ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سبەینێ‌ لە سلێمانی چادر بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوا هەڵدەدرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان و ژنانی گەنجی تێكۆشەر ڕایدەگەیەنن، بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان سبەی لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی چادر هەڵبدەن، سێ ڕۆژە داوای مۆڵەت لە ئاسایشی سلێمانی دەكرێت بە مەبەستی دانانی چادرەكە.

گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان و ژنانی گەنجی تێكۆشەر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایانگەیاندووە، بڕیارە سبەی كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، لە شەقامی سەهۆڵەكە لە شاری سلێمانی، بە مەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان چادر هەڵبدەن.

ڕاشیانگەیاندووە، ئامانجیان كۆكردنەوەی هاوكارییە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و داواش دەكەن هاووڵاتیان بەهەموو شێوەیەك بەشداری هاوكاری كۆكردنەوە بۆ خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ماوەی سێ ڕۆژە داوای مۆڵەت لە ئاسایشی سلێمانی دەكرێت بە مەبەستی دانانی چادر، بەڵام تا ئێستا هاوكاری نەكراون هەر بەو بیانووەوە دواخرا بۆ سبەی.

ئەمە لەكاتێكدایە، بە هۆی ئەو هێرش و داگیركارییەی توركیا بۆ باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، كۆمەڵكوژی و كارەسات بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دروست بووە و زیاتر لە هەر كاتی دیكە پێویستیان بە هاوكارییە.

کوردستان

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانى سەر بەوەزارەتى پەروەردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەتى پەروەردەخۆپیشاندانێکیان لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

 

گرفتى ئەو خوێندکارانە ئەوەیە، کە تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵیان نمرەیەکی زۆری لەسەرە و هەر هەڵەیەکی بچوک بکەن، نمرەیەکی زۆریان لێ دەڕوات، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێژەى نمرەکانیان بۆ کاتی وەرگرتنیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان.

 

ئەو خوێندکارانە داواکارن وەزیری پەروەردە چاوبخشێنێتەوە بە بڕیارەکەیدا و بەمیکانیزمێکی دیکە نمرەکانیان بۆ هەژماربکات.

 

ئەو خوێندکارانە فشاردەکەن، ئەگەر وەڵامی داواکەیان نەدرێتەوە، بایکۆتى تاقیکردنەوەکان دەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەى شێوازی دەوامی فەرمانبەران دەدات


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیران چەند زانیارییەک لەبارەی دەوامی فەرمانگە حکومیەکان ئاشکرا دەکات.

د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “وەکو پێش جەژن بە هەمان ڕێنمایی و میکانیزم دەوامی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەست پێدەکاتەوە”.

وتیشی “بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی دەبێت 25%ی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان دەوام بکەن، دەسەڵاتیش بە وەزیرەکان دراوە ڕێژەکە کەم بکەنەوە و زیاتر ئەو فەرمانگانە بکرێنەوە کە پێویستن، چونکە بە هۆی کۆرۆنا ئاڕاستەی حکومەت بەو جۆرەیە کەمترین فەرمانبەر داوام بکات و زیاتریش فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەوام بکەن”.

جەختیشی کردەوە دەوامی فەرمانبەران لە کاتژمێر 9 بۆ 1ی دوای نیوەڕۆ دەبێ، وتیشی بەشێک لەو وەزارەتانەشی خزمەتگوزاری نین ڕۆژانی پێنجشەممانیان کراوە بە پشوو، دەمانەوێ دەوام بە جۆرێک بێ کەمترین بەریەک کەوتن هەبێت.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاماژەی بەوەش دا، دەبێت فەمانگەکان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەوام بکەن، دەبێ فەرمانبەرانیش بە نۆرە دەوام بکەن و نێوانی فەرمانبەرانیش زۆربێ و بەریەک کەوتن کەم بێ.

دوای وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ دوو مانگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە 11ی 5ی 2020 فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامیان دەست پێکردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان