ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەیەك پەنابەری كورد لە یۆنان لە كەمپێكدا دەستبەسەر دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەك پەنابەری كورد دوای گەیشتنیان بە یۆنان لە كەمپێكدا دەستبەسەر دەكرێن و دەزگای لوتكە-ش بەهانایانەوە دەچێت.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە كەمپی (كۆرینتۆس) لە شاری (كۆرینتۆس) لە وڵاتی یۆنانەوە چەند پەنابەرێك پەیوەندییان بەدەزگاكەمانەوە كردووە تاوەكو لەو كەمپە ڕزگاریان بێت، چونكە ماوەی (6) ڕۆژە مانیان لەخواردن گرتووە.

دەشڵێت: “دەزگای لوتكە بۆ بەهاناوەچوونی ئەو پەنابەرە كوردانە پەیوەندی بە بەرپرسانی كەمپەكەوە كرد تاوەكو لە باشی و سەلامەتی ڕەوش و ژیانی ئەو كەسانە دڵنیا ببێتەوە و چی زووە لەو كەمپە ئازاد بكرێن”.

ڕاشیگەیاند، ئەو پەنابەرە كوردانە لە 8 كەس پێكهاتوون و لە ڕۆژی (26-9-2019) دوای گەیشتنیان بە یۆنان، ڕەوانەی كەمپی (كۆرینتۆس) كروان و لەو كاتەوە تا ئێستا لە كەمپەكە دەستبەسەرن.

ئاری جەلال جەختیشی كردەوە، لەدوای كۆچی بە لێشاوی كۆچبەران بۆ وڵاتی یۆنان و سەرهەڵدانی چەندین گرفتی جۆراوجۆر بۆ پەنابەرە كورد و عەرەبەكان، دەزگای لوتكە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ ئەو كەسانە و بە چەندین ڕێگای جیاواز كێشەكانی ئەو پەنابەرانەمان چارەسەركردووە، پێشتریش لە ڕۆژی 2ی ئۆكتۆبەر لە گرتوخانەی كۆرنتۆس 9 گەنجی خەڵكی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی هانایان بۆ دەزگای لوتكە برد، توانرا سەرجەمیان ئازاد بكرێن.

کوردستان

نزیكەی هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی هەزار تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا 911 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە ڕۆژی 13-5-2020 تا ئەمڕۆ 7021 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4146 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر72 كەس و سلێمانی 94 كەس و لە گەرمیان 28 كەس و دهۆك 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 534 كەس چاكبوونەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو بارەگاكانی لە پارێزگایەكی هەرێم داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی 2 هەفتە تەواوی ئۆرگان و بارەگاكانیان بەداخراوی دەهێڵنەوە.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 5ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستووە و هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان