ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەهۆی ئیریکسنەوە لێکترازان لەنێوان پێرێز و زێدان ڕوویداوە و بایرن میونشن سودمەندە !

خەڵک سپۆرت

گواستنەوەی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام، مشتومڕی لەنێوان ستافی هونەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و سەرۆکایەتی یانەدا دروست کردووە و لەم نێوەندەدا یانەی بایرن میونشن سود لە بارودۆخەکە وەردەگرێت.

کەناڵی “سپۆرت ١”ی ئەڵمانی لەزاری چەندین سەرچاوەی ئیسپانی و ئینگلیزیەوە ئاشکرای کردووە، سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەرپەرشتی فلۆرنتینۆ پێرێز پڕۆسەی گفتوگۆکردنیان بۆ گواستنەوەی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی لە یانەی تۆتنهامەوە دەست پێکردووە، بەوپێیەی یاریزانەکە لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندەکەی بەفەرمی کۆتایی دێت و بەر لەو وادەیەش (لە زستانەوە) دەتوانێت ڕێکەوتن لەگەڵ هەر یانەیەکی تردا بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەی “مایسترۆی سپێرێز” لێکترازانی لەنێوان فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک و زینەدین زێدانی ڕاهێنەری شاهانە دروست کردووە، بەوپێیەی ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە چاوی بڕیوەتە تواناکانی پۆل پۆگبای هاونیشتیمانی و بەهیچ شێوەیەک داوای یاریزانە دانیمارکیەکەی نەکردووە، لەبەرامبەردا پێرێز دەیەوێت گواستنەوەکە بەسەر ستافی هونەری یانەکەیدا بسەپێنێت، بەوهۆیەشەوە چاوەڕوان دەکرێت بارودۆخەکە بەرەو خراپبوون بچێت بەتایبەت لەنێوان زێدان و پێرێز و ئەگەری وازهێنانی زینەدین زێدانیش هاتۆتە ئاراوە.

لەلایەکی ترەوە یانەی بایرن میونشن هوڵدەدات سود لە مشتومڕی مەدریدیەکان وەربگرێت و داوای هەمان یاریزان دەکات، ناوەندسازە دانیمارکیەکەی تۆتنهام ڕێگری نەکردووە و بەرامبەر زەبەلاحەکەی باڤاریا نەرمی نواندووە، لەئێستاشدا لێپرسراوی کارەکانی دەرگای بەڕووی نوێنەرانی باڤاریدا کردۆتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی داهاتوودا گفتوگۆکان بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە ببینن.

جیهانی

گواردیۆلا پەیوەندی ژێر بەژێری لەگەڵ ئەڵمانیەکاندا ماوە و ئەگەری گەڕانەوەی هەیە !

خەڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن نەبچڕاندووە و ئەگەر هەیە لە هاوینی ٢٠٢٠ دووبارە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانیا.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی لەچەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانە باڤارییەکەوە بڵاویکردۆتەوە، گواردیۆلا تا ئەم ساتەش پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی یانەی بایرن میونشندا بەهێزە بەتایبەت ئولی هۆنێس و کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار، پەیوەندیەکانیش لە ئاستێکدان کە ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی ڕووە و خولی ئەڵمانیا بە بەهێزی دەهێڵنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سەرچاوەکە کەوتووە، پیپی کەتەلۆنی لەماوەی ڕابردوودا دووجار سەردانی ناوچەی مەشقەکانی بایرنی کردووە و لە بارودۆخی یانەکەی کۆڵیوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هاتووە کە هاوسەر و منداڵەکانی نەیانتوانیوە لە شاری مانچستەر خۆیان بگونجێنن و بۆ بەڕێکردنی ژیانیان گەڕاونەتەوە بۆ ئیسپانیا.

“بێلد” ئاماژەی بەوەش کردووە، گواردیۆلا بە تەنها لە ئینگلتەرا دەژی و لەڕووی دەرونیەوە دوورکەوتنەوەی خێزانەکەی کاریگەری دروست کردووە، بۆیە نوێنەرانی بایرن دووبارە پەیوەندیان پێوەکردووە و لەدوای دوورخستنەوەی کۆڤاچ پۆستی ڕاهێنەری یانە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیایان بۆ پێشنیار کردووە، ڕاهێنەرەکەش وەڵامی ئەرێنی بووە، بەڵام لەهەمان کاتدا بەڵێنی گەڕانەوەی نەداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆراتا: یاریزانانی چێڵسی بەرەو شێتیان بردم، لە داخدا چەندین مۆبایلم شکاند !

خەڵک سپۆرت

ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید زانیاری دەربارەی ئەو سەردەمە ئاشکرا دەکات، کە لەڕیزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاریی کردووە.

هێرشبەرە ئیسپانیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئێزگەی “کادینا کۆپێ”ی ڕاگەیاندووە :” ئێستا توانیومە متمانە بەدەست بهێنمەوە و خودی خۆم متمانە بەخۆم بکەم، لە مەدرید ئەو بەختەوەریەم بەدەستهێنایەوە کە لەدەستم دابوو، لەژیانی وەرزشییمدا کاتەکانم بەخۆشی بەڕێنەکرد، گەیشتمە ئەو ئاستەی بێهیوا بووم، تەنانەت هەندێجار متمانەم بەخۆم نەدەما”.

هەروەها دەڵێت :” کاتێک لە ئینگلتەرا یارییم دەکرد وا هەستم دەکرد لە بۆشایی ئاسماندام، هاوڕێکانم لە چێڵسی تەماشایان دەکردم و وا بیریان دەکردەوە لەگەڵ تۆپدا هیچم پێناکرێت، ئەوەش بەرەو شێتی دەبردم، لە ئینگلتەرا کاتێکی زۆر ناخۆشم بەڕێکرد”.

مۆراتا ڕوونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە سەردەمی چێڵسی دەدات و ڕایدەگەیەنێت :” لەدوای چەندین یاریی و پاش گەیشتنەوەم بۆ ماڵەوە مۆبایلەکانمم دەشکاند، دەمکێشان بە دیواری ماڵەوەدا و پارچە پارچەم دەکردن، بەبیرم دێت توشی پێکان بووم و ناچاربووم سەردانی ئەڵمانیا بکەم، بەگەیشتنم بۆ ئەو وڵاتە چەندین نامەی هەڕەشە و سوکایەتی پێکردنم بۆهات، توڕە بووم مۆبایلم کێشا بە دیوارێکدا و شکاندم”.

مۆراتای ٢٧ ساڵ ماوەی ١٨ مانگ بەشێوەی خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کرد و دواتر بۆندەکەی کرا بە هەمیشەیی، حاڵی حازر لە مەدرید دووبارە لەگەڵ هاوژینەکەی ژیانی پێکهێناوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ماتادۆرێکی تری سەردەمی زێڕینی ئیسپانیا وازهێنانی ڕاگەیاند !

خەڵک سپۆرت

داڤید ڤیا ئەستێرەی ناوداری ئیسپانیا بەفەرمی ئەم وەرزەی وەک کۆتا وەرز دیاری کرد و بڕیاریدا لە هاوینی داهاتودا ماڵئاوایی لە چوارچێوە سەوزەکانی تۆپی پێ بکات.

ڤیای تەمەن ٣٧ ساڵ بڕیاریدا ئەم وەرزە وەک کۆتا وەرز لەژیانی وەرزشییدا بەڕێبکات پاش چەندین ساڵ یاریکردن و چنینەوەی نازناوەکان، گرنگترینیان نازناوی مۆندیالی ٢٠١٠ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا ماوەی ١٩ ساڵ لەیاریگا نێودەوڵەتیەکاندا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی ڤالێنسیا، بەرشلۆنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کردووە، بەدرێسی هەڵبژاردەی لارۆخای ئیسپانیاوە سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی ٥٩ گۆڵ لە ٩٨ ڕووبەڕوبونەوەدا و بەو ڕێژەیەشەوە دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکە.

ناوبراو حاڵی حازر بۆ یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی دەکات و دووپاتی کردۆتەوە، لەدوای کۆتایی هاتنی چالاکیەکانی ئەم وەرزە بەفەرمی واز لەیاریکردن دەهێنێت، بەڵێنیشی بە هەوادارانی داوە لەدەرەوەی یاریگا لە بوارە ئیداریەکاندا بەردەوام بێت.

ڤیا یەکێکە لە یاریزانە ناودارەکانی سەردەمی زێڕینی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هاوشانی ئەندرێس ئینێستا کۆتا دوو جەنگاوەری پاڵەوانی وڵاتەکەیانن کە تائێستا لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامن، بە وازهێنانی ئەم ئەستێرەیە و ئینێستا چیتر نەوەی سەردەمی زێڕین کۆتاییان دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان