ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٧ کار کە پێویست ناکات کە لە ژێر ناوی عەشق و خۆشەویستیدا بۆ کەسی بکەیت

خێزان

کارێکی ئاساییە کە لەگەڵ خۆشەویستی ژیانت بەخشندەبیت و بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچی لێبکەیت پێی ببەخشیت، بەڵام دەبێت بیرتبێت کە بۆئەوەش سنورێک هەیە تا ڕێزی کەسایەتی خۆت بهێڵیتەوە، ئەمەی خوارەوە ١١ کارە کە نابێت بۆ خۆشەویستەکەتی بکەیت:

 

-پێویستناکات ستایل و شێوازی خۆگۆڕینی دڵخوازی خۆت لەبەر کەسێکی دیکە بگۆڕیت، چونکە گەر لەبەر کەسێکی دیکە جۆرە جلێک لەبەر بکەیت  و خۆت باوەڕت پێنەبێت، هەمیشە هەست بە جۆرێک لە نائاسودەیی دەکەیت.

-ڕێگە بەوە مەدە لەگەڵ کەسانی دیکە بەراورد بکرێیت، چونکە تۆ ئەوەیت کە خۆت هەیت، بۆیە پێویستناکات بە قسەی (ئەو لە تۆ زیاتر پەیدا دەکات!) یاخود (ئەو لە تۆ باشتر چێشت لێدەنێت!) بێزار بکرێیت.

 

-گرنگە کە گۆڕانکاری لە کەسایەتی خۆتدابکەیت و هەڵسوکەوتە خراپەکانت واز لێبهێنیت، بەڵام نابێت ئەوە بە جۆرێک بێت کە تەنها تۆ قوربانی بیت و بەرامبەرەکەت هیچ گۆڕانێک لە خۆیدا نەکات.

 

-گاڵتە و پێکەنین لە پەیوەندیدا گرنگە، بەڵام نابێت هەموو کات بەناوی گاڵتەوە تەعلیق و گاڵتەپێکردنێک قبوڵ بکەیت کە پێتناخۆشە و بێڕێزی تیدایە.

 

-پەیوەندیەکەت نابێت وات لێبکات کە بەهۆی ئەو کەسەوە واز لە هاوڕێکانت و کەسە نزیکەکانت بهێنیت، چونکە ئەوە بە زیان دەشکێتەوە بۆت.

-وازهێنان لە حەزو خولیاکانی خۆت و قبوڵکردنی حەزەکانی بەرامبەرەکەت بەبێ ئەوەی خۆت دڵت بیخوازێت.

 

-وازهێنان لە خەونە گەورەکانی ژیانت تەنها لەبەر ئەوەی بەرامبەرەکت ئەو خەونەی تۆی ناوێت.

ریکلام

خۆشەویستی

١٠ جیاوازی لە نێوان خۆشەویستی ڕاستەقینە و خۆشەویستی ڕووکەشدا

خێزان

هەندێک خاڵ هەیە لە پەیوەندیدا کە بە ئاشکرا بۆت دەردەخات کە ئەو دوو کەسە بەڕاستی یەکدیان خۆش دەوێت یان هەر خۆشەویستیەکی ڕووکەش و سەرپێیە، ئەمەی خوارەوە گرنگترین خاڵەکانە:

 

– هەمان ئاستی کۆمەڵایەتی

گرنگە کە لە نێوان کچ و کوڕدا جیاوازیەکی ئەوتۆی کۆمەڵایەتی نەبێت لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتدا، چونکە ئەمە دواتر کێشەی بەردەوامی بەدواوەیە و پێویستە کە هەردوو لا لە بیرکردنەوە کۆمەڵایەتیەکانیان لێک نزیک بن.

 

– لە گاڵتەکانی یەکدی تێدەگەن

کاتێک هاوسەرەکەت قسەیەک دەکات و تۆ یەکسەر لێی تێدەگەیت و دەتخاتە پێکەنین، یاخود بەیەکەوە دڵخۆشن و جەوتان هەیە، ئەوا ئەگەری سەرکەوتنی پەیوەندیەکەتان ٩٠٪ یە.

 

– دایکایەتی و باوکایەتی

ئەمەش خاڵێکی گرنگی دیکەی لێک نزیک بونەوەیە، کە  لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەردووکتان پلانێکی هاوبەشتان هەیە بۆ منداڵەکەتان، بەڵام لە خۆشەویستی ڕووکەش هەریەکەتان هەوڵدەدات منداڵەکە بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

 

 

– خەرجی هاوبەش

لە پەیوەندی سەرکەوتوو پارەی هەردووکتان یەکە و هەردووکیشتان هەمان پلانتان بۆ پارەکانتان هەیە و جیاتان نەکردۆتەوە و هەریەکەتان بۆخۆی ناژی.

 

– کاری ناوماڵ

لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەرزوو لەسەر کاری ناوماڵ و دابەشکاریەکان ڕاهاتوون و هەردوولا ڕەزامەندن، نەک ئەوەی بەردەوام لەسەر شتی بچوکی ماڵ شەڕتان بێت.

 

– هەمان ڕیزبەندیتان هەیە لە ژیان

لە پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستەقینە، هەردوولا هەمان پلەمەندیتان هەیە بۆ شتەکانی ژیانتان و وەک یەک لاتان گرنگە.

 

– هەمان چارەنووس

لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەموو پلانەکانی داهاتوتان بەیەکەوەیە و هەردوولا ئامادەن کە بۆ داهاتوو بەیەکەوە بمێننەوە.

 

– کاتێک پێکەوەن دڵخۆشن

لە خۆشەویستی ڕاستەقینە، کاتێک لەگەڵ یەکن زۆر دڵخۆشن و دڵتان بەیەک دەکرێتەوە.

 

– هەوڵی گۆڕینی یەکتر نادەن

بەو جۆرەی کە هەن یەکتان قبوڵە و هەوڵی درووستکردنی گۆڕانکاری نادەن لە یەکدیدا و کەسایەتی یەکترتان بە دڵە.

 

– ڕەزامەندی سێکسی

لە پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستەقینە هەردوولا کراوەن لە پەیوەندیەکەتان و بەتەنگ یەکەوەن و ڕەزامەندن لە یەکتر و ئازادانە ئەوەی حەزتان پێیە داوای دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

بەچیرۆکێکی سادە، جیاوازیەکەی گەورەی نێوان مێشکی ژن و پیاو ببینە

خێزان
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جیاوازی سه‌ره‌كی له‌ نێوان ژن و پیاودا تێبگه‌یت ئه‌م چیرۆكه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ پزیشكێكی ده‌رونی بواری خێزان گێڕاویه‌تیه‌وه‌:

  مێشكی ژن:


ئه‌مڕۆ هه‌ستمكرد هاوسه‌ره‌كه‌م به‌ نائاسایی مامه‌ڵه‌ ده‌كات، ئێواره‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاربوو چوینه‌ ئه‌و ڕیستۆرانته‌ی كه‌ هه‌ردوكمان حه‌زی پێده‌كه‌ین و نانمان خوارد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م له‌ بازاڕ بوین كه‌مێك دره‌نگتر له‌ كاتی دیاریكراو گه‌شتمه‌ ڕیستۆرانته‌كه‌، به‌ڵام كه‌چومه‌ ئه‌وێ وه‌ك جاران قسه‌ی له‌گه‌ڵنه‌ده‌كردم و هه‌ستمكرد شتێك بێزاری كردووه‌، سه‌ره‌تا وامزانی ئه‌و به‌هۆی دواكه‌وتنه‌كه‌م بێزار بووه‌، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت  كێشه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ قوڵتره‌، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی بواری قسه‌كردن باشتر بێت داواملێكرد بچینه‌ كافتریایه‌كی هێمنه‌وه‌، ته‌ماشای چاوه‌كانیمكرد و لێمپرسی ئه‌وه‌ چی بووه‌؟ به‌ڵام ئه‌و گوتی هیچ نییه‌، هه‌ستمكرد به‌ ته‌واوی هه‌سته‌كانی من پشتگوێ ده‌خات.

له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا پێم وت “خۆشم ده‌وێیت” ئه‌و ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆكردم و سه‌رقاڵی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بوو، ئێستا به‌ڕاستی نازانم چی ڕویداوه‌، بۆچی ئه‌ویش پێی نه‌وتمه‌وه‌ خۆشی ده‌وێم؟ كه‌ چوشینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌و وا مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد كه‌ من هه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌دا نیم، ته‌نها ته‌ماشای ته‌له‌فیزۆنه‌كه‌ی ده‌كرد مێشكی مه‌شغوڵ بوو، بۆیه‌ منیش په‌ستبوم بڕیارمدا بچم بخه‌وم، پێم وت شه‌و شاد.

پاش 15 خوله‌ك هاته‌ نێو جێگه‌كه‌و به‌ چه‌ند خوله‌كێك خه‌وی لێكه‌وت، ئه‌و شه‌وه‌ من خه‌وم لێنه‌كه‌وت و بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت چی ڕویدابێت؟ ئه‌و بۆ وامامه‌ڵه‌ ده‌كات؟ من واسته‌ده‌كه‌م ئیدی له‌ده‌ستی ده‌ده‌م! هاوسه‌رگیریه‌كه‌مان كۆتای پێهات، ئه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت لێم جیاببێته‌وه‌، چۆن ژیانم لێتێك چوو!

 

مێشكی پیاو:

ئه‌مڕۆ مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌م ده‌نگێكی تێدابوو؟ ده‌بێت چی بێت؟ زۆر بیرم لێكرده‌وه‌ نه‌گه‌یشتمه‌ ده‌رئه‌نجامێك، ده‌بێت سبه‌ینێ بیبه‌م بۆ لای فیته‌ر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

6 تایبەتمەندی گەر لە هەرکوڕێکدا هەبوو، شووی پێبکەیت زەرەر ناکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی باشە کە گەر لە کوڕێکدا دۆزیتەوە، دەتوانیت هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت و بەختەوەر دەبیت لەگەڵیدا:



– زیرەک

پیاوی زیرەک دەتوانێت ژیانێکی بەختەوەرت بۆ دابین بکات و لە پیاوی دەوڵەمەند باشترە.

 

– شێوەی جەستە

مەرج نییە شێوەی جەستە وەک مۆدێلەکان بێت، چونکە شێوەی جەستە دەگۆڕێت بۆیە بەوە تێمەکەوە و کەسی ئاسایی هەڵبژێرە.

 

– کەسێکی گاڵتەجار

بەڵام بەو مەرجەی ئەو کەسەی دەیخاتە پێکەنین تۆ بیت نەک هەموان.

 

 

– کار

گرنگە کە پشتگیرت بێت لە کارەکەت و ڕێگەی بەرەوپێشچونت لێنەگرێت.

 

 

– پارە

پارە نەکاتە پێوەری هەموو شتەکان و هەموو ژیانی لێنەبێتە کارکردن.

 

– پێکەوەژیان

گرنگە کە کاتێک بڕیار دەدەن پێکەوە لەژێر سەقفێک کۆببنەوە، لە ڕووی تەمەن و ئاستی بژێووی و ژیانەوە بۆیەک گونجاو بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان