ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرچاوەیەك: بریندارانی خۆپیشاندانەكان ڕوودەكەنە هەرێمی كوردستان


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە لیژنەی ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكان ڕایدەگەیەنێت، بریندارانی خۆپیشاندانەكان، بەهۆی لێپیچینەوەی ئەمنییەوە ڕوودەكەنە هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكان لە عیراق، بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”ڕەوشی بریندارانی خۆپیشاندانەكانی عیراق مایەی دڵنیایی نییە، دوای ئەوەی هەندێك لەو بریندارانە بەهۆی لێپێچینەوەی ئەمنییەوە، ناچار بوون نەخۆشخانە حكومییەكان جێبهێڵن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”زۆربەی بریندارەكان بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەواوەتی بڕیاریانداوە ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە لە نەخۆشخانەكانی بەغدای پایتەخت و پارێزگەكانی تری باشوور، بەباشی چاودێری تەندروستی نەكراون”.

لەم ماوەیەی دواییدا خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق سازكرا، خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكاندا داوای باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بنبڕكردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، زیاتر لە 100 كەس كوژران و زیاتر لە 6 هەزار كەسی تر برینداربوون.

عێراق

سەرۆك كۆمار لەگەڵ ژمارەیەك لە پارێزگارەكان كۆبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆمار لەگەڵ ژمارەیەك لە پارێزگارەكانی عیراق كۆبووەوە و ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەگەڵ تاووتوێكردن.

لە كۆبوونەوەكەدا د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دووپاتیكردەوە، لە پێویستی گرتنەبەری هەوڵی زیاتر لە پێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی ھاووڵاتیان.

سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی بەوەشكرد:” حكومەتە خۆجێیەكان ئەمڕۆ بەرپرسیاریەتییەكی زیاتر هەیە بۆ پێشكەشكردنی پشتیوان و یارمەتیدانی هاووڵاتیان لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە وڵاتەكەمان گیرۆدەی بووە، ئەویش لە رێگەی پابەندبوون بەڕێوشوێن و رێنماییە تەندروسییتەكان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە كە سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان بپارێزێت”.

سەرۆك كۆمار ڕاشیگەیاند:”ئەو ئاستەنگە قورسانەی كە عیراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە پێویستی بەهەماهەنگی زیاتری نێوان دەزگا ئەمنی و تەندروستی و هاووڵاتیانە كە پێكەوە كار بكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەی ئێستا، ھەروەھا جەختیشیكردەوە لەسەر ڕۆڵی حكومەتە خۆجێییەكان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و گرتنەبەری رێ وشوێنی پێویست و یەكڕیزی و برایەتی لە نێوان گەلەكەمان كە ببێتە مایەیی هێنانەدی ئاسایش و ئارامی لە تەواوی شارەكان”.

سەرۆك كۆمار دووپاتیشیكردەوە، لە پێویستی پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی لە جەنگی دژ بە داعش بە دی هاتوون و درێژەدان بەسەركەوتنەكان و ڕاوەدونانی پاشماوەكانی گروپی تیرۆریستی داعش.

لەلای خۆیانەوە پارێزگارەكان بە وردی باسی دۆخی پارێزگاكان و ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان كرد بە هاووڵاتیان، لەگەڵ خستنەڕووی پلان و كاریان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، ڕۆڵی سەرۆك كۆماریشیان بەرزنرخاند لە بەدواداچوون بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ كاروباری پارێزگاكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مەترسیدارترین بەرپرسی داعشە
ئەبو ئیسحاقی كوردی دەستگیركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزەكانی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی مەترسیدارترین بەرپرسی سەربازی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی نەینەوا ڕادەگەیەنن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”لیوای 33، مەترسیدارترین بەرپرسی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگەی نەینەوا دەستگیركرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو بەرپرسەی داعش ناوی (ئەبو ئیسحاقی كوردی)یە، و بەرپرسی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلەكان بوو لە بەناو ویلایەتی نەینەوا”.

حەشدی شەعبی دەڵێت”بەرپرسە سەربازییەكەی داعش لەگەڵ یاریدەدەرێكی لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە نزیك بادوش دەستگیركران”.

لەم ماوەیەی دواییدا، هێزە ئەمنییەكانی عیراق، عەبدولناسر قەرداش سەركردەی دەركەوتووی ڕێكخراوی داعشیان دەستگیركرد كە بە جێگرەوەی ئەبو بەكر بەغدادی دادەنرا كە لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی ئەمریكاییەكان لە ساڵی ڕابردوو لە سوریا كوژرا.

هەر لەم ماوەیەی دواییدا،  مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، بەغدا گەورەترین كاریی تیرۆریستی پوچەڵكردەوە كە لەلایەن عەبدولناسر قەرداش گرنگترین سەركردەی ڕێكخراوی داعشەوە ئاشكراكرا و لەم ماوەیەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە دەستگیركرا.

كازمی دەستگیركردنی قەرداشی بە سەركەوتنێكی ئەمنی گەورە لەقەڵمدا و سەركردەكەی داعشى بە بانكی زانیاریی ڕێكخراوەكە وەسفكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ زیاتر لە هەموو ڕۆژێك ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ دوو شەممە 429 كەس تووشبوون و 119 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزەیران 2020 پشكنین بۆ 10 هەزار و 495 ئەنجامدراوە و 429 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 102 كەسیش لە سلێمانی و 2 لەتوشبووش لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 119 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 868 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 275 كەس و مردنیش 215 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 378 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 43 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان