ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە ئەمریكاوە هۆشداری سەرهەڵدانەوەی داعش دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا بەردەوام بن لە كشانەوەیان لە ناوچەكە، داعش لە باكوری و سوریا و عیراق بەهێزتر دەبێتەوە.

جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (NBC) ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ باكوری سوریا و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، ئەم ناوچەیە ڕووبەڕووی كێشە و دژواری بووەتەوە و گومان دەكرێت هێزەكانی داعش كە لە ناوچەكەدا خۆیان حەشار داوە و ئەوانەشی كە لە زینداندان بەهێز ببنەوە.

وتیشی”هاوڕام لەگەڵ ئەو لایەنانەی هاوكارمان بوون لە شەڕی دژی داعش كە دەڵێن داعش شكستی نەخواردووە، بۆیە دەبێت سەرجەم فشارەكانمان بەردوامی پێبدین لەبەرانبەر داعش تاكو نەتوانن هێزی نوێ دروستبكەنەوە”.
ئاشكراشیكرد، كشانەوەی ئەمریكا لە باكوری سوریا هاوشێوەی كشانەوەیەتی لە عیراق لە سەردەمی ئۆباما و بووە هۆی ئەوەی دوژمنەكانمان سوودی لێوەربگرن، لەبەرئەوە ئێستا سەرهەڵدانەوەی داعش ئەگەرێكی زیندووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەیەك لە یاساناسانی كۆنگرێس هۆشداری ئەوەیان داوە كە هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكوری سوریا بووەتە هۆی ئەوەی چەكدارانی داعش سوود لەو نائارامییە وەربگرن و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیانی كورد لە ناوچەكانی خۆیان ئاوارە بوون.

جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ئێرانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەرانی ئێراندایە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، هاوڵاتیان لە چەندین پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕژانەسەر شەقامەكان و ناڕەزایەتییان لەبەرانبەر ئەو بڕیارە دەربڕی و لە ئەنجامدا 13 هاووڵاتی كوژران و بە دەیانی دیكەش بریندار بوون.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بڵاوكردنەوەی پەیامێكی ڕابردووی خۆی كە بەرگری لە خۆپیشاندانی ئێرانییەكان كردبوو لە ساڵی ڕابردوو، لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیوێتی”بە هەمان شێوەی نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر بە هاوڵاتیانی ئێرانم وت ئەمریكا لەگەڵ ئێوەدایە”.

دەشڵێت”ئەمریكا دەنگی ئێوە دەبیستێت و بەرگریتان لێدەكات و لەگەڵ ئێوەدایە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشكرایكرد، دەبێت بڕیارەكەی سێ سەرۆكایەتییەكەی ئێران بۆ گرانكردنی نرخی بەنزین جێبەجێ بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی: پێویستە بڕیاری گرانكردنی بەنزین جێبەجێ بكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێبەڕی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، جێبەجێكردنی بڕیاری سەركردەی دەسەڵاتەكانی ئێران بۆ گرانكردنی بەنزین پێویستە و گرانی بەنزینیش نابێت كار بكاتەسەر گرانبوونی كاڵاكانی دیكە.
ڕێبەڕی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە گوتاری ئەمڕۆ یەكشەممەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پەیوەندیم بە گرانبوونی نرخی بەنزینەوە نییە، بەڵام بۆچوونی پسپۆڕان لەو بوارە قبوڵكراوە.
خامنەیی ئاشكراشیكرد، بەرپرسانی ئێران بە پشتیوانی پسپۆڕان بڕیارێكیان داوە و دەبێت جێبەجێ بكرێت، بەدڵنیایشەوە هەندێك لە هاوڵاتیان نیگەرانی ئەو بڕیارەن و ناڕەحەت دەبن و یاخود زیانیان بەردەكەوێت، بەڵام تێكدان و ئاگرتێبەردان كاری ئەوان نییە.

دەشڵێت “دژە شۆڕش و دوژمنانی ئێران هەمیشە ئەم جۆرە كارە تێكدەرانە دەكەن بۆ تێكدانی ئارامی لە ئێران ئەوانەشی بەرگریان لێدەكەن هیشتا بەم كارەوە سەرقاڵن”.
ئاشكراشیكرد، ئەم جۆرە كارانە ئارامی وڵات تێكدەدەن، بەڵام هیچ كەسێكی عاقڵ و هۆشمەند وڵاتەكەی ناگەیەنێتە ئەو دۆخە ناهەموارە، پێویستە بەرپرسان هەرچەند دەتوانن چاودێری دۆخەكە بكەن تاكو كێشەكانی هاوڵاتیان چارەسەر ببن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: نازانین توركیا دۆستە یان دوژمن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سیناتۆریكی كۆمارییەكانی ئەمریكا دووپاتی دەكاتەوە، تا ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە یان دوژمن.

جۆن نیڵی كەنەدی، سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، ڕایگەیاندووە:” تاكو ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە، یان دوژمن”.

ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان ڕونیشكردووەتەوە:” دەبێت ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەوە یەكلابكاتەوە”.

جۆن نیڵی كەنەدی باسی لەوەشكردووە:” توركیا لەلایەكەوە خۆی بەدۆست دەزانێت، بەڵام دەچێت دژە مووشەكی ئێس لە سەرۆك پوتن دەكڕێت، ئەمە كاریگەری خراپی لەسەر چەكی ئەمریكا دەبێت”.

هەروەها ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەبارەی كێشەی باكووری سوریا و هێرش كردنی توركیا بۆ سەر كوردەكان، دەڵێت:”گوشاری ترەمپ بەهەڕەشەكردنی لاوازكردنی ئابووری توركیا وایكرد ئەردۆغان ئاگربەست ئەنجام بدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان