ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“دەبێت كورد بگەڕێتەوە بۆ ناوەند”
مەحمود عوسمان: هەڵوێستی ئەمریكا لە ڕۆژئاوا چاوەڕوانكراو بوو

خەڵك- ئیدریس جەبار
مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد ڕایدەگەیەنێت، هەڵوێستی ئەمریكا لە ڕۆژناوا چاوەڕوانكراو بووە، دەبوو كورد چەند ساڵێك لەمەوبەر ڕووی لە ڕوسیا بكردایە و هەموو هێلكەكانی نەخستایەتە سەبەتەی ئەمریكاوە.

مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “دوو ساڵ لەمەوبەر بە كوردانی ڕۆژئاوام ڕاگەیاند، كە وردە وردە بەرەو ڕوسیا بڕۆن، پەیوەندی لەگەڵ بەهێز بكەن، تا ببێتە هۆكارێك، تا بتوانن لەگەڵ دیمەشق ڕێكبكەون، چونكە ئەمریكا بەجێتان دەهێڵێت، ئەم ئامۆژگارییەش چەند جارێك دووبارەم كردۆتەوە و لە میدیاكانیشدا بە ڕاشكاوی باسم كردووە”.

بە وتەی مەحمود عوسمان، “هەڵوێستی ئەمریكا چاوەڕوانكراو بوو، چونكە پێشتر ترەمپ چەند جارێك باسی كردبوو، كە لەگەڵ تەوابوونی جەنگی دژ بە داعش لە ناوچەكەدا نامێنن، بەڵام كەس بۆچوونی وانە بوو ئەمریكا بەمشێوە نائاكارییە كورد لەو پارچەیەی كوردستاندا بەجێبهێڵێت”.

هەر لە بارەی هەڵوێستی ئەمریكا بەرانبەر بە كورد، مەحمود عوسمان ڕایگەیاند، “ئەوەی سیاسەتوانانی كورد تائێستا تێینەگەیشتوون ئەوەیە، كە كورد لەسەر ئەجێندای جیهان، وەك میللەت حیسابی بۆ نەكراوە، چونكە بینیمان دوای ڕیفراندۆمیش ناچاربووین بگەڕێنەوە بۆ بەغدا، ئەوان دەڵێن تۆ بەشێكی لە عیراق و بڕۆ لە بەغدا كێشەكانی خۆت چارەسەر بكە، بۆیە دەبێت كوردانی ڕۆژئاوا لە دیمەشق كێشەكانیان چارەسەر بكەن، بە هەمان شێوە بۆ كوردانی ڕۆژهەڵات و باكووریش”.

کوردستان

جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە لە پۆستی جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی کار و چالاکییەکانی پێشووی کرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە وڵاتی ئیسپانیا.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و ڕۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین.

جەختیشی کردەوە یەکێک لە ئەولەویاتی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەوبڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەش تووشبووی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تۆمارکراون

خەڵك – بەشی هەواڵ
کەس لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە چواریان ئەندامی ئەنجوومەنن.

بەپێی زانیاریەکانی (خەڵک)، جگە لە عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سێ ئەندامی تری ئەنجوومەنەکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە یەکێک لەئەندامەکان کۆڕۆنای تێپەڕاندووە لەنەخۆشیەکە چاک بووەتەوە.

ئێستا هەریەکە لە (عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەن و ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی و دلێر حسێن ئەندامی ئەنجوومەن لەفڕاکسیۆنی گۆڕان) چارەسەری پەتاکە وەردەگرن.

هەر بە پێی زانیارییەکان دوو فەرمانبەری ئەنجوومەنیش تووشی کۆرۆنا بوون و لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر، دوو كەسی بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسمان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كردووە كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان هاوسەرەكەی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە هەریەك لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان و بەشی پۆلیسی عەنكاوە/ بنكەی پۆلیسی حەدیاب و بنكەی پۆلیسی عەنكاوە پێكهێندرا، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت ئافرەتێك بەناوی (زەینەب)، تەرمەكەی فڕێدراوە لە شارۆچكەی عەنكاوە.
ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا بە كەمتر لە 7 كاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن) دوای چەندینجار بە چەكی كڵاشینكۆف دەستڕێژی گوللەی لە هێزەكانی پۆلیس كرد، بەڵام توانرا دەستگیر بكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەڵساوە بە كوشتنی خێزانی خۆی بە گوللە.

ڕوونیشیكردەوە، توانرا تۆمەتبارێكی دیكە لەم ڕووداوە دەستگیر بكرێت بەناوی (هـ.م.ح)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان