ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزارەتێكی عیراق سەدان پلەی دامەزراندنی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، 650 دەرچووی بەشی نەوت دادەمەزرێنن.

وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەرچووانە بەپێی خاڵ دادەمەزرێن و دەبن بە ئەندازیاری نەوت.

ئەو دەرچووانە لە بەشی نەوت لە زانكۆ حكومییەكانی عیراق بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێناوە و لە گێڵگەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراقدا دەستبەكاردەبن.

لە ماوەی ڕابردوودا خۆپیشاندانی فراوان بۆ خزمەتگوزاری و هەلی كار ڕاگەیەنرا و بەهۆیەوە 104 كەس كوژران و دواتر حكومەتی عیراق بڕیاریدا دامەزراندن دەستپێبكاتەوە.

ئابوری

بەهای تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی تمەن لەكاتی داخستنی بازاڕ زیاتر لە ڕۆژانی پێشوو بەهاكەی لەدەستدا و 100 دۆلار بە ملیۆنێك 569 هەزار تەمەن مامەڵەی پێوەكرا.

ئیبراهیم غەفوور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای 100 بە 120 هەزار و400 دینار بوو بە دراوی 5 هەزاری و هەروەها بە 120 هەزار و350 دینار بە دراوی جۆری 10 هەزار و25 هەزاری.

وتیشی، “بەهای 100 دۆلار بە ملیۆنێك 569 هەزار تمەن بە حەواڵە و ملیۆنێك 520 هەزار تەمەن بەدەستی، تا كاتی داخستن مامەڵەی پێوەكراوە”.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی بازرگانی لە وڵاتی ئێران و كەمی جوڵەی بازرگانی بەهای دۆلار دابەزیوە و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناش بەهای تمەنی زیاتر دابەزاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دارایی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتێكی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتێك ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 25ی شوبات مووچەی وەزارەتی پلاندانان دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنن.

مانگی 2ی 2020 بەرەو كۆتایی دەڕوات و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێن: “30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش دەكەین” بەڵام مانگی ڕابردوو لە 23ی مانگدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچەیان وەرگرت، بەڵام لەم مانگەدا هێشتا زۆربەی وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكان مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

باجی گومرگی لەسەر سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی یەكدەخرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە بە مەبەستی پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی باجی گومرگی لەسەر سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی یەكدەخەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 24/2/2020، لەگەڵ بەڕێوەبەرە خزمەتگوزاریەكانی پارێزگاكان لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبووینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە یەكخستنەوەی باجی گومرگی لەسەر سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی، ئەم یەكخستنەوەیە لەپێناو پارێزگاری بەرهەمی خۆماڵیە بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی بەكاربەر، بەڵام هەر بەرهەمێك قەدەغە بكەین زەمینەسازی بۆ دەكەین.

ئاشكراشی كرد، بەوردی لیستی پێشنیاركراوی پارێزگاكان تایبەت بە باجی گومرگی لەسەر سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی گفتوگۆی لەسەر كرا و هیچ بەرهەمێكی كشتوكاڵی بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو نابێت هاوردە بكرێت.

دەشڵێت: “باجی گومرگی لەسەر سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی لەپێناو پارێزگاری لەبەرهەمی ناوخۆییە، بۆیە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو باجی گومرگی لەسەر سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی زیاد دەكەین”.

وەزیری كشتوكاڵ جەختیشی كردەوە، بەڕێوەبەرەكانمان ڕاسپارد بەوردی چاودێری بازاڕ بكەن لە بەرزبوونەوەی نرخ و ئەگەر نرخی سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی بەرز بووەوە ئەوا بڕیاری خێرا دەدەین بەرەچاوكردنی مافی بەكاربەران و جوتیاران.

وتیشی، “چەند بەروبوومێك، كە پێشتر نەخرابوونە ناو لیستی ئەو بەروبوومانەی باجیان لەسەرە یاخود قەدەغەن، بۆیە ئەو بەروبوومانەشمان زیادكرد بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ڕكابەری بەروبوومی هاوردە بكات و لە سەردانیشمان بۆ بەغداد لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ناوەند ڕێككەوتووین، كە تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان لە هاوردە و قەدەغەكردن لەبەر چاو بگیرێت”.

سەبارەت بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕدا، وەزیری كشتوكاڵ بەڕێوەبەرەكانی ڕاسپارد بەوردی چاودێری بازاڕ بكەن لە بەرزبوونەوەی نرخ و ئەگەر نرخی سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی بەرز بووەوە ئەوا بڕیاری خێرا دەدرێت بەرەچاوكردنی مافی بەكاربەران و جوتیاران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان