ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەی شەهید و بریندارەكانی بۆردومانەكەی توركیا ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی تلتەمر ژمارەی شەهید و بریندارەكەی بۆردومانەكەی توركیای بۆ سەر هاووڵاتیانی خۆپیشاندەر و سڤیل بڵاوكردەوە، كە ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان تلتەمر و سەرێ‌ كانی كرانە ئامانج.

نەخۆشخانەی تلتەمر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەهۆی بۆردومانی توركیاوە بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل 10 كەس بریندار بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە لەو بۆردومانەدا 100 كەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ لەكاتی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە تلتەمرەوە بۆ سەرێ‌ كانی، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هاووڵاتیانی سڤیلی بۆردومان كرد.

تکایە تاوەکو پیتان دەکرێت بڵاوبکەنەوە دەولەتی تەرۆریست و داگیرکەری تورک لە سەرێکانی و لەبەفرۆکەی جەنگیی کاروانێکی ئۆتۆمبیلی هاولاتیان و ژمارەیەک لە رۆژنامەوانانیان کردە ئامانج و لەئاکام دا دەیان کەس شەهیدبون. لە ناو قوربانیەکاندا ژمارەیەک لە رۆژنامەوانی هاوکارانمان شەهیدبوو و بریندرابوونە..برواننە دیمەنی درندەیی دەولەتی تیرۆریستی تورک…

Posted by Hiwa Dilan on Sunday, October 13, 2019

کوردستان

توركیا؛ گەنجێك بە هۆی گوێگرتنی لە گۆرانی كوردی كوژرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجێك بە هۆی گوێگرتنی لە گۆرانی كوردی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كوژرا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا گەنجێکی ٢٠ ساڵ بە ناوی بارش چاکان کە خەڵکی ناوچەی پاتنۆسی ئاگری بوو گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام کاتژمیر ٢٢:٣٠ لە گەڕەکی ئالسانجاکی ناوچەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەڕە هێرش کرایە سەری و چەقۆیەکیان لەدڵیدا و کوشتیان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەلە خانەوادەکەی بەدەستهێنراوە، بارش چاکان لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی سەردانی هاوڕێکانی لە پارکی گەل بکات، بەڵام لە ڕێگادا بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، ڕووبەڕووی هێرشی ٣ کەس بووەتەوە.

باسی ئەوە دەکرێت ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر بارش چاکان و هاوڕێکانی خەڵکی شارەکانی یۆزگات، کرککالە و تۆکاتن. لەبارەی ناو و ناونیشانی هێرشبەران هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەقۆ لە دڵی بارش چاکان دەدرێت و لە شوێنی ڕووداوەکە گیان لەدەستدەدات. هەرسێ هێرشبەرەکە دوای ڕووداوەکە دەستگیرکراون.

دۆغان چاکان ڕایگەیاند، تەرمی ئامۆزاکەی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و ئەمڕۆ دوو شەممە بەخاکدەسپێردرێت، هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە جارێکیتریش لەبەرئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی گرتبوو، بارش چاکان ڕووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی ببووەتەوە.

ANF

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەبارەی دەوامی كارمەندانی تەندروستی ڕوونكردنەوە دەدرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەوامی فەڕمی ڕادەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دەوامی فەرمی لەگشت دامودەزگا تەندروستییەكانی پارێزگای هەولێر ڕادەوەستێت بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاشكراشیدەكات، تەنها نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نەخۆشخانەكانى ديكه بەشێوەی ئێشكگری لە خزمەتی هاووڵاتیانیدان دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان