ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕۆحانی: ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا هیچ ئەنجامێكی نەبووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئێران پێیوایە، ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، تائێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە و بگرە بۆتە مایەی زیادبوونی كوشتن و ئاوارەبوون.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە تاران ڕایگەیاند، “چوونەناوەوەی هێزەكانی سوپای توركیا بۆ نێو خاكی سویا مایەی نیگەرانییە”، داواش لە ئەنقەرە دەكات دەستبەجێ‌ هێرشەكەی ڕابگرێت و كار بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و گێڕانەوەی پەنابەرانی سوریا بكات.

بە وتەی ڕۆحانی، “ئۆپەراسیۆنی توركیا لە بەرژەوەندی ناوچەكە و كوردەكانی سوریا یان حكومەتی سوریا نییە، بۆیە باشترین ڕێگەچارە بڵاوبوونەوەی سوپای سوریایە لەسەر سنورەكانی توركیا”.

سەرۆكی ئێران دەڵێت: “لە مەترسییەكانی توركیا تێدەگەیەن لەسەر سنورەكانی لەگەڵ سوریا، بەڵام ڕێگەچارەی سەربازی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو مەترسیانە ڕەتدەكەینەوە”.

ڕۆحانی هیوای خواست دەستوەردانی توركیا لەگەڵ پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا كۆتایی بێت و جەختیشی لەسەر پێویستی پارێزگاری لە ڕێككەوتنی (ئەستانە) كرد وەك “باشترین ڕێًگەچارە بۆ دۆخی ئێستای سوریا”.

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان