ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سادیۆ مانێ بەرەوپێش چووە و لەم وەرزەدا بە داتا و ژمارە دەبێتە باشترینی لیڤەرپوڵ !

خەڵک سپۆرت

سادیۆ مانێ ئەستێرەی سەنیگالی ماوەی سێ وەرزە لە یانەی لیڤەرپوڵ یاریی دەکات و لەو وادەیەشدا بەشێوەیەکی هەرەمی ئاستی بەرەوسەر هاتووە.

بەپێی داتا بڵاوکراوەکانی تۆڕی “ئۆپتا”ی جیهانی، ڕەش ئەسمەرەکەی سەنیگال لە خولی ئینگلتەرا یاریی ژمارە ١٠٠ی ئەنجامداوە و توانیویەتی ٥٠ هۆڵ تۆمار بکات، لەم وەرزەشدا توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆمار بکات و دەبێتە دەیەم یاریزان لەمێژووی نوێی لیڤەرپوڵ  ئەو ژمارانە تۆمار دەکات.

هێرشبەرەکەی لیڤەر لەسەر ئاستی تاکە کەسی بەتایبەت لەم وەرزەدا بەرەوپێشچونی بەرچاوی کردووە، لەکۆی هەشت ڕووبەڕوبونەوەی پریمەرلیگ پێنج گۆڵی تۆمار کردووە، بەو شێوەیەش نێوەندی ڕێژەی تۆماری گۆڵکردنی لەهەر ٩٠ خولەکێکدا گەیشتۆتە ٠.٧، لەکاتێکدا وەرزی ڕابردوو و لەهەمان قۆناغدا ڕێژەکەی ٠.٦ بووە.

مانێ لەهەر ١٢٢ خولەکێکدا گۆڵێک تۆمار دەکات و ئەم ڕێژەیە لە وەرزی ڕابردوو بریتی بووە لە ١٤٠ خولەک و گۆڵێک، واتا بەڕێژەی لەسەدا ٢٦.٣ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هێرشبەرە ٢٧ ساڵەکە لەم وەرزەدا ١٣ هەلی گۆڵکردنی دروست کردووە بە نێوەندی ڕێژەی ١.٩ی گۆڵێک لەهەر ٩٠ خولەکێکدا، هەمان ڕیکۆرد وەرزی ڕابردوو بریتی بووە لە ١.٣، هەروەها لە ڕووبەڕوبونەوە تاکە کەسیەکانیشدا ئاستی مانێ هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە و لەهەر ٩٠ خولەکێکدا ١٥.٤ی تۆمار کردووە و لێسەندنە سەرکەوتنەکانی ڕێژەی لەسەدا ٤٧.٦یان بۆ نوسراوە.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکانی یورۆ ٢٠٢٠ (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆش ململانێی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی یورۆی ٢٠٢٠ بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا

سڕبیا – ئۆکرانیا (٥:٠٠)

لۆکسمبۆرگ – پورتوگال (٥:٠٠)

کۆسۆڤۆ – ئینگلتەرا (٨:٠٠)

بولگاریا – چیک (٨:٠٠)

مۆڵدۆڤا – ئایسلەندا (١٠:٤٥)

ئەلبانیا – فەرەنسا (١٠:٤٥)

ئەندۆرا – تورکیا (١٠:٤٥)

پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

ئۆگەندا – مالاوی (٤:٠٠)

ئەفریقای باشور –سودان (٤:٠٠)

ئیسواتینی – سەنیگال (٤:٠٠)

بەنین – سیرالیۆن (٤:٠٠)

چاد – مالی (٤:٠٠)

باشوری سودان – بۆرکینا فاسو (٤:٠٠)

غینیا – نامیبیا (٧:٠٠)

ڕواندا – کامیرۆن (٧:٠٠)

کۆنگۆ – غینیا بیساو (٧:٠٠)

لیسۆتۆ – نایجیریا (٧:٠٠)

گابۆن – ئەنگۆلا (١٠:٠٠)

جامی جیهانی لاوان (خوار ١٧)

هۆڵەندا – فەرەنسا (پلەی سێیەم و چوارەم ٩:٠٠)

مەکسیک – بەرازیل (یاریی کۆتایی ١:٠٠ شەو)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیڤاڵدۆ: کێ درێسی ژمارە (١٠)ی پێشکەشی پاکوێتا کردووە ؟!

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین، لوکاس پاکوێتا درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پۆشی و ئەم بڕیارەش ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی توڕە کرد.

شەوی ڕابردو لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین کە لە بەرژەوەندی سەماکەرانی تانگۆ بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات، لوکاس پاکوێتای یاریزانی یانەی ئەی سی میلان درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پێبەخشرا، ئەم هەنگاوەش توڕەیی ڕیڤاڵدۆی هاونیشتیمانی لێکەوتەوە کە لەپێشوودا هەڵگری هەمان ژمارە بووە.

ڕیڤاڵدۆ لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی “کۆریری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە :” یاریی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتینم بینی و هەستم بە توڕەیی و خەمباری کرد کاتێک بینیم درێسی ژمارە ١٠ بەخشراوە بە پاکوێتا، ئەو بڕیارە هیچ خەتای یاریزانە هاونیشتیمانەکەمی تێدا نییە، بەڵکو هەڵەی دەستەی هونەری هەڵبژاردەکەیە کە ئەو بەرپرسیارێتیە گەورە و گرانەیان خستۆتە سەر شانی، بەرپرسیارێتی ژمارە ١٠ی ئەفسوناوی تەنها بە ئەفسانەکان جێبەجێ دەکرێت، دەبێت ڕێز لەو ژمارەیە بگیرێت کە لەپێشودا پیلێ و کاکا و نایمار و زیکۆ و ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینیۆ پۆشیویانە”.

بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی سەماکەرانی سامبا بەرامبەر مێسی و هاوڕێیانی درێسی زەردی ژمارە (١٠) بەشێوەیەکی کاتی بەخشرایە لوکاس پاکوێتا، لەکاتێکدا ئەم یاریزانە هەرگیز لەڕووی هونەری و ناو ناوبانگەوە ناگاتەوە بەو ئەفسانانەی پێشتر هەڵگری ژمارەکە بوون، بۆیە ئەم بڕیارەی دەستەی هونەری سامبا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەڕێوەبەری پاریس دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە و هەوڵی پەلکێشکردنی یاریزانێکی تر دەدات !

خەڵک سپۆرت

نوێنەرانی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی چاودێریان خستۆتە سەر ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە و لە گواستنەوەکانی داهاتودا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، ماوەی دوومانگە ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان بە سەرۆکایەتی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی چاودێری بارودۆخی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە دەکەن، پلانیشیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ داوای گواستنەوەی بکەن.

ئومتیتی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە لە زۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەکانی بەرشلۆنەدا بەشداری نەکردووە و پێگە سەرەکیەکەی بۆ کلیمێنت لانگلێتی هاونیشتیمانی لەدەستداوە، ئەوەش بێزاری لای خودی یاریزانەکە و دەستەی هونەری یانە کەتەلۆنیەکە دروست کردووە، بەشێوەیەک کە ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی “کالچیۆ میریکاتۆ”، نوێنەرانی پاریس پێیان وایە بوونی مارکینیۆس و کیمبیمپی و عەبدو دیالۆ کێشە بەرگریەکانی پێکهاتەی توخێلی چارەسەر نەکردووە و چاودێری بارودۆخی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکەی ئازولگرانا دەکەن، بەڵکو بەسود وەرگرتن لە پێگەی ئێستای دەیانەوێت هەنگاو بۆ گواستنەوەی بنێن.

ئومتیتی تا ٢٠٢٣ بۆندی لەگەڵ بەرشلۆنەدا هەیە و گواستنەوەی زیاتر لە بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان