ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

مێرسیدس ڕیکۆردی مێژوویی فێراری هاوتا کردەوە و کۆتایی بە ململانێکانی فۆرمولا ١” هێنا !

خەڵک سپۆرت

ڤاڵتێری بوتاس شۆفێری فنلەندی تیمی مێرسیدس پێشبڕکێی ژاپۆنی بە پلەی یەکەم بڕی و ململانێکانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەنی لەبەرژەوەندی تیمە ئەڵمانیەکەی کۆتایی پێهێنا.

ئەمڕۆ لە حەلەبەی سوزوکا پێشبڕکێی ژاپۆن ئەنجامدرا، ڤاڵتێری بوتاسی فنلەندی شۆفێری تیمی مێرسیدس پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، ئەم بردنەوەیەش لەسەر ئاستی تیمە وەبەرهێنەرەکان یەکلاکەرەوە بوو و ڕێژەی خاڵەکانی تیمی مێرسیدسی گەیاندە (٦١٢) خاڵ، لەبەرامبەردا تیمی فێراری ئیتاڵی تەنها خاوەنی (٤٣٥) خاڵە، بەوپێیەی پاڵەوانێتی جیهان تەنها سێ جەولەی ماوە تیمی مێرسیدس وەک براوەی وەرز هەژمار دەکرێت و نازناوی ئەم وەرزە دەبێتە شەشەم نازناو لەسەریەک کە بەدەستی دەهێنن.

لەسەر ئاستی شۆفێران، ڤاڵتێری بوتاس لە پلەی یەکەمدا هات و پلەی دووەم بۆ سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی و سێیەم بۆ لویس هامیڵتۆنی پاڵەوانی جیهان بوو، لە خولانەوەی یەکەمیشەوە ماکس ڤێرستابنی شۆفێری تیمی ڕێدبول و لۆکلێری شۆفێری لاوی تیمی فێراری بەهۆی پێکدادانەوە لەپێشبڕکێکە کشانەوە.

لەڕیزبەندی شۆفێراندا بۆ نازناوی جیهان، تا ئەم ساتە لویس هامیڵتۆن لە لوتکەدایە و ڕاستەوخۆ بوتاسی هاوکاری بەدوایدا دێت، بۆیە نازناوی تاکە کەسی شۆفێرانیش بەهەر ئەنجامێک بێت لە کۆتا سێ جەولەی داهاتوودا لەبەرژەوەندی یەکێک لەو دوو شۆفێرەی تیمی مێرسیدس یەکلایی دەبێتەوە.

لە مێژووی فۆرمولا وەندا و تا ئەم وەرزە تەنها تیمی فێراری ئیتاڵی توانیبویان شەش وەرز لەسەریەک ببنە پاڵەوانی وەرز (١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٤)، بەڵام لەم وەرزەدا تیمی مێرسیدس بێنز ئەو ڕیکۆردە مێژووییەی هاوتا کردەوە.

وەرزشەکانی تر

نادال لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی تێنسی سەرزەوی گرتەوە !

خەڵک سپۆرت

ڕافائێل نادال ئەستێرەی ناوداری ئیسپانیا، توانی لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوی بگرێتەوە و پێش نۆڤاک جیۆکۆڤیچی ڕکابەری سڕبی بکەوێت.

بەپێی ڕیزبەندی نوێی لیژنەی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادالی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی نۆ هەزار و ٥٨٥ خاڵ دەچێتە خانەی یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانانەوە، هەروەها نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی سەرباری بردنەوەی نازناوی پاریس، بەڵام پلەیەک هاتۆتە خوارەوە و خانەی دووەمی گرتووە.

ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە، لەکاتێکدا دانێل میدڤیدێڤی ڕوسی توانیویەتی لەپلەی چوارەمدا پارێزگاری لە پێگەی خۆی بکات و پێش هەریەک لە دۆمینیک تیمی نەمساوی و ستیفانۆس سیتسیباسی یۆنانی کەوتووە.

لەپلەکانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمیشدا ناوەکانی ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و ماتیۆ پیرتینی ئیتاڵی و ڕۆبێرتۆ باوتیستای ئیسپانی هاتوون، هەروەها گایل مۆنفێسی فەرەنسی پلەیەک سەرکەوتووە و گەڕاوەتەوە پلەی دەیەم، واتا لەم ڕیزبەندییە نوێیەدا ناوی گەڕاوەتەوە نێو (باشترین دە یاریزانی تێنسی سەرزەوی).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

هامیڵتۆن پێشبڕکێی مەکسیکی بردەوە و هەنگاوێکی ماوە بۆ نازناوی پاڵەوان

خەڵک سپۆرت

لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس بە پلەی یەکەم کۆتایی بە پێشبڕکێی گەورەی مەکسیک هێنا و بەو ئەنجامەشەوە لە نازناوی پاڵەوانی جیهان نزیکبووەوە.

هامیڵتۆن توانی پلەی یەکەم لە حەلەبەی “هێرمانۆس ڕۆدریگێز” بەدەست بهێنێت و ئەو سەرکەوتنەش دەیەم بردنەوەی ئەم وەرزە دەکات لەکۆی هەژدە پێشبڕکێ، هەروەها سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی شۆفێری تیمی فێراری پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێری دووەمی مێرسیدسی لە هامیڵتۆن جیا کردەوە و شۆفێرە فنلەندەیەکە پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

لەئێستادا پاڵەوانێتی جیهانی “فۆرمولا ١” تەنها سێ گەڕی کۆتایی ماوە و هەر سەرکەوتنێکی تر هامیڵتۆنی بەریتانی بۆ جاری شەشەم لەمێژوویدا دەکات بە پاڵەوانی جیهان.

جێی باسە، شارڵ لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری نەیتوانی لەم پێشبڕکێیەدا ململانێی گەورەکان بکات و پلەی چوارەمی بەدەست هێنا و پێش هەریەک لە ئالیکساندەر ئالپۆن و ماکس ڤێرستابنی شۆفێرانی تیمی ڕێدبول کەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

فێراری فێڵی لەسەرجەم تیمەکانی “فۆرمولا ١” و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کردووە، بەڵام…

خەڵک سپۆرت

تیمی فێراری ئیتاڵی بەشدار لە ململانێکانی “فۆرمولا ١” لە چۆنیەتی وەبەرهێنانی بزوێنەری ئوتۆمبێلەکانیدا فێڵی لەسەرجەم تیمە ڕکابەرەکانی و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئوتۆمبێلە خێراکانیش کردووە، بەڵام فیدراسیۆنەکە هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی سزاداکانی ئەو تیمە نانێت.

ماڵپەڕی “ئاوتۆ بێلد”ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا ئوتۆمبێلەکانی تیمی فێراری لەچوارچێوەی ململانێکانی “فۆرمولا ١” جیاوازی بەرچاویان پێوەدیار بووە، بە ئاشکرا دەرکەوتووە کە خێراییان لە خێرایی ئوتۆمبێلی تیمەکانی تر زیاترە، بەو هۆیەوەشەوە زۆرینەی تیمەکان سکاڵایان لەسەر ئیتاڵیەکان تۆمار کردووە، بەڵام فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی هیچ کاردانەوەی نییە.

سەرچاوەیەک لە تیمێکی ڕکابەرەکەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە :” ئەو بەرەو پێشچوونەی تیمی فێراری لە یەکەی وەبەرهێنانی وزەی بزوێنەرەکانیدا بەدەستیهێناوە یاسایی نییە، شێتانەیە تیمێک بەو خێراییە بتوانێت گۆڕانکاری هێندە گەورە بەرجەستە بکات، بەڵکو ئەوەی ڕوویداوە بەکارخستنی نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەمە و بزوێنەرەکانیش گەورەترن لە بزوێنەری تیمەکانی تر”.

هەروەها دەڵێت :” فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئەم ڕاستیانە دەزانێت، بەڵام نایانەوێت هیچ لەبارەیەوە بڵێن و پشکنین بۆ بزوێنەرەکانیان بکەن، دڵنیام ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئابڕوچونێکی مێژوویی ئاشکرا دەبێت”.

لەم وەرزەدا و سەرباری ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی فێراری دەکرێت، بەڵام تیمی مێرسیدسی ئەڵمانی لەسەر ئاستی تیم و شۆفێرانیش لوتکەی بوارەکەی گرتووە و چەند وەرزێکیشە کۆنترۆڵی سەرجەم پێشبڕکێکانیان کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان