزارەتێكی نوێ‌ بۆ حكومەت بكرێت بۆ كۆكردنەوەی تەواوی شەهیدان و قوربانیانی عیراق و مووچەی هەموویان یەكبخرێت، بەڵام تائێستا ئەو بابەتە وەكخۆی ماوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بەو بابەتە وتی”ئەوە تەنها پێشنیاز بوو، لە ڕووی كردارییەوە ئاسان نییە، هەموو شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی عیراق كۆبكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكەكانی توركیا شنگالیان بۆردومان كرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا شارەدێی خانەسۆریان لە سنووری شنگال بۆردومانكرد.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) فڕۆكەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە پەكەكەیان لە شارەدێی خانەسۆر بۆردومان كردووە.

تاكو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانە گیانی و ماڵییەكانی هێرشە ئاسمانییەكەی توركیا بۆ سەر سنووری شنگال لە ئارادا نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: دەستمان بە نەهێشتنی فەرمانبەری بن دیوار كردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە پڕۆژەی چاكسازی و بۆ ئەو مەبەستەش هاوكاریمان لە وڵاتە زلهێزەكان وەرگرتووە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پانێڵی “پەیوەندی نێوان حوكمڕانی باش و ئاشتی ناوچەیی” كە لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازیمان دەستپێكرد، بۆ ئەوەی پڕۆگرامێكی بەرهەمهێنەر دەست پێكەین و هەندێك لە خەرجییەكان كەم بكەینەوە و سەرچاوەی داهات زیاد بكەین.
وتیشی”چەندین رێگامان بۆ كۆتایهێنیان بە فەرمانبەری بن دیوار دۆزییەوە، هەموو ئەو هەنگاوانەمان هاوێشت كە ڕەنگە لە مەودایەكی نزیكدا تووشی ئازارمان بكات، چونكە چاكسازی ئازار بەخشە بەتایبەتی لە ناوچەیەكی وەك ئێمە”.
ئاشكراشیكرد، ئێستا لە بەغدا هەندێك حاڵەت بوونی هەیە كە بۆ دامركانەوەی ناڕەزایەتیەكان هەندێك بەرپرس پارە دەدەنە خەڵك، بەڵام ئەمە چارەسەر نییە و سەقامگیری ناگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاوێشتنی هەنگاوی ستراتیژی و باشتركردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی كەرتی پەروەردە و تەندروستی و تەرخانكردنی بڕی هاوكارییە مادییەكان بۆ پڕۆژەكان زۆر گرنگە، بەشێوەیەك تەنها فڕێدانی پارە نەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، لە سەرەتادا ددانمان بەوەدانا كە هەموو شت نازانین بەتایبەت ئێمە لە كوردستان قەیرانمان لەوەدایە كە ژمارەیەكی زۆر پسپۆڕی ئابووریمان نییە، لەبەرئەوە ئەمریكاو فەڕەنسا و بەریتانیا هەندێك ڕاوێژكاریان پێداوین بۆ ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە هەموو بوارەكاندا و هاوپەمانەكانمان ڕۆڵیان هەبووە لە دەستپێكردنی پڕۆسەی چاكسازی و لەگەڵ ئەو وڵاتانەش گفتوگۆمان كردووە كە ڕووبەڕووی هەمان پرس بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان