ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دەستیكردووە بە دۆلار فرۆشتن
ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا نرخی لیرەی داڕمان

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەكاتێكدا میدیاكانی توركیا و جیهان، بەدواداچوون بۆ دوایین پەرسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی سوپای توركیا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا دەكەن، بانكی ناوەندی توركیا پەنا بۆ فرۆشتنی 1.2 ملیار دۆلاری ئەمریكایی دەبات.

بانكی ناوەندی توركیا، وەك هەوڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی لیرە و لە ترسی بەرەنجامەكانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی سوپای توركیا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا كە لەلایەن كۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی توند بووەتەوە، پەنای بۆ فرۆشتنی 1.2 ملیار دۆلاری ئەمریكایی برد لە یەدەگی دراوی وڵاتەكەی.

لەگەڵ دوایین پرۆسەی فرۆشتندا، كۆی گشتی یەدەگی دراوی توركیا لە 34.55 ملیار دۆلارەوە بۆ 33.3 ملیار دۆلار دابەزی.

وێڕای ئەم هەنگاوەی بانكی ناوەندی توركیا، بەڵام دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەرانبەر بە لیرە و نرخی دۆلار لەنێوان 5.90 و 5.85 لیرەدایە، ئەمەش دوای ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو 5.69 لیرە بوو.

بانكی ناوەندی توركیا پێشتر ئاماژەی بە دابەزینی یەدەگی دراوی وڵاتەكەی كردبوو لە مانگی ئایاری ڕابردوو بۆ 21 ملیار دۆلار، پاشان جارێكی تر بەرزبوونەوەی یەدەگی دراوەی وڵاتەكەی بۆ 34.7 ملیار دۆلار ڕاگەیاندبوو.

ئابوری

چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی دەستپێكردنەوەی دەوام درا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چەند بڕیارێكی نوێ‌ سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دەوامی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی دەدەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە لە شەممە تاوەكو چوار شەممە لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ دەوامە.

بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، كە واژۆی د. دلۆڤان محەمەد-ی لەسەرە، بڕیار دراوە دەوام لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكە و ناوەندە تەندروستییەكان بەشێوەی 100% دەستپێبكاتەوە و ڕۆژانە لە شەممە بۆ چوار شەممە دەوام لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ بكرێت.

جەختیشكراوەتەوە، كە دووری فەرمانبەران 2 مەتربێت و قەرەباڵغی و كۆبوونەوە نەكرێت و كارەكان بە بەرید ئەنجام بدرێت.

بڕیاریش دراوە، ئەو فەرمانبەرانەی كەرەنتین كراون مۆڵەتی زۆرەملێ‌-یان پێ‌ بدرێت تا ئەو كاتەی بە فەرمی لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دەسەلمێنرێت، كە فەرمانبەرەكە چاكبۆتەوە و سەرجەم پزیشك و فەرمانبەران ماسك و دەستكێش بەكاربهێنن.

No photo description available.

No photo description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ و سبەی مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە و ئەنجومەن دابەش دەكرێت.

بە پێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێن:
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن لەگەڵ وەزارەتی پیشه‌سازی و بازرگانی.

كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی،
ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن.

بڕیارە ڕۆژی دوو شەممەش دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجی هەندێک زانیاری لەسەر یاسای چاکسازی ئاشکرادەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجیی كوردستان ڕایگەیاند، بەشی یەکەمی یاساى چاکسازییەکان بریتیدەبێت لە بڕینى مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

 

ئاراس خۆشناو ئاماژەى بەئەوەشدا، نابێت ڕێژەی مووچەی کارمەندەکانی لە 25%ـی هەموو داهاتەکە زیاتر بێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، بەشی یەکەمی یاساى چاکسازییەکان بریتى دەبێت لە بڕینى مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

 

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت تەنیا مووچە نییە و دەبێت ئاگاداری بژێویی ژیانی خەڵکی دیکە، خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و چەندین کاری دیکە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان