ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئەڵمانیا ڕۆبۆتێک دروستکراوە هەست بە باوەش و دەست لێدانیش دەکات

خەڵک-

مامۆستا گۆردن چێنگ و گروپەکەی لە زانکۆی تی یو ئێمی شاری میونشنی ئەڵمانیا جۆرێکی نوێ و سەرنجڕاکێشی ڕۆبۆتیان بەرهەمهێناوە کە هەست بە دەست لێدانەکان دەکەن.
ڕبۆتەکە خاوەنی ١٢٦٠ خانەیە کە تەنانەت خانەکان لە قاچیشیدا جێگیرکراون و جووڵەکانی تەواو سەرنجڕاکێشن.

ڕۆبۆتی H-1 خاوەنی زیاتر لە ١٣ هەزار هەستەوەری جیاوازە کە لە دەست باڵ و کەلەکە و تەنانەت لە قاچەکانیشدا جێگیرکراون، تاوەکوو باڵانسی هێزی خۆی ڕابگرێت.

خاڵی جیاواز و سەرسوڕهێنەری ئەم ڕۆبۆتە ئەوەیە دەتوانێت باوەش بکات بە کەسەکەدا بە هەستێکی نەرم و نیانەوە و ئەم هەنگاوەشی کاری زۆری ویستووە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینتەرنێتی 5G لە بیربکە، و چین کار لەسەر گەشەپێدانی 6G دەکاتەوە!

خەڵک-

تەنانەت هێشتا بەکارهێنانی ئینتەرنێتی 5G نەگەشتووەتە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و چەند ساڵێکی پێدەچێت هەتاوەکوو بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە، بەڵام وڵاتی چین سەرقاڵی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 6G ییە.

ئینتەرنێتی 5G دەجار خێراترە لە ئینتەرنێتی 4G سەرەتا لە وڵاتی چینەوە بڵاوکرایەوە، و دەیەوێت شانازی ئینتەرنێتی 6G یش هەر بۆ خۆی بنوسێتەوە.

Forget 5G, 6G Is Already on the Way

بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی چین ٣٧ زانایان کۆکردووەتەوە لەسەر جەم شارەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ بەرەوپێش بردن و تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی 6G.

هەروەها ئەگەر ئەم هەنگاوانەی وڵاتی چین کردویەتی بە پێشەنگ لە کیشوەری ئاسیادا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ببێتە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیا بەهۆی ئەوەی خاوەنی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 5G دەبێت لە جیهاندا، و کۆمپانیاکانی هواوی و شاومی و ئۆپۆ و وەنپڵەسیش لەو وڵاتەوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە بە جیهاندا و ناوی چینیان زیاتر بە جیهان ناساندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ: چەند ڕۆبۆتێک،کە توانای سەرنجڕاکێشیان هەیە

خەڵک-

کۆمپانیای بۆستن داینەمیکس لە بواری پەرەپێدان و درووستکردنی ڕبۆتەکاندا کاردەکات، وەکوو هەمیشە چەند مانگێک جارێک بە ڕۆبۆتی نوێ و بەهێزەوە دەردەکەوێت کە دەبێ

تە جێی سەرسوڕمانی هەموو جیهان.

تاقیگەی Biomimetics MIT کە سەر بە پەیمانگای ماساچوسە بۆ تەکنەلۆژیا لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی ڕۆبۆتی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت توانایەکی بەهێزیان هەیە، وەکو بازی بەرز و ڕاکردن و هەڵبەز و دابەزی بەردەوام و هەروەها دەشتوانن خۆیان بخەنە سەر لا و خۆیان هەڵبگەڕێننەوە و ڕاست ببنەوە.

ڤیدیۆکە ٩ ڕۆبۆتی Mini Cheetah ـی بۆستن داینەمیکسە کە کۆنتڕۆڵ و فرمانەکانیان ئاڕاستە دەکرێت، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانا بەهێزەکانی ئەم ڕۆبۆتانە ببینن.

هەروەها کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆبۆتی دیکەی زۆر ڕاگەیاندووە، کە توانایان هەبوو هەڵبگەڕێت بە شوێنە بەرزەکاندا، و جۆرێکی دیکەش توانای سەماکردنی هەبوو هەروەها دەیتوانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە ڕابکێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٥ یاری تازە و بەهێزی ئەندرۆید شایەنی تاقیکردنەوەن

خەڵک-

ئەمانەی خوارەوە ٥ یاری نوێ و بەهێزی ئەندرۆیدن بۆ ئەم هەفتەیە، یارییەکانی دڵخوازبونی زۆریان هەبووە لەلایەن خەڵکییەوە و توانیویانە بگەن بە پێشەنگی هەفتەکە.

1. Train Station 2

لەماوەیەکی زۆرکەمدا ئەم یاری شەمەندەفەرە توانای بەهێزکردنی هەیە، لە کەشێکی نایابی یاریکردندا، و ملیۆنێک داگرتنی تێپەڕاندووە و بە خۆڕاییە، هەروەها خاوەنی 4.3 ئەستێرەیە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


2. Penguin Isle

ئەم یارییە دەبێتە هۆی پشوودان و بەهێزکردنی مێشکت بە کۆکردنەوەی پەنگوینەکان، خاوەنی 4.4 ئەستێرەیە لە پێنج و خۆڕاییە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


3. Cat Lady – The Card Game

یاری کارتی پشیلەکان، بەکۆکردنەوەی خواردنەکان و یاری مناڵانە و پشیلەکان خاڵی زیاتر بەدەست دێنیت بە پێدانی خواردن، نرخی 1.99 دۆلارە و 4.8 ئەستێرەی وەرگرتووە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


4. King Crusher

بۆ خۆشەویستانی چەکی RPG تیم درووست بکە و شەڕبکە لەگەڵ پاشای شانشینەکان لە ٦٠ ئیڤێنتی یارییەکەدا، خاوەنی 4.6 ئەستێرەیە لە پێنج، و بە خۆڕاییە داگرتنی.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


5. Tiny Room Stories

ڕۆڵی پۆلیسێکی نهێنی دەبینیت بۆ ئەوەی بزانیت چی لە شارەکەدا ڕوودەدات، ئەم یارییە بە خۆڕاییە و کێشی 67 مێگابایت دەبێت و 4.6 ئەستێرەی وەرگرتووە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان