ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ بڕێکی خەیاڵی لە سەرمایەکەی تەرخان دەکات بۆ بەرهەمهێنانی شاشەی مۆبایل و تیڤییەکان

خەڵک-

کۆمپانیای Samsung Display کە سەربە سامسۆنگە و لە بواری شاشەدا کاردەکات پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ تەرخانکردنی بڕی ١١ ملیار دۆلار بۆ گەشەپێدانی بەشی شاشەی و ڕکابەریکردنی زیاتری کۆمپانیا چینییەکان.

بە پاڵپشتی سەرۆکی کۆریا ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و لە پێناو زیاتر کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی شاشەکانی وەکو مۆبایل و تیڤی و تابلێتەکان.

کۆمپانیاکە دڵنایی کردووەتەوە لە بەرهەمهێنان و پلانی تایبەتی دروستکردنی شاشەی کوانتەم دۆت لە شاری لۆشانی چین کە دەستپێکی پڕۆژەکە دەکەوێتە ساڵی ٢٠٢١ ـەوە و ٣٠ هەزار شاشەی زیرەک بەرهەمدێنێت و بڕی ٨١ هەزار هەلی کار دەرەخسێنێت لە ساڵانی داهاتوودا.

سامسۆنگ لە ڕکابەرییەکی سەرسەختی کۆمپانیای BOE ـی چینی دایە کە بەرهەمهێنەری شاشەی LCD و OLED ـە بۆ ئامێرە جیاوازەکان، هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا زۆربەی شاشەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ دەکڕێت و ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورەی کۆمپانیا کۆرییەکە دەبێت هەتاوەکوو زیاتر هەوڵی پێشخستنی بازاڕی شاشەکان بدات.

Image result for ‫سامسونج تستثمر 11 مليار دولار في تطوير الجيل الجديد من الشاشات‬‎

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فێری چۆنیەتی دەستکاریکردن و درووستکردنی ڤیدیۆ ببە بێ بەکارهێنانی بەرنامە!

خەڵک

لەم بابەتەدا ماڵپەرێکی سەرنجڕاکێش و بەهێزمان بۆ هێناون بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەبێ بوونی هیچ بەرنامەیەک و بەشێوەی ئۆنلاین(سەرهێڵ) بەردەستە.

بۆ چوونە نێو ماڵپەرەکە کرتە لێرە بکە.

کرتە لە “Upload Video” بکە یاخوود  “Try a sample” دابگرە بۆ تاقیکردنەوەی پڕۆجێکتێکی ئامادەی ناو سایتەکە کە ١١ چرکە دەبێت.

بەشەکانی پاش داخڵبوونی دروستکردن ڤیدیۆ:

1-تووڵە پێویستەکانی وەکو نوسین و زیادکردنی وێنەی جیاواز بۆ سەر ڤیدیۆکە.

2- دیارکردنی قەبارەیی ڤیدیۆکە لەسەر شاشە.

3- پاشەکەوت کردن و داگرتنی ڤیدیۆکە.

4-کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی ڤیدیۆکە.

 

 

دەتوانیت هاوشێوەی ئەم بەشەی خوارەوە لە بەشی یەکەمدا ئیفێکت(کاریگەری) جوان زیاد بکەیت بۆ ڤیدیۆکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینتەرنێتی 5G لە بیربکە، و چین کار لەسەر گەشەپێدانی 6G دەکاتەوە!

خەڵک-

تەنانەت هێشتا بەکارهێنانی ئینتەرنێتی 5G نەگەشتووەتە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و چەند ساڵێکی پێدەچێت هەتاوەکوو بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە، بەڵام وڵاتی چین سەرقاڵی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 6G ییە.

ئینتەرنێتی 5G دەجار خێراترە لە ئینتەرنێتی 4G سەرەتا لە وڵاتی چینەوە بڵاوکرایەوە، و دەیەوێت شانازی ئینتەرنێتی 6G یش هەر بۆ خۆی بنوسێتەوە.

Forget 5G, 6G Is Already on the Way

بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی چین ٣٧ زانایان کۆکردووەتەوە لەسەر جەم شارەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ بەرەوپێش بردن و تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی 6G.

هەروەها ئەگەر ئەم هەنگاوانەی وڵاتی چین کردویەتی بە پێشەنگ لە کیشوەری ئاسیادا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ببێتە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیا بەهۆی ئەوەی خاوەنی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 5G دەبێت لە جیهاندا، و کۆمپانیاکانی هواوی و شاومی و ئۆپۆ و وەنپڵەسیش لەو وڵاتەوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە بە جیهاندا و ناوی چینیان زیاتر بە جیهان ناساندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ: چەند ڕۆبۆتێک، کە توانای سەرنجڕاکێشیان هەیە

خەڵک-

کۆمپانیای بۆستن داینەمیکس لە بواری پەرەپێدان و درووستکردنی ڕبۆتەکاندا کاردەکات، وەکوو هەمیشە چەند مانگێک جارێک بە ڕۆبۆتی نوێ و بەهێزەوە دەردەکەوێت کە دەبێتە جێی سەرسوڕمانی هەموو جیهان.

تاقیگەی Biomimetics MIT کە سەر بە پەیمانگای ماساچوسە بۆ تەکنەلۆژیا لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی ڕۆبۆتی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت توانایەکی بەهێزیان هەیە، وەکو بازی بەرز و ڕاکردن و هەڵبەز و دابەزی بەردەوام و هەروەها دەشتوانن خۆیان بخەنە سەر لا و خۆیان هەڵبگەڕێننەوە و ڕاست ببنەوە.

ڤیدیۆکە ٩ ڕۆبۆتی Mini Cheetah ـی بۆستن داینەمیکسە کە کۆنتڕۆڵ و فرمانەکانیان ئاڕاستە دەکرێت، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانا بەهێزەکانی ئەم ڕۆبۆتانە ببینن.

هەروەها کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆبۆتی دیکەی زۆر ڕاگەیاندووە، کە توانایان هەبوو هەڵبگەڕێت بە شوێنە بەرزەکاندا، و جۆرێکی دیکەش توانای سەماکردنی هەبوو هەروەها دەیتوانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە ڕابکێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان