ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

زۆرێک لە هونەرمەندان بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا وێنەی پرۆفایلەکانیان زەرد دەکەن

خێزان

ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەند و مۆدێل و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

لە هەڵمەتێکیشدا زۆرێک لە هونەرمەندەکان وێنەی سەر پرۆفایلەکەیان زەرد کردووە وەک هێمایەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و پشتگیریکردنیان.

 

 

 

 

ریکلام

هەواڵەکان

ڤیدیۆ: خانمە هونەرمەندی تونسی (یوسرا منحوش) بە کوردی گۆرانی دەڵێت

خێزان

لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا داوا لە خانمە هونەرمەندی تونسی (یوسرا منحوش) دەکەن بە زمانی کوردی گۆرانی بڵێت و ئەویش داواکاریەکەیان جێبەجێ دەکات.

یوسرا منحوش لە پرۆگرامەکەدا گۆرانی (شەمامێ) دەڵێتەوە:

یوسرا مەنحوش بە کوردی گۆرانی دەڵێت

یوسرا مەنحوش بە کوردی گۆرانی دەڵێت

Posted by Xelk Xezan on Monday, August 10, 2020

یوسرا منحوش لە ساڵی ١٩٨٧ لە تونس لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠٠٧ پاش ئەوەی بووە یەکەمی پرۆگرامی سوپەر ستار، ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

یابان: کاری ماکیاژ و فەیس مۆدێل دەکەم، بەڵام بژێوی ژیانم دابین ناکات

خێزان

خانمە مۆدێل و مەیکەپئارتست (یابان) ڕایدەگەیەنێت کە ئەو وەک حەز و خولیایەک کاری ماکیاژ و فەیس مۆدێل دەکات و نەبۆتە پیشە بۆی.

یابان دەڵێت”ھەردوو کارەکەی خۆمم زۆر خۆش دەوێت و حەزی منداڵیم بووە و بێگومان ھەردوو کارەکەشم وەک یەک ڕاگرتووە و کاتی تایبەتم بۆیان تەرخان کردووە، لەبەر ئەوەی هەردووکیان حەز و خولیای منن، بەڵام بۆ من نەبوونە بە پیشە”.

ئەو وتوشیەتی”ماوەی دوو ساڵە دەستم کردووە بە کاری مەیکئەپ و تەنھا سوود لە ماسکە سروشتییەکان وەردەگرم و بە ھیچ شێوەیەک سوود لە کرێمێک وەرناگرم تاوەکو زانیاری تەواوم نەبێت لەسەری و داوا لەخانمانیش دەکەم دوور بکەونەوە لەو شتانەی پێستیان تێک دەدات و وادەکات زوو پێستیان پیربێت”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شەهێن جەمال: دەرهێنەرمان هەیە گەر نەبیتە هاوڕێی سەرمێزی، ڕۆڵت پێنادات

خێزان

خانمە ئەکتەر شەهێن جەمال ڕایدەگەیەنێت کە هەندێک لەدەرهێنەرەکان داوای پەیوەندی تایبەتیان لێکردووە و ئەمیش رەتی کردۆتەوە، هەر بۆیە کاریان نەداوەتێ.

شەهێن جەمال دەڵێت”من بۆیە زۆر دەرهێنەر کارم پێناکات، چونکە دەرهێنەر هەیە گەر نەبیتە هاوڕێی و لەپاش کارکردن بۆ پشوودان لەسەر مێز لەگەڵیدا دانەنیشیت ڕۆڵی سەرەکیت ناداتێ”

شەهێن جەمال”دەرهێنەرەکان زۆر شتیان داوا لێکردووم و قبوڵم نەکردووە، تەنانەت داوای پەیوەندی تایبەتیان لێکردووم  و قبوڵم نەکردووە، منیش ئەو کارەم ناوێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان