ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وەزیری بەرگری ئەمریكا: پشتمان لە هێزە كوردییەكان نەكردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگریی ئەمریكا دەڵێت، پشت لە هێزە كوردییەكان ناكەین و هەماهەنگی تەواویشمان لەگەڵ هەسەدە هەیە .

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا داوای لە توركیا كرد كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكەی لە خاكی سوریا بهێنێت، چونكە سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات.

ئێسپەر، ئەوەشی وت: دژایەتیی تووندیان بەرامبەر كردەوە سەربازییەكانی توركیا دەربڕیووە و پەیوەندی بە وەزیری بەرگریی توركیاشەوە كردووە كە ئۆپەراسیۆنەكەیان ڕابگرن.

بە وتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا، پەلامارەكان تورك، زیان بە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەگەیەنن كە هاوبەشی سوپای وڵاتەكەی بوون لە سوریاو دەشببێتە مایەی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی كەمپەكانی داعش .

ئاشكراشیكرد، لەگەڵ توركەكان گفتوگۆمان كردووە، كە دەبێت پرۆسە سەربازییەكانیان بووەستێنن و من دوێنێ لەگەڵ وەزیری بەرگریی توركیا بە تەلەفۆن قسەم كرد و دژایەتیی تووندی خۆمان بەرامبەر كردەوەكانیان دەربڕیوە.

جیهان

ئەمریكا هەڕەشە لە سەركردە عیراقییەكان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە سزا بەسەر ئەو بەرپرسە عیراقیانە بسەپێنێت كە سەروەتی وڵاتەكەیان دزیوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمەریكا ئامادەیە سزا بسەپێنێت بەسەر ئەو بەرپرسە عیراقیانەدا كە سامانی وڵاتەكە دەدزن و بەشداریشیان كردووە لە كوشتنی خۆپیشاندەراندا.

ناوبراو لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دەستەوەستان ناوەستین لەبەرانبەر ئەو بەرپرسە گەندەڵانەی كە بوونەتە هۆی ئازاری عیراقییەكان.

وتیشی”ئەمەریكا دەسەڵاتە یاساییەكانی بەكاردەهێنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو كەسانەی گەندەڵن و سەروەتی عیراقییەكان دەدزن و هاوكات خۆپیشاندەرانیش بریندار دەكەن و دەیانكوژن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كازاخستان: كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەبارەی سوریا دەستپێدەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریای بۆ سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو، دەستپێدەكەنەوە.

موختار تلیۆبردی وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایگەیاند: بڕیارە كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی ڕوونكردنەوەیە لە ئێران و ڕوسیا و توركیا.

جێی ئاماژەیە، دوواهەمین كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریا، لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، بە بەشداری لێپرسراوانی حكومەتی دیمەشق و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئوردن و لوبنانیش وەك چاودێر، بەڕێوەچوو بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان