ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی گرنگ بۆ ڕۆژی ڕەش سوودی لێدەبینیت

خێزان

کاتێک بۆ چادرگەی دیدەوانی یان هەر هۆیەکی دیکە دەکەویتە دارستانەوە، کۆمەڵێک زانیاری گرنگ هەیە کە پێوسیتە بیزانیت بۆ ئەوەی لە کاتی خراپ دا کە لە کوردەواری بە ڕۆژی ڕەش ناسراوە فریات بکەوێت:

 

-پاکەتی هێلکە یان هەر کارتۆنێکی دیکە کە پێتە بۆ ئاگرکردنەوە بەکاربهێنە.

-بۆئەوەی جەستەت باشتر گەرم بێتەوە گیا بکەرە نێوان جلەکانتەوە

-بۆ دەستکەوتنی ئاوی پاک، ئاوە پیسەکە بکەرە دەفرێک و پارچەیەک قوماشی پێوە بکە بۆ دەفرێکی نزمتر، لە ماوەی کاتژمێرێکدا ئاوی پاکت بەدەستدەگات.

-مێش و مێشوولە حەزیان بە بۆنی گژ و گیایی سوتاو نییە.

-مەعجوننی ددان بدە لە شوێنی پێوەدانی مێشوولە

-بەو پێیەی پێوەدانی مار یەکێکە لە ئەو مەترسیانەی ئەگەری زۆرە کە ڕوبەڕوت بێتەوە، گرنگە کە ئەم زانیاریانەت هەبێت:

-ماری ژەگراوی جێگەی دوو کەڵبەکەی جێدەهێڵێت، لە کاتێکدا مارێک کە ژەهراوی نەبێت دانەکانی بەیەکسانی دەردەکەوێت.

-پێستی ماری ژەهراوی ڕەقتر و زبرترە لە پێستی ماری بێ ژەهر.

ریکلام

ژیاندۆستی

٧ زانیاری سەیر و جیاواز کە پێشتر نەتبیستووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری سەیر و سەمەرە و جیاوازە کە شایستەی ئەوەیە بیزانیت و زانیاری لەسەر وەربگریت:

 

– William Patrick Hitler کوڕەزای ئەدۆڵڤ هیتلەر  لە جەنگی جیهانی دووەمدا وەک پەرستیار لە سوپای ئەمریکا کاری دەکرد، فرانکلین ڕۆسڤێڵتی سەرۆکی ئەمریکا بواری کارکردنی لە سوپای ئەمریکا پێدابوو.

– بەپێی یاسا لە ئەمریکا دەبێت پارەی فیلمەکان ١٥٠٪ گەورتربێت یان ٧٥٪ بچوکتربێت لە پارەی ڕاستی و دەبێت تەنها یەک دیوی پارەکەش چاپ بکرێت.

– لە نێو کۆئەندامی هەرسدا کۆمەڵێک دەمارە خانە هەیە کە زیاترە لە 100,000,000  و زاناکان وەک میشکی دووەمی مرۆڤ ناوی دەبەن، کە بەرپرسە لە هەستەکانمان.

– هەر وەک چۆن هەندێک مرۆڤ هەستیاری و حەساسیەتی بە سەگ و پشیلە هەیە، سەگ و پشیلەش هەیە کە هەستیارە بە مرۆڤ.

– زانایان وا پێشبینی دەکەن کە تا ساڵی ٢٠٥٠ داری قاوە نامێنێت لەسەر زەویی

بەر لە ڕودانی رووداویی تایتانک لە ساڵی ١٩١٢، پێشتریش لە ساڵی ١٨٩٨ ڕوداوێکی هاوشێوە هەبووە کە بەلەمەکە ناوی تیتان بووە و دواتر کراوە بە ڕۆمانیش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٥ نهێنی ژیانی ژنان کاتێک کە دەیبینیت دەڵێیت ئەوە ئێوە چۆن دەزانن؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە ١٥ وێنەی ژیانی ژنانە و  کاتێک کە دەیبینیت دەڵێت ئەوە ئێوە چۆن دەزانن؟

 

قژەکانمان

نینۆکە درێژەکان

کاتی ماچ

لەسەر سۆشیال میدیا

باوەشی گەرم

کاتێک لە کار دەگەڕێیتەوە ماڵ

لەگەڵ هاوڕێکەت

کاتی برسیەتی

کاتی ماکیاژ

جێگایی تازە

دیویی پشتەوەی ناسکی ڕوخسارمان

هیچم نییە لەبەری بکەم

کاتێک شتێکم بیرچۆتەوە کە دەمەوێت بیرم بێتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن وادەکەیت کە لەیەکەم بینیندا یەکسەر بچیتە ناو دڵانەوە؟

خێزان

چۆن وادەکەیت کە لەیەکەم بینیندا یەکسەر بچیتە ناو دڵانەوە؟ ئەم ڕێنمایانە ڕەچاو بکە:

 

-زەردەخەنەکانت کەمێک دوابخە  

هەموان دەزانین کە زەردەخەنە زۆر گرنگە بۆ دروست کردنی پەیوەندیەکەی باش بەڵام بۆ دروستکردنی تێروانینێکی باش جێبهێڵیت سەرەتا سەیری دەم و چاوی کەسی بەرامبەرت بکە بۆ جەند چرکەیەک پاشان زەردەخەنە بکە . 

 

-بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری چاوی کەسی بەرامبەرت مەکە 

کاتێک دوو پیاو بۆماوەیەکی زۆر سەیری چاوی یەک دەکەن وادەردەکەوێت کە دەیانەوێت شەرلەگەڵ یەکتر بکەن بۆیە هەوڵبدە لە یەکەم چاوپێکەوتندا تەنها ٦٠٪ ی کاتەکە سەیری چاوی کەسی بەرامبەرت بکەیت .

 

-نیشانی کەسی بەرامبەر بدە کە بایەخ بە قسەکانی دەدەیت 

بۆ ئەوەی تێڕوانینێکی باشت هەبێت لای کەسی بەرامبەر بایەخ بەقساکانی بدە بە زەردەخەنەکردن و سەرنج خستنەسەر قسەکانی  

 

-نیشانی کەسی بەرامبەر بدە کە دەتوانیت لە هەستەکانی تێدەگەیت  

بە پێی پێویست کاردانەوەت باهەبێت و هەندێکات وەکو کەسی بەرامبەر هەڵسوکەوت بکە ئەمە وات لێدەکات زیاتر باوەڕپێکراوتر بیت.

 

 

-پێش چاوپێکەوتنەکە مەشقبکە

ئەگەر کاتت هەبوو پێش چاو پێکەوتنەکە لەبەردەم ئاوێنەیەک مەشق بکە بیهێنە پێش چاوت کە لەگەڵ ئەو کەسە قسە دەکەیت کە چاوپێکەتن لەگەڵی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان