ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوپای ئەمریكا لە سوریاوە بەرەو عیراق كشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا، ئاماژە بە جێهێشتن و پاشەكشەكردنی 150 سەربازی ئەمریكایی دەكات لە سوریاوە بەرەو عیراق.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی فەرمی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، “نزیكەی 150 سەربازی ئەمریكایی لەڕێی فڕۆكەخانەی ناشەرعی رحێبەی ڕیفی مالكییەوە، سوریایان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە عیراق كردووە”.

ئەم پاشەكشەكردنەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای سوریا چوونە شاری تەبقە و فڕۆكەخانەی سەربازی تەبقە و شارۆچكەی عەین عیسا و ژمارەیەك گوند و شارۆچكەی ڕیفی ڕەقە، وێڕای چوونە نێو شارۆچكەی تەل تەمر لە ڕیفی باكووری حەسەكە.

پێشتر وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، واشنتن خۆی بۆ پاشەكشەپێكردنی نزیكەی 1000 سەربازی لە باكووری سوریا ئامادە دەكات و پڕۆسەكەش بە زووترین كات بەئەنجام دەگات.

جیهان

دەیان كەس بوونەتە قوربانی
هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە لە چین دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چین هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە دەدات و ئاشكراشیدەكات، تاكو ئێستا 7 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
گڵوباڵ تایمز بڵاویكردەوە، ڤایرۆسی “SFTS” لە ڕێگەی جۆرێك لە گیانداری خشۆك بڵاودەبێتەوە و لە چین دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد، سەرەتا ڤایرسەكە لە پارێزگای جیانگسو دۆزرایەوە، بەڵام دواتر دانیشتوانی پارێزگای ئانهوئیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
یەكێك لە تووشبووان بە ڤایرۆسەكە ڕایگەیاند، لە نیشانەكانی ئەم پەتایە ئەوەیە كە تایەكی زۆر توندی هەیە و خرۆكە سپییەكانی خوێنیش كەم دەكەن كێشە ڕووبەرووی خوێن دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەهۆی خوێنەوە یاخود تیكەڵبوونی تووشبوو لەگەڵ یەكتر دەگوازرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2020 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 163 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 236 هەزار و 712 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 427 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان