ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی نیشتمانی دادەمەزرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی پڕۆژەیاسایەك دامەزراوەیەكی تایبەت بۆ دیاریكردنی كواڵتی خۆراك و دەرمان لە هەرێمی كورستان دادەمەزرێت و بەوەش پێشبینی دەكرێت زۆربەی كێشەكانی دەرمان و خۆراك چارەسەر بكرێن.

گەلاوێژ عەبد سیان، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو دامەزراوەیە سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت و ڕاستەوخۆ حكومەت كارەكانی دەكات و ئەركی سەرپەرشتیكردنی هێنانی دەرمان دەگرێتەئەستۆ.

وتیشی”بەپێی پڕۆژەكە ڕاستەوخۆ حكومەت گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی خۆراك دەبەستێت و لە دەستی یەك دەرمان دەكرێت، بەوەش پێویستناكات پارەیەكی زۆر بدات بە كۆمپانیاكانی و دەرمانی خراپیشی بۆ بهێنن”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە بەشێكی مەبەستی كارەكەش ئابورییە و بەشێكی خەرجی كڕینی دەرمان دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت كە ئێستا كۆمپانیاكان ئەنجامی دەدەن.

کوردستان

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، 3 كوڵبەر بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەكدارەكانی حكومەتی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێك كوژراوە و دوو كۆڵبەری دیكە بریندار كراون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020 هێزە چەكدارەكانی ئێران لە كوێستانی گوندی (كوران)ی ئورمیە تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و سێ كۆڵبەر كوژراو بریندار كراون.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كۆڵبەرێك بە ناوی “سیراج ئەحمەدی” كوژراوە و تا ئێستا ناسنامەی ئەو دوو كۆڵبەری دیكە كە بریندار كراون بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لە سنوورەكانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ئورمیە ٥ كۆڵبەر كوژراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەتۆمەتی دزیكردن، پۆلیس كەسێكی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی دزیكردن لەپەیمانگایەكی كەلار پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات.

عەلی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی لەبەرواری 9/ 8 لەنێو بینای پەیمانگای وەرزشی ناحكومی گەرمیان كۆمەڵێك كەرەستەی پەیمانگاكە دزرا، لەوانە دوو كۆمپیتەر و جهازێكی تۆماركردنی كامێرای چاودێری و كامێرایەكی فۆتۆگرافی و یەك میمۆری و یەك سێت جل و بەرگی وەرزشی ، یەك كاتژمێر دوای دزینی كەرەستەكان پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێكۆلینەوە توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن و دەست بەسەر بەشێكی كەرەستە دزراوەكاندا بگرن.

ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە 24 كاتژمێردا، 658 كەس لە هەرێم توشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا،
658 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 20 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧١)
١. كەرەنتین: (٢٨ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
١١٤ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٨ شوێنی جیاواز (٣٤ سلێمانی)، (٨٠ دهۆك).
٢. پشكنین: (٣٥٢٤ پشكنینی نوێ)
(١٧٢٩ هەولێر)، (٤٦٧ سلێمانی، ١٢٢ گەرمیان)، (١٢٠٦ دهۆك)
٣. تووشبوو: (٦٥٨ تووشبووی نوێ)
(٤٤٣ هەولێر)
(١٢٨ سلێمانی، ٢٠ گەرمیان)
(٦٧ دهۆك)
٤. چاكبوون: (١٧٩ چاكبوون)
(١١٥ هەولێر)
(٢٥ گەرمیان)
(٣٩ دهۆك)
٥. مردن: (٢٠ مردن)
(١٣ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ٢١٦٩٨ هاوڵاتی (٢١٥٨٤ دەرچوو)
پشكنین ٢٤٤٩٧٢ (١٠٣٨١٢ هەولێر، ٧٥٠٤٦ سلێمانی، ٦٣٨١٩ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٦٦٠ (٨٤٤٧ هەولێر، ٩٩٠٤ سلێمانی، ١٦٨٦ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)
چاكبوون ١١٢٠٧ (٤٢١٦ هەولێر، ٥٨٠٣ سلێمانی، ٦٦٠ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٧٢١ (٣٩٩٩ هەولێر، ٣٦٢٤ سلێمانی، ١٠١٥ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)
مردن ٧٣٢ (٢٣٢ هەولێر، ٤٧٧ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٥ی ئاب ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان