ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڤیدیۆ.. سەرۆكی دەستەی پاراستنی هەرێمی فورات: هەمووتان چەكەكانتان هەڵگرن و ئامادەكاریی خۆتان بكەن


خەڵك – بەشی هەواڵ

عیسمەت شێخ حەسەن سەرۆكی دەستەی پاراستنی هەرێمی فورات (كۆبانێ و گرێ سپی) ڕایدەگەیەنێت:” قەدەری كوردان وەهایە. بانگی هەموو دەوڵەتانمان كرد، دەوڵەتی جیهان نەما بانگی نەكەین، تەنانەت لەگەڵ كۆمكاری عەرەبی و ئەنجومەنی ئاسایشیش دانیشتین. هیچ كەس نەیتوانی دەردی ئێمە دەرمان بكات. كەواتە ئێمە كول و دەردی خۆمان بە خۆمان دەرمان دەكەین”.

سەرۆكی دەستەی پاراستنی هەرێمی فورات (كۆبانێ و گرێ سپی) ئاماژە بەوەشدەكات:”كاتێك ئێمە دەمانگوت هیچ پشتیوانێكمان نییە و پێویستە خۆمان ببینە هاریكاری خۆمان، كەس بڕوای پێنەدەكردین. ئێستا ئێوە دەبینن چیمان بەسەردێت. ئەوەتا هەموو دەڵێن ناتوانین هیچتان بۆ بكەین.لەبەرئەوە ئێستا ئێمە لەگەڵ ڕوسیا و ڕژێم ڕێككەوتووین”.

عیسمەت شێخ حەسەن ئەوشیخستەڕوو:”بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی ڕژێمی سوریا بگەنە ئێرە. لەگەڵ ئەوەشدا با ئێمە بڕوا بە كەس نەكەین. ئێمە دەبێ لەسەر پێی خۆمان بوەستین. هەمووتان چەكەكانتان هەڵگرن و ئامادەكاریی خۆتان بكەن. لە ماڵەكانتان دوور مەكەونەوە با دز و چەتە نەكەونە ماڵەكانمان”.

#كوباني :تصريح لعصمت شيخ حسن رئيس مجلس العسكري لمدينة كوباني بدخول الحكومة السورية لمناطق منبج وكوباني

Posted by ‎قوات سوريا الديموقراطية‎ on Sunday, October 13, 2019

جیهان

دواین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 282 هەزار و 350 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12:30ی خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 282 هەزار و 350 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ سەد و حەفتا و چوار هەزار و 232 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 837 هەزار و 170 كەس و سەد و شەش هەزار و 195 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بڵاوەی پێكردووە و تەنها دوێنێ زیاتر لە 100 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا تووشی كۆرۆنا بوو


خەڵك – بەشی هەواڵ
نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا و خێزانەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پاشینیان لە ڕێی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند خۆی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی تووشی كۆرۆنا بوون.

پاشینیان ڕوونیشیكردەوە كە پێدەچێت لە كاتی كۆبوونەوەیەكدا تووشی پەتاكە بووبێت كە دواتر بۆ ئەندامانی خێزانەكەشی گوازراوەتەوە.

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا ئەوەشی خستەڕوو كە ئێستا هیچ نیشانەیەكی كۆرۆنای نییە و بە پێی تواناش لە نووسینگەكەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لە كاركردن.

تا ئێستا نۆ هەزار و 402 كەس لە ئەرمینیا تووشی كۆرۆنا بوون كە 139یان گیانیان لە دەست داوە و سێ هەزار و 402شیان چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت دابەزی


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزینی تۆمار كرد.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 1ی‌ حوزەیرانی 2020 دابەزیوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 35 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 35 دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان