ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فرۆشتنی چەك بە توركیا ڕاگیرا
یەكێتی ئەوروپا ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەكەی ئەنقەرە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
یەكێتی ئەوروپا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ئیدانە دەكات، بەڵام فرشتنی چەكی بە توركیا قەدەغە نەكرد، بەڵكو ڕایگرت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوە و بەڵێنیاندا هەناردەی چەك بۆ توركیا هەڵپەسێرن، بەڵام ئەو هەڵوێستە نەگەیشتە ئاستی قەدەغەكردنی هەناردەی چەك بۆ وڵاتەكە وەك ئەڵمانیا و فەرەنسا هەوڵیان بۆ دەدا.

بەپێی بەیاننامەیەكیش، كە لەلایەن ئەنجوومەنی ئەوروپاوە بڵاوكرایەوە، “ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا لە باكووری سوریا بەرەنجامی خراپی دەبێت”، ئاماژەی بە ڕاگرتنی هەناردەی چەكیش كرد بۆ توركیا لەلایەن هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپاوە.

وەزیرەكانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەدوای كۆبوونەوەیان لە لۆكسمبۆرگ ڕایانگەیاند، “وڵاتانی ئەندام پابەنددەبن بە گرتنەبەری هەڵوێستی نیشتمانی سەبارەت بە سیاسەتەكانی هەناردەكردنی چەك بۆ توركیا”.

لەلایەكی ترەوە، حكومەتەكانی ئەوروپا ڕێككەوتن لەسەر دانانی لیستێك بۆ ئەو سزا ئابورییانەی، كە ئامانج لێیان پڕۆسەكانی پشكنینی توركیا بەشوێن نەوت و غاز لە ئاوەكانی بەرانبەر بە قوبرس، بەڵام لیستەكە لەئێستادا هیچ ناوێك لەخۆناگرێت.

جیهان

یەكێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات لەگەڵ خۆپیشاندەران لەسەرخۆ بێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەورووپا سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی رووداوەكانی ئێران دەنێرێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات لە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران خۆی ببوێرێت.

لە پەیامێكی یەكێتی ئەرووپادا ڕاگەیەندراوە “خەڵكی ئێران لە هەژاری و برسێتی ڕاپەڕیون، بۆیە دەسەڵاتی ئێران دەبێت لەگەڵیان لە سەرخۆ بێت و لە توندوتیژی هێزەكانی كەم كاتەوە”.

مایا كوو سیانچیج وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەكات ، بۆچارەسەری كێشەكان دانیشتنیان لەگەڵ بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئێران زیانی 200 ملیۆن دۆلاری لێكەوتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسی یەكێتی بازرگانی ئێران ئاشكرای كرد، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو وڵاتەوە ئێران نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

ئەمیر خەسرەو بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە چەندین شوێنی گشتی زیانیان بەركەوتووە و تەواوی زیانەكانیش نزیك دەبێتەوە لە 200 ملیۆن دۆلار.

پێشتر عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات خۆپیشاندانی جەماوەری نییە و بابەتێكی ئەمنییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

شا سەلمان: عەرەبستان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران لە ئامادەباشیدایە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەلمان عەبدولعەزیز، پاشای سعوودییە داوا لە ئێران دەكات دەست لە بیرۆكەی فراوانخوازیی ئاژاوەگێڕانە هەڵگرن، چونكە زیان لە گەلەكەیان دەدات.

سەلمان بن عەبدولعەزیز لە گوتارێكدا وتی “هیوادارین رژێمی ئێران، لایەنی حیكمەت هەڵبژێرێت و هەست بەوە بكات هیچ رێگایەك نییە بۆ دەربازبوون لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەرامبەریان، جگە لە دەستبەرداربوونی بیرۆكەی فراوانخوازیی ئاژاوەگێڕیی نەبێت، چونكە پێش هەر لایەك زیان لە گەلەكەی خۆیان دەدات”.

دەشڵێت “شانشینی سعوودیە بەدەست سیاسەت و هەڵسوكەوتەكانی رژێمی ئێرانەوە زۆر نەهامەتی چەشتووە، بەم دواییانە گەیشتووەتە شێوازێكی نوێ لە كردەی تێكدەرانە و بە ئەنقەست و دەیانەوێت هەموو دەرفەتەكانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا لە دەست بچێت”.

وتیشی “دەبێت رژێمی ئێران هەست بەوە بكات، لە بەردەم چەندین بژاردەی جددیدایە، بۆ هەر بژاردەیەك خۆی دەرەنجامەكانی لە ئەستۆ دەگرێت، شانشینی سعوودیە دەهۆڵی شەڕ ناكوتێ، ئێمە دەست بۆ ئاشتی راستەقینە درێژ دەكەین تا زیان بە كەس نەگات، لەگەڵ ئەوەشدا بە تەواوەتی لە ئامادەباشیداین بۆ ئەوە دژی هەر دوژمنكارییەكی ئێران پارێزگاریی لە گەلەكەمان بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان